بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە؟ تکایە لە کاتی خۆیاندا

عارف باوەجانی
بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە؟ تکایە لە کاتی خۆیاندا

پێناسەی وشەی اقوام بە کوردی دەبێتە^ خزم^، بە فارسی وعەرەبی القوم، اقوام، و بە ئینگلیزی و لاتینی دەبێتە Relatives.. بەو هەموو وەرگێ

بە کارهێنانی دەستەواژۆی( اقوام) لە میدیا فارسی و فارسیزمانەکان بەچی مەبەستێکە؟ تکایە لە کاتی خۆیاندا وڵامیان بدەنەوە. عارف باوەجانی.

@ArifBawecani

هیچ شاراوە نییە لەوەی کە دەزگای ڕاگەیاندن و پەروەردەو ڕۆشنبیری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و هاوسۆزانیان، وە لە سەرەوەی هەمووشیانەوە فارسەکان. بە مەبەستەوە هەوڵێکی زۆر دەدەن کە پێناسەی نەتەوەییبوون لە خەڵکی کوردستان بستێننەوە. ئەوان دەزانن کە ناکڕێت وا بە ئاسانی حاشا لە بوونی نەتەوەیەکی وا گەورەو دێرین لە ناوچەکە بکرێت. هاتوون ڕێگای دیکەیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی هەم دڵی خەڵکی کوردستان ڕاگرن، و هەم نەتەوەکەشمان وەک( خزم) قەومێکی کەمینە نەک وەک نەتەوەییەکی ڕێشەدار پێناسە بکەن.

بە چەندین جار لە میدیا فارسییەکان گوێم لێ بووە لە باتی وشەی(ملت) بۆ نەتەوەکانی غەیرە فارس، هەمیشە وشەی ئەقوام (اقوام)بە کار دێنن. ئەوە تەنیا لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی نییە، بگرە زیاتر لە میدیاکانی گوایا بەرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامی ئیران زیاتر ئەو ڕەفتارە ڕەگەز پەرەستانەیە دەبیستینەوە، کە هەمیشە نەتەوە ڕەسەنەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیان، لە سەرەوەی هەمووشیان نەتەوەی کورد بە ئەقوام ناو دەبەن.

پێناسەی وشەی اقوام بە کوردی دەبێتە^ خزم^، بە فارسی وعەرەبی القوم، اقوام، و بە ئینگلیزی و لاتینی دەبێتە Relatives.. بەو هەموو وەرگێرانەی سەر زمانەکان، بۆمان ڕوون دەبێتە کە ئەقوام مەبەست لە بچووککردنەوەی نەتەوەیەکە. واتە ئەو نەتەوە دەکەن بە خزم یا تیرەیەک لە ناو هۆزێکی گەورەدا. ئەمانیش بە مەبەستەوە دەیانەوێت وا پێشانبدەن کە نەتەوەی کورد تیرەیەکی بچووکەو لە ناو هۆزە بە زۆر خۆسەپێنە فارسییەکەی ئەواندا.

ئەوان باش دەزانن ئەگەر وشەی(ملت) بە کار بێنن، کە بە کوردی دەبێتە نەتەوە، بە عەرەبی دەبێتە الأمة / بە ئینگلیزییش دەبێتە Nation. . ئیتر دەیسەلمێنن کە ئەمانە نەتەوەیەکی ڕەسەن ودانپێدانراون. بەو کارەشیان نەوەی داهاتوویان ناتوانن نکۆڵی لە بوونی نەتەوەی کورد بکەن. ئەوان مەبەستیانە درێژە بە مێژووی نەزۆکیان بدەن بۆ نەوە لە پاش نەوەیان. کە گوایا هەموو نەتەوەکانی ناوچەکە، لە بندەست هۆزی فارسدا بوون، وەک خزم و ئەتنیک و کەمینە..

ئەرکی ئێمە لەو بوارەدا.

تکایە کوردانی بەشدار لە هەر جۆرە پانێلێکی میدیا و ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ فارسەکان، لە هەر شوێنێکدا گوێبیستی ئەو وشەیە (اقوام) بوون، یەکسەر پێیان ببڕن و بڵێن ئێمە خزم نین، ئێمە نەتەوەیەکی ڕەسەنین بەو هەموو پێناسەیەی کە هەمانە. ئەوە ئێوەن هۆزێکن کە نە خاوەنی زمانی ڕەسەنی خۆتانن، نە خاوەنی جل و بەرگ و فەرهەنگێکی تایبەت بە خۆتانن.

گەلۆ: بەو جۆرە وڵامدانانەوە و بوێرییە، هەموو ڕاستیەک بەگوێ نەوەی داهاتوویاندا دەگەیەنن. هەم ورەی کوردستانیانیش زیاتر بەرز دەبێتەوە. و هەم نەتەوەکەشمان زیاتر ئۆجاخ ڕۆشن دەبێت.

هەر شەکاوە بێت خەباتی نەتەوەیی وڕزگارییخوازی هەمیشەیی گەلەکەمان.

2023/09/03 22:35:14
7 مانگ و 12 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©