ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: زۆر بە داخین بۆ ئەو کارەساتەی لە نێو ڕیزەکانی کۆمە

پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان:  زۆر بە داخین بۆ ئەو کارەساتەی لە نێو ڕیزەکانی کۆمە

لە حەفتەکانی پاش سەرهەڵدانی شۆرشی ژینا. یەکگرتنەوەی چەند لایەنێکی پێشووتری دابڕاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەندەی دیکە دڵی شۆڕشگێران

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان:  زۆر بە داخین بۆ ئەو کارەساتەی لە نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە سەریهەڵدایەوە.

 

کوردستانیانی خەمخۆری ڕزگاری و تەبایی نەتەوەکەمان.

سەرکردایەتی و ئەندامان و پیشمەرگەکانی ڕیزەکانی کۆمەڵە.

لە حەفتەکانی پاش سەرهەڵدانی شۆرشی ژینا. یەکگرتنەوەی چەند لایەنێکی پێشووتری دابڕاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەندەی دیکە دڵی شۆڕشگێرانی خۆرهەڵاتی نیشتیمانی، لە ئاست ناوخۆ و دەرەوەی وڵات خۆش کرد و گڕ و تینێکی زیاتری بە شۆرشەکە دابوو.

بەڵام بەداخەوە بە پێی ڕاگەیاندراوێک کە دوێنێ ٢١ / ٦ / ٢٠٢٣ لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێشووی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکرایەوە. ئاماژە بەوە کراوبوو کە لەو یەکگرتنەوەی ٢ لایەنی کۆمەڵەدا سەرکەوتوو نەبوون و کۆمەڵێک کێشە و ئاستەنەگی یەکلایی نەکراوەتەوە. هەروەها ڕایانگەیاندبوو کە بە ناوەکەی پێشووتریان واتە ^کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان^ کاری خۆیان درێژە پێدەدەنەوە. ئەوەش هەواڵێکی ناخۆش بوو بۆ هەموو خەڵکی وڵاتە داگیرکراوەکەمان و هەموو لایەنێکی نیشتیمانپەروەری کوردستانی، بە تایبەت بۆ ئێمە وەک: پارتی سەربەستیی کوردستان زیاتر جێگەی نیگرانی بوو، چوون ئێمە هەمێشە لە هەوڵی یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کورد و کوردستانیداین.

بە داخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆش ٢٢ / ٦ / ٢٠٢٣ هەواڵی دڵتەزێنی دیکە لە بنکەکانی کۆمەڵە بڵاوکرایەوە، کە ٢ پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن بەشی دیکەی کۆمەڵەوە، بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران شەهید کراون.

ئەو هەواڵەش کە دیسانەوە بۆنی شەڕی ناوخۆی لێدێت، هەموو لایەکمانی خەمبار کرد.

مێژووی شەڕی ناخۆیی هەموو بەشەکانی کوردستان، مێژوویەکی نەفرەت لێکراوە.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو ٢ شەهیدە و تەواوی هاوسەنگەرانیان. داوا لە هەردوو لایەنی بەڕێزی کۆمەڵە دەکەین، کە بە زووترین کات لوولەی چەکەکانیان لە سەر یەک دوورخەنەوە، ڕێگەی دیالۆگ و دانیشتن و ئاشتبوونەوە و چارەسەری خاڵە ناکۆکانیان بگرنە بەر. بۆ خۆیان ڕوونبووەتەوە کە دوای زیاد لە ١٥ ساڵ دابڕانی پێشووتر نە لە لایەن خەڵکی کوردستان، نە لە ئاست پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش دەسکەوتێکی ئەرێنی بە شوێندا نەبووە، بگرە هەمیشە داوای یەکبوونەوەیان لێکراوە. بەدڵنیاییەوە ئەم ناکۆکیانەش دوای چەندین ساڵی دیکە هەر ناچار دەکرێن بە دانیشتوون و دیالۆگ چارەسەری بۆ ببینەوە.

هیچ شاراوەش نییە کە بەو ناکۆکییانە نەیارانی نەتەوەی کورد، چی لایەنی دەسەڵاتدارو چی لایەنی ئۆپۆزۆسیون پێێ دڵخۆش دەبن، بەڵام پێچەوانەکەشی دڵی هەموو خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی پێ دەڕەنجێندرێت.

بۆ پێشەوە لە پێناو خەباتی ڕزگاری یەکجاریی نیشتیمانی داگیرکراوی کوردستان، بە یەکگرتوویی و ئاشتی وتەبایی نێوانمان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی بەرامبەر بە ٢٢ / ٦ / ٢٠٢٣ی زاینی

 

2023/09/03 21:44:07
7 مانگ و 12 کاتژمێر و 30 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©