بۆ ئەمریکا بە پەلە گەڕایەوە خۆرهەڵاتی ناڤین و کەنداو، خەریک بوو چی ڕووبدات؟ نووسین عارف باوەجانی

عارف باوەجانی
بۆ ئەمریکا بە پەلە گەڕایەوە خۆرهەڵاتی ناڤین و کەنداو، خەریک بوو چی ڕووبدات؟ نووسین عارف باوەجانی

بەڵام ڕاستییەکەی ئەو هێزە زۆرەی ئەمریکا لە ئێستادا بۆ نیشتەجێکردنیان یا شەڕ پێکردنیان لە پلەی یەکەم ڕوو بە ئێراق نییە، لەوانەیە لە

بۆ ئەمریکا بە پەلە گەڕایەوە خۆرهەڵاتی ناڤین و کەنداو، خەریک بوو چی ڕووبدات؟ نووسین عارف باوەجانی ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٣

دەستپێک : ماوەی حەفتەیەکە جووڵاندنی هێزی ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین و کەنداو دەستی پێکردووەتەوە. لەو بوارەدا زۆر شیکاری و خوێندنەوەی جۆراوجۆری بۆ دەکرێت، زۆر لایەنی بە قسەو هاوار هێناوە، یەکێک لەوانە سیاسەتکاری ئێراقی شێخ فائق خەزعەل بوو، کە لە هەموویان زیاتر بە هاوارهات، ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا لە ئێراق زیاتر لە سەردەمانی نێوان ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١١. هێزی ئەمریکایی نیشتەجێکراون. هەروەها چەند گرتە ڤیدۆیەک لە جووڵەی هێزەکانی ئەمریکا بەرەو سنوورەکانی سوریا بڵاوکرانەوە، کە هەڵگری زۆر چەکی قورس بوون.

ئەمریکا بە نیازی دەرکردنی ئێران و ڕوسیایە لە ناوچەکە:

هۆکاری هەڵسووکەوتی ساردی ئیدارەی دیمۆکراتەکان لە ئەمریکا، وایکرد کە زۆر لە حکوومەتە دۆستەکانیان لە ناوچەکە بە ناچاری هیوایان پێیان نەمێنێت و بچنە بەرەیەکی دیکەوە. وەک نوێترین نموونەی *ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی* خۆی گوازتەوە بۆ بەرەی چین لە ژێر ناوی هاوپەیمانی ئابووری. هەروەها دەستپێکردنەوەی دیالۆگی ئاشتی سعودییە لەگەڵ ئێران. بەمەش ئەمریکا وەک هەستانەوە لە خەوێکی قووڵ! هەستی بە مەترسی و لاوازی پێگەی خۆی لە ناوچەکە کردەوە. بە تایبەتیش دیمۆکراتەکان باش دەزانن کە ئەو لاوازییە کاریگەری زۆر لە سەر هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ لە بەرامبەر ڕکابەرە بە هیزەکەی واتە کۆماریخوازان دادەنێت. بۆیە دەستی داوەتەوە بە نواندنی هێز و لاوازکردنی ڕکابەرەکانی لە کەنداو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەش وەک کولتووری هەڵبژاردنی ئەمریکا لە کۆتا ساڵەکانی دەسەڵاتی دیمۆکراتەکان بۆ لە بیربردنەوەی کەم و کوڕییەکانیان بە چالاکییەک دیومانە. بۆ نموونە سەرۆک ئۆباما لە وڵامی ڕەخنەیەکی زۆر لە سەری، سەرپەرەشتی کووشتنی ئوسامە بن لادنی کرد. کە لە ئەمڕۆشدا گەورەترین ڕکابەری ئەمریکا لە ئاست سیاسی و سەربازی لە جیهاندا ڕوسیایە. هەروەها لە بواری ئابووریش چینە. هەر کام لەو ٢وڵاتەش چەندین وڵاتی ناوچەکەیان ڕاکێشاوە بۆ لای خۆیان. بە تایبەتیش دەبینرێت کە ڕوسیا لە هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی زیاترە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. لە حاڵیکدا ڕوسیا لەو ناوچانە تەنیا لە سوریا پێگەی سەربازی هەیە.

