چوارشه‌مه‌ 19 گوڵان 2724

دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین . ٧ لایەنی کوردستانی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین . ٧ لایەنی کوردستانی.

بەداخێکی گرانەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێکەوتی ٢٨-٩-٢٠ ٢٢، کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە، لە ڕێی فڕندە و تۆپخانەی دوور هاوێ

 

دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین . ٧ لایەنی کوردستانی.

 

بەداخێکی گرانەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێکەوتی ٢٨-٩-٢٠ ٢٢، کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە، لە ڕێی فڕندە و تۆپخانەی دوور هاوێژەوە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە ژمارەیەک ژن و منداڵ و خەڵکی لاشەڕ گیانیان سپارد و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، لەم پێوەندەدا ئێمە وەک چەند لایەنێکی سیاسی کوردستان زۆر بەتووندی ئەو تاوانانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین، لەهەمان کاتدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕای گشتی جیهانیان دەکەین کە ئەو تاوانانەی کۆماری ئیسلامی ئیران ڕیسوا بکەن و لە ڕێی ڕایەڵەکانی دیبلۆماسییەوە باڵوێزەکانی ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکانیان بکەن، پەیامی نیگەرانی و ناڕەزایی خۆیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابگەیەنن و ئەو تاوانانە ڕیسوا و شەرمەزار بکەن. ئێمە لەکاتێکدا داخباری خۆمان بۆ لە دەستچوونی جانگۆرییان ڕادەگەیەنین و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەکانیان دەردەبڕین، لەهەمان کاتدا سڵاو بۆ گیانی جانگۆرییانی ئەو بۆردومانانە دەنێرین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر بە تەنیا پێشهاتێکی ترسناک و پێشێلکردنێکی سەروەری هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقە، بەڵکو لەژێرپێنانی یاساکانی نێودەوڵەتیشە، بۆیە دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەدەنگ بێ و ڕێ لە کوشتنی خەڵکی سڤیل و لاشەڕی کوردستان بگرێ. ڕاستییەکەی ماوەی دە ڕۆژ زیاترە کە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاو ئێش و ئازارەکانی خۆیان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، ڕێپێوان و خۆپێشاندان بەڕێوە دەبەن و دروشمی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێنەوە، لەو پێوەندەدا دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە جیاتی ئەوەی بیر لە چارەسەری گشتی بکەنەوە و بە پیر داخوازییەکانی خەڵکی وڵاتەکەیانەوە بچن، کەچی پەلاماری هەرێمی کوردستان دەدەن، ژن و منداڵ و خەڵکی ئاوارە، بە پاساوی ئۆپۆزیسیۆنبوون شەلاری خوێن دەکەن و دەست لە تەڕ و وشک ناپارێزن. ئەو دەستدرێژی و پەلاماردانانە تاوانی رەشەکوژین، دەبێ لەلایەن کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان و ناوچەکە و تێکڕای وڵاتانی جیهان لە قاو بدرێن. گیانی جانگۆرییان شاد بێ. نەفرەت و ڕووڕەشی بۆ مرۆڤکوژان.
١-حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢- پارتی سەربەستی کوردستان
٣-پارتی سەربەخۆیی کورستان
٤-بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
٥-کڵپەی نیشتمانیی کوردستان
٦-پارتی ناوەندی کوردستان
٧- ڕێکخراوی پێشەنگی

گەلی کوردستان ٢٨-٩-٢٠ ٢٢

2022/09/30 06:15:36

1 ساڵ و 7 مانگ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : بەداخێکی,گرانەوە،,ئەمڕۆ,چوار,شەممە،,ڕێکەوتی,٢٨-٩-٢٠ ٢٢،,کۆماری,ئیسلامی,ئێران,بە,شێوەیەکی,دڕندانە،,لە,ڕێی,فڕندە,و,تۆپخانەی,دوور,هاوێ
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©