بەشداری سەرۆکی پ س ک. لە کۆڕی شیعری (٢٨) شاعیری كوردی هەر چوارپارچەی كوردستان . بە بۆنەی. یادی 77

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری سەرۆکی پ س ک. لە کۆڕی شیعری (٢٨) شاعیری كوردی هەر چوارپارچەی كوردستان . بە بۆنەی. یادی 77

ڕێکەوتی ٢٣. ئاگۆستی ٢٠٢٣زاینی . بە بانگهێشتی فەرمی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کورسستان، بە سەرۆکایەتی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی،

 

بەشداری سەرۆکی پ س ک. لە کۆڕی شیعری (٢٨) شاعیری كوردی هەر چوارپارچەی كوردستان . بە بۆنەی. یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی (پ د ک).

ڕێکەوتی ٢٣. ئاگۆستی ٢٠٢٣زاینی . بە بانگهێشتی فەرمی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کورسستان، بە سەرۆکایەتی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، لە کۆڕی شیعری کە بۆ(٢٨) شاعیری كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان، لە شاری هەولێر بە بۆنەی یادی ٧٧ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، کە لە لایەن بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ د ک، سازدرابوو، بەشدار بوون.

سەرەتای بەرنامە بە وتارێکی بەڕێز دكتور سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێرای بەخێرھاتنی میوان و شاعیران، تیشكی خستە سەر گرنگی شیعر و ئەدەب لە مێژووی بزۆتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کوردستان و ڕۆڵی شاعیرانی نیشتیمانپەروەر لە خەباتی سیاسی كوردستاندا کرد.

پاشان بە خوێدنەوەی شیعری نیشتیمانی لە لایەن (٢٨) شاعیری كورد كە لە هەر چوارپارچەی كوردستان، کۆڕەکە درێژەی پێدرا.

لە پەڕاوێزی ئەو بەشدارییەدا، سەرۆکی پ س ک لەگەڵ چەندین شاعیر و ئەدیب و کەسایەتی سیاسیی کوردستانی، دیداری کورتخایەنی هەبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.

2023/09/03 22:33:00
7 مانگ و 16 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©