چوارشه‌مه‌ 19 گوڵان 2724

من یەژم لە پێناو بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی نەتەوەییدا! دەبێت کۆڵنەدەر بیت.

عارف باوەجانی
من یەژم لە پێناو بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی نەتەوەییدا! دەبێت کۆڵنەدەر بیت.

پێویستە هەر پەیڕەوێکی بیری نەتەوەیی، لە بەرامبەر هەر جۆرە پروپاگەندەیەکی ڕووخێنەر و شکێنەردا، لە ئاست تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی خۆراگر بیت. لە وڵامی ئەو جۆرە مرۆڤە ب

من یەژم لە پێناو بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی نەتەوەییدا! دەبێت کۆڵنەدەر بیت.






پێویستە هەر پەیڕەوێکی بیری نەتەوەیی، لە بەرامبەر هەر جۆرە پروپاگەندەیەکی ڕووخێنەر و شکێنەردا، لە ئاست تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی خۆراگر بیت. لە وڵامی ئەو جۆرە مرۆڤە بە هزر خەسێنراوانەی کە دژی بیرۆکەی نەتەوەکەیاندان، وا فێرکراون کە ئەگەر حیزبەکەی خۆیان باسی سەربەخۆیی نەکرد، ئیتر باسکردنی تاوانە، پێویستە نە لە بەرامبەریاندا نە هەڵچن و نە وڵامی تووندیان بدەنەوە. چوون بیرۆکەی نەتەوەیی لە لایەن هەموو دەزگاکانی وڵاتانی داگیرکەر، نزیک بە سەدان ساڵە و بە سەدان ملیارد دولار لێیدراوە و کاری لە سەر کراوە، بۆ ئەوەی لاواز بکرێت. بە دەیان بە ناو مێژوونووسی داپۆشراو بە بەستە دولار، مێژووی کوردیان پێ شێوێندراوە.
لە مێژساڵە ڕیشکی ئەو لاوازکردنە لە نێو کوردستان چێندراوە، ئەوەتە دەیبینن لە پێشوازی ٢٠ ٢٠ دا کەسانی بە ناو ئاکادیمی و شاکاری سیاسەتی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستەو دامێنی ڕێکخراوەکانی ئوروپایی دەبێت و نامەیان بۆ دەنێرن، کە ببنە نێوانگیری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی باوک و دایکیان، بۆ ئەوەی لەگەڵ باوانیان ئاشتیان کەنەوە.
ئەوەتە دەبینین کە بە شێوەی سەردەمیانە و لە پێشچاوی جیهاندا، نێشتیمانەکەیان حەڵال دەکەن بۆ وڵاتێکی داگیرکەر بە ناوی ئێران. وا نێشاندەدن کە کێشەی کورد کێشەی نەتەوەییەکی نیشتیمانداگیرکراو نییە، بگرە کێشەیەکی زۆر ئاسانی ناوخۆیی ئێرانییە.
دڵنیابن رۆژانێک دێت کە ئەوانەشی وا فریوی ئەو جۆرە سیاسەتکردنەیان خواردووە، و ئیستا لەگەڵیانن و پشتیوانیان دەکەن، دژیان دەبنەوەو ڕێگەنادەن وا بە ئاسانی خاک و سنووری کوردستان، کە هێڵی سووری نەتەوەکەمانن، لە ژێر ناوی تەکتیک و سیاسەتدا هەر ڕۆژەی پەڵەیەکی تێبخەن.
کەوابێت هاوبیری نەتەوەیی، هەروا ئاسان نییە تۆ لە ماوەیەکی کورتدا وڵامەکەی بە تەواوی وەرگریتەوە. پێویستە لە چەندین تاقیکاریشدا ڕووبەرووی گرژی و تووند و تیژیش ببیتەوە.
بەڵام ئەوەی کە لە کۆتاییدا سەرکەوتنت پێدەبەخشێت کۆڵنەدانەو بەس.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی. بەرامبەر بە ٢٩ /٧ / ٢٠ ١٩ی زاینی.




2019-12-06 21:48:15

4 ساڵ و 5 مانگ و 11 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©