مەترسی دیکەش بەندیخانەی دیرەلزوورە.

گەورەترین بەندیخانەی بە دیلگیراوانی هێزە گەورەکەی داعش و قاعیدە وهێزەکانی دیکە دژە سوریا، لە شاری دیرەلزوور (سجن دير الزور المركزي)، واتە ئەو بەندیخانەیە وەک دەریایەک وایە کە چۆن ئەگەر بەر بدرێتەوە چەند ناوچەیەک بەر لاوفاوی دەکەوێت، بەو واتایە ئەگەر ئەو هێزە زۆرە بەندکراوەی داعش و قاعیدە بە مەرجی هاوکاریکردنیان لەگەڵ هێزەکانی سوریا و حیزبوڵا بە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانان، ئازاد بکرێن. ئەوا گەورەترین مەترسی دەبێت بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکاو و هاوپەیمانان و ئسرائیلییەکانیش. ئەڵبەت ئەو بیرۆکانە لە لایەن ئێرانەوە زۆر جار بە دەسەڵاتدارانی سوریا دەدرێت.

هەر بۆیە ماوەیەکە گەورەترین فەیلەقی بە هێزی خۆی واتە فەیلەقی چواری سوپای سوریای بە سەرکردایەتی ماهر ئەسەد برای بەشدار ئەسەد-ی هیناوەتە ناوچەی دیرولزوور و، لە نزیک بەندیخانەکە جێگیری کردووە. هەر خێرا ئەمریکا خوێندنەوەی بۆ ئەو جووڵە نۆییەی سوریا بە چاوساغی ئێرانی کرد. هەر بۆیەش ئەمریکا لای مەبەستە کە کۆنترۆڵکردنی ئەو بەندیخانەیە بخرێتە ژێر دەستی هێزەکانی خۆیان وهاوپەیمانەکانیان.

جووڵەی هێز بە قەوارەیەکی زۆر گەورەوە.

لە مێژووی ئەمریکادا ئەگەر جووڵەی وا بە قەوارەی گەورەی هێزی سەربازی و چەکی قورسەوە لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی بینرابێت، هەرا لە خۆرا نەبووە. بێجگە لەو هێزە ززۆرەی پیادە کە لە سنوورەکانی ئێراق و سوریادا بینراون، هاوکات گەورەترین کەشتی جەنگی کە هەڵگری فڕۆکەی f16_ f22_ f35 هێناوەتە نێو کەنداوی عەرەبی. هەروەها ئاماژەش بەوە دەکرێت کە: ئەمریکا کەشتی ژێردەریای جەنگیان لەو ناوچانە جوڵە پێکردوە، کەهەڵگری مووشەکی دەریایی زۆر پێشکەوتون. ئەوەش بە تەواوی ئێرانی تووشی مەترسی کردووە. بێجگە لەوەش ئاماژە بەوە دەکڕێت کە هەردوو سەربازگەی عەین و ئەسەد، بێجی، (ئەلوەلید) لە سەر سێگۆشەی سنوری عێراق و سوریا ئوردن، دیسانەوە پڕکراونەتەوە لە هێزی پیادەی ئەمریکی.

بەڵام ڕاستییەکەی ئەو هێزە زۆرەی ئەمریکا لە ئێستادا بۆ نیشتەجێکردنیان یا شەڕ پێکردنیان لە پلەی یەکەم ڕوو بە ئێراق نییە، لەوانەیە لە دەورەی دووەم بکەونە بیری وە دەرنان و ڕاونانی میلیشیاکانی پەروەردەکراوی ئێرانی لە ئێراق. بگرە بۆ شەڕ و پێکدادانی دیکەیە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدەکین.

ئەمریکا و ئێران لە ئازادکردنی پارەی بلۆککراو ئاڵووگۆڕی دیلەوە بۆ مەترسی هێرش.

زۆر کەس خوێندنەوەیان بۆ ئەوە هەبوو، کە مادام دانووساندنێکی سەودایی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەستی پێکردوە، دژایەتی ئەمریکا بۆ ئیران کەمبووەتەوە.

