پێنچ شه‌مه‌ 20 گوڵان 2724

بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

خاڵی سێیەمی کۆبوونەوەکە باسێک بوو لە سەر کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە کۆنگرەیەکی گرنگ و پێویستی نرخاند لە ئاست کوردستان و جیهان، هەروەها

بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
وێنه


ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی بەرانبەر بە ١٨ / ٨ / ٢٠ ١٣ زاینی. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی ڕێبەری و بە سەرپەرشتی سەرۆکی پارتیمان بەڕێوە چوو، بڕگەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لەم خاڵانەی خوارەوە کە بە تێروتەسەلی قسەیان لەسەر کرا و راوبۆجوونی ئەندامانی بەشدار لەسەری دوان.


کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ جارێکی دیکە پێشوازی لە هەنگاوی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد و بە یەکێک لە ئەرکە نەتەوەییەکانی پێناسەکرد کە دەیان ساڵە خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی دەکات، هەر لەم پێوەندیەشدا سەرکردایەتی پسک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانی بە دەستکەوتێکی مەزن بۆ نەتەوەکەمان نرخاند و هەر لەم کاتەشدا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لەم کۆنگرەیە دا دوپات کردەوە. خاڵی دووهەمی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بە یەکڕیز بوونی هەر دوو پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان و پارتی سەربەستی کوردستان.  ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان پێشوازی گەرمی لەو هەنگاوە بوێرانەیەی ئەندامانی پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان کرد و تێکەڵ بوونی هەر دوو پارتی نێوبراوی بە بڕیارێکی دڵسۆزانە و خۆنەویستانە نرخاند لە ئاست خزمەت بە نەتەوەی گەورەی کورد و دۆزە ڕەواکەی.
 خاڵی سێیەمی کۆبوونەوەکە باسێک بوو لە سەر کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە کۆنگرەیەکی گرنگ و پێویستی نرخاند لە ئاست کوردستان و جیهان، هەروەها لە درێژەی باس لەسەر کۆنگرەی لیبرالەکانی کوردستان وردەکاری ئەم کۆنگرەیە خرایە بەر دیدی ئەندامان و ڕاوبۆچوونی جیاوازی لە بارەوە کرا.  جێگای بیرهێنانەوەیە کە کۆنگرەی لیبرالەکانی کوردستان بڕیارە لە ٣٠  / ١١/ ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ و بە سەرپەرشتی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە ڕێوە بچێت. خاڵی چوارەمی کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەیەک بوو بە کارو چالاکیەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کۆمیتەکانی پارتیمان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لە ماوەی رابردوودا.
خاڵی کۆتایی تەرخانکرابوو بۆ زیاتر چالاککردنی سەرکردایەتی پارتەکەمان. جێگای باسە کە بە ڕەزامەندی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمانØ› بەڕێز کاک سمایل ڕەسوڵی کە ئەندامی جێگری ئەنجومەنی سەرکردایەتی بوو پلەی ئەندامی ئەسڵی پێبەخشرا، هەروەها هەر یەک لە بەڕێزان کاک قادری خەندەڕەش وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی و کاک کاوە موحەممەدی وەک ڕاوێژکاری سەرکردایەتی متمانەی ئەندامانی سەرکردایەتیان پێبەخشرا. دوای زیاد لە ٣ کاتژمێر و گۆڕینەوەی بیروڕا، کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتویی و پەسەند کردنی چەند بریارێک کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣


 
2013-08-18 16:14:03

10 ساڵ و 8 مانگ و 10 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©