بەشداری سەرۆکی( پ س ک) لە کۆنفرانسی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ، کە بە بەشداری سەرۆکوەزیران و چەندین

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری سەرۆکی( پ س ک) لە کۆنفرانسی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ، کە بە بەشداری سەرۆکوەزیران و چەندین

پەڕاوێزی ئەو کۆنگرەدا کە بەشدارانی بریتی بوون لە: سەرۆکوەزیران ودەیان ئەندام پەرلەمانی نەرویج و، ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام ل

بەشداری سەرۆکی( پ س ک) لە کۆنفرانسی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ، کە بە بەشداری سەرۆکوەزیران و چەندین بەربرپرسی باڵای وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چوو.
PSK Leader Mr. Arif Bawecani attends the 59th Leangkollen Security Conference in Oslo, arranged by The Norwegian Atlantic Committee (DNAK), coinciding with the 75th anniversary of the creation of NATO.
بەشداری سەرۆکی( پ س ک) لە کۆنفرانسی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ، کە بە بەشداری سەرۆکوەزیران و چەندین بەربرپرسی باڵای وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چوو..
لە ڕێکەوتی ڕۆژانی ٥ و ٦ فەربرواری ٢٠٢٤ی زاینی، پەنجاو نۆیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی لیانکۆلێنی ڕێکخراوی (ئەتڵانتیکهاڤ کۆمیتە)، کە بەشی ڕۆشنبیری هاوپەیمانی ناتۆیە لە وڵاتی نەرویج. لە ژێر ناوی ( ناتۆ لە ٧٥ ساڵی ڕابووردوو: ئێستاو دهاتوودا) کە هاوکاتە بە یادی ٧٥ ساڵەی دامەاراندنی ناتۆ،لە زانکۆی ئاولای ئۆسلوی پایتەختی نەرویج بەڕێوەچوو.
لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانس لە ٥ فەبرواری ٢٠٢٤،سەرەتای کۆنفرانس بە چەند وتەیەکی بەڕێز کاتە هانسەن سکرتیری گشتی ئەتڵانتیکهاڤ کۆمیتەی نەرویج کرایەوە.
دواتر بانگهشێتی بەڕێز (یوناس گەیر ستۆڕە) سەرۆکوەەزیرانی نەرویج کرا، کە بە پێشکەشکردنی وتارێکی گرنگ، کاری فەرمی کۆنگرەی کردەوە. لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە پرسەکانی ئاسایشی گشتی لە وڵاتانی جیهان بە تاتببەت لە وڵاتانی ئوروپا و ئەمریکا کرد.
بە دوای ئەودا خشتەی تەواوی بەرنامەی ڕۆژی یەکەم بە بەشداری ئەم کەسانەی خوارەوە درێژە بە کاری کۆنفرانس درا. ستیڤن ئێرلانگەر، سەرۆکی پەیامنێرانی دیپلۆماسی لە ئەوروپا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز.
دکتۆر ستێلزنمۆلەر، بەڕێوەبەری باڵا، لە سەنتەری دۆستایەتی ئەمریکا و ئوروپا.
فریتز ستیرن کورسی لەسەر ئەڵمانیا و ترانس ئەتڵەسی پەیوەندییەکان
ناتۆ لەسەر ڕێگای لوتکەی واشنتۆن. ستیان جێنسن، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی ئەمینداری گشتی ناتۆ
دکتۆر جان هالاند، پرۆفیسۆری سیاسەتی نێودەوڵەتی و زانکۆی ئۆسلۆ و بەرگری نیشتمانی نەرویج، شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و هەڵبژاردنی ئەمریکا و ئەگەری گۆڕینی سەرۆکی ئەمریکا.
لیوا (خانەنشین) بن هۆدجس فەرماندەی گشتی پێشووی سوپای ئەمریکا وئورووپا (٢٠١٤-٢٠١٧) ڕاهێنەری باڵای ناتۆ بۆ لۆجستی. شەڕی نایاسایی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا دەرئەنجامە بەرفراوانەکانی لە ئاست جیهاندا ، نەزمی نێودەوڵەتی و یەکگرتوویی هاوپەیمانی ناتۆ. نزیکبوونەوەی مۆسکۆ لە پەکین.
دکتۆر کاتارزینا زیسک، پرۆفیسۆری پەیمانگای نەرویجی بۆ لێکۆڵینەوەکانی بەرگری توانای ئیمپراتۆری و توانا سەربازییەکانی ڕووسیا دوای دوو ساڵ لە شەڕ.
یان برێزینسکی، بەرپرسی باڵا لە سەنتەری سکۆکرۆفت بۆ ستراتیژی و ئاسایش، ئەنجومەنی ئەتڵەسی. ئیدارەی نوێی ئەمریکا و داهاتووی پەیوەندییەکانی ناتۆ.
دکتۆر ئۆیستاین تونسیۆ، پرۆفیسۆر، پەیمانگای نەرویجی بۆ لێکۆڵینەوەکانی بەرگری دوو جەمسەری و ڕێگریکردن لە ئەمریکا و چین: ڕۆڵی جیۆپۆلەتیک و کێبڕکێی زۆر تەواوی ئەو پانێلانە بە چەندین پرسیار و شڕۆڤەی بەشداران ، دیالۆگی بە کەڵکی لە سەر کرا.
ڕۆژی دووەم: ٦ی فەبرواری ٢٠٢٤
کردنەوەی بەرنامەی ڕۆژی دووەم: لە ژێر ناوی ناتۆ لە سەردەمێکی نوێی بەرگری بەکۆمەڵدا
بە سەرۆکایەتی: کاتە هانسن، سکرتێری گشتی، کۆمیتەی ئەتڵەنتیکهاڤەی نەرویجی.
دووبارە داڕشتنی ئاسایش و بەرگری باکووری ئورووپا، بە سەرۆکایەتی: پرۆفیسۆر دکتۆر جولیان لیندلی-فەرەنسی، سەرۆکی گروپی ئەلفین.
پلانی ئاسایش و بەرگری نەرویج لە لایەن ڕوونە ئەندەرسۆن، دەریاوانی نەرویج و جێگری دەریاوانی ناتۆ، سەرۆکی بارەگای هاوبەشی نەرویج لایەنی باکووری ناتۆ.
لیوا (خانەنشین) بن هۆدجس فەرماندەی گشتی پێشووی سوپای ئەمریکا و ئوروپا (٢٠١٤-٢٠١٧)، ڕاهێنەری باڵای ناتۆ بۆ لۆجستی