ناوەڕۆکی ئەو دانووساندنە کە لە ئاستێکی زۆر نزمدا بووە، بە مەبەستی ئازادکردنی چەند ملیاد دولارێکی بلۆککراوی ئێرانی، کە لە باتی ئەو پارە دارو دەرمان و پیداویستی مرۆیی دیکە، کە لە نێو لیستی قەدەغەکراوی سزاکانی ئەمریکادا نەبێت، ئیرانی دەتوانێت لە باتی پارەکە وەربگیرێتەوە. ئەوانیش لە بەرامبەردا چەند دیلێکی ئەمریکی لە بەندیخانەکانی ئێران ئازاد بکرێن. کە بەشێک لەو دیلانەش بە ڕەگەز ئێرانین و بەڵام هەلگڕی ڕەگەزنامەی دووەمی ئەمریکاین. لە کاتێکدا ئەو باسە لە ئارادا بوو، بەڵام هەواڵی گەرمی جووڵاندنی هێزی وشکاریی و دەریایی لە ئەمریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی عەرەبی بڵاوکرایەوە.

ئێران زۆر بە باشی لەو جووڵەو پەیامەی ئەمریکا تێگەیشتووە: دەزانێت ئەگەرەکان بەو شێوەیەن و دەزانێت کە مەبەستی سەرەکی ئەمریکا، ڕێگرییە لە پشتگیری ئێران لەڕێگەی گروپە میلیشیاکانی عیراق بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ حیزبوڵلای لوبنانە. بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند ڕۆژەی ڕابووردوودا فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی بەسەردانێک کتووپڕی نهێنی دوور لە چاوی میدیا گەیشتووەتە بەغدا. بە نهێنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها لەگەڵ سەرکردە شیعەکان کۆبوویەوە، وا باسدەکرێت کە ڕێنوێنی کردوون کە لەم کاتە حەساسەدا کەس بە گژ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەچێتەوە، بۆ ئەوەی بە دژی خۆیان ئاڵۆزیان نەکەن. لە لای دیکەشەوە وەک ئێران هۆشداری داوەتە حکوومەتی ئێراق، کە گوایا نەچنە پاڵ هیچ داواکارییەکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە تازەیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

کەوابێت ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت دەبێت کوردستان چۆن خۆی ئامادە بکات؟.

ئەم باسە گەرمەی کە ئێستا لە ئارادایە، ئەگەرەکانی خاکی هەر چوار بەشی داگیرکراوی کوردستان دەگرێتەوە، بە تایبەت لە دەوری یەکەم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشوور و، دواتریش ئەگەری هێرشەکە بەرەو ئێران، کە بەشێکی لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تێپەڕ دەبێت. ئەمەش خۆی پرسیارێکە کە بۆچی هەمیشە لە ڕووداوەکانی ناوچەکە: کورد نەیتوانیوە کەڵکی پێویست! لە بەرژەوەندی ڕزگاری نیشتیمانیی لێوەربگرێت، تاکەی مێژوو دوای مێژوو ئەم کەمتەرخەمیانە دووپات دەبنەوە.

پێویستە ڕێگاچارەسەری بە پەلە بۆ ئاڵۆزی و ناکۆکیەکانی ناوخۆییە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان و، ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببینرێتەوە. هەر کام لەو بەشەی کوردستان، لە ڕێگەی ئەنجوومەنێکی ^سیاسی و ئاکادیمی و دێپڵۆماسی^ خۆیان بۆ ئەم ئاڵووگۆڕە نۆییە لە ناوچەکە ئامادە بکەن. خاک و سەرزەمینی کوردستان بە بێ بە دەستهێنانی بەرژەوەندی نەتەوەیی، نەخرێنە خزمەت هیچ هێزێکی بیایی کە شەڕ و تاوتاوێنی خۆی تێدا بکات. دەبێت ئەمجارە سیاسییەکانی نەتەوەکەمان بە گرێبەست ( گارانتی) واژۆکراوی زلهێزان، لە پێناو بە دەستهێنانی مافی نەتەوەییەکان، لەو ئاڵۆزییانە ڕۆڵ بگێڕێت.

لەو بوارەدا پێشتر زۆر وتراوە و زۆر نووسراوە، بە پێویستی نازانم لێراوە دووبارە خوێنەر ماندوو بکەم.

 

2023/09/03 22:27:07
7 مانگ و 13 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©