چوارشه‌مه‌ 19 گوڵان 2724

دوژمنان هەمێشە پێیانخۆشە ناکۆک بین و ڕقمان لە یەک بێتەوە، بەڵام با خۆمان بە یەکێتی و

عارف باوەجانی
دوژمنان هەمێشە پێیانخۆشە ناکۆک بین و ڕقمان لە یەک بێتەوە، بەڵام با خۆمان بە یەکێتی و

خۆشترین کاتەکانی من ئەو کاتانەن کە کاتێک دەبینم هەموو بەشەکانی کوردستان بە دۆستایەتی و برایەتی لەگەڵ یەک قسە دەکەن.

 

دوژمنان هەمێشە پێیانخۆشە ناکۆک بین و ڕقمان لە یەک بێتەوە، بەڵام با خۆمان بە یەکێتی و برایەتی ئاواتەکانیان لە گۆڕنێین.





خۆشترین کاتەکانی من ئەو کاتانەن کە کاتێک دەبینم هەموو بەشەکانی کوردستان بە دۆستایەتی و برایەتی لەگەڵ یەک قسە دەکەن.

ئێستا لە ڕێگەی یوتوبەوە گۆێم لە تەواوی قسەکانی جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی بوو، بەڕاستی زۆر دڵخۆشبووم بە لێدوانەکانی، و دەستتخۆشی زۆری ئاراستە دەکەم، کە بە ووتە جوانەکانی بەرامبەر بە سەرکردەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، هەموو ئاواتەکانی نەیارانی کوردی لە خاک نا.
هەمیشە مێژوو بە بەڵگەوە بۆی سەلماندووین کە تەنیا هەر کوردە فریادڕەسی کوردی بەشەکانی دیکەی دابەشکراوە.
هەر زۆر دوور بۆی نەچین، لە کاتی گەمارۆدانی کۆبانی ساڵی ٢٠ ١٤، لە کارەساتەکەی زەوی لەرزینی زستانی ٢٠ ١٧ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێفراندۆم و پەلامارەکانی پاش ڕێفراندۆمی باشوری کوردستان، وە دوا پەلامارەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، و هەڵویستی نەتەوەیی کوردانی سەرتاسەری جیهان، ئەمانە هەموومان بە چاوی خۆمان دیتمان کە تەنیا کوردەکان لە پشتی یەک مانەوە.
باشترین ووشە کە کە رۆژانە دەبێت بێژینی ئەویش، بەڵێ بۆ برایەتی و تەبایی. نا بۆ ناکۆکی و بووغزاندن و دژایەتی یەکتری.
بەڵێ بۆ خەبات لە پێناوسەربەخۆیی یەکجاری و دوورکەوتنە لە ژێرچنگی تیژی داگیرکەران.
عارف باوەجانی



تێ بی نی: هەر جۆرە کۆمێنتێک کە زیان بە تەبایی کورد بگەیەنێت ڕێگەپێدراو نییە.
١٩ی خەزڵەووەی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ١٠ /١١/٢٠ ١٩ی زاینی

2019-12-07 12:14:33

4 ساڵ و 5 مانگ و 4 کاتژمێر و 33 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©