پێنچ شه‌مه‌ 20 گوڵان 2724

چالاکوانی مه‌ده‌نی، خانمی زارا محمدي به ٥ ساڵ حوکمدرا له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
چالاکوانی مه‌ده‌نی، خانمی زارا محمدي به  ٥ ساڵ حوکمدرا له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێران.

کاتێک بچووکترین نموونە کە زمانی دایکیە بە خوێندن و نووسین لێم قەدەغە بکربێت

زارا موحەممەدی کچە چالاکوانی بواری زمانەوانی کورد، سزای ٥ ساڵ بەندی بە سەردا سەپێندرا، تەنیا لە بەرەوەی خولی زمانی دایکی لە شاری سنە کردووەتەوە. ئا لە بەر ئەوەیە کە ئێمە مانان دەڵێین خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری تەنیا چارەسەرە بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان. من بۆ دەبێت بە قسەی هیندێک لایەن گوایا ئێرانی بم، لە کاتێک بچووکترین نموونە کە زمانی دایکیە بە خوێندن و نووسین لێم قەدەغە بکربێت. ئەوەش نموونەترین دەسەڵاتی فارسییە لە ٢٠ ٢٢ لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکەیان داگیرکردووین بەڵام زمانەکەشمان قبووڵ ناکەن. لە سەردەمانێک فەرانسەو بەریتانیا هەر وڵاتێکیان داگیرکردبێت، لە پێش هەموو شتێک زمانەکەیان ئازادکردوون کە لەتەنیشت زمانی ئەوان بخوێنرێت. کە چی سەرەڕای ئەوەی زمانی کوردی زۆر لە زمانی فارسی دەوڵەمەندتر و کۆنتریشە لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین.

عارف باوەجانی رئیس حزب سربستی کوردستان.
2022-02-11 16:36:20

2 ساڵ و 2 مانگ و 14 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : کاتێک,بچووکترین,نموونە,کە,زمانی,دایکیە,بە,خوێندن,و,نووسین,لێم,قەدەغە,بکربێت
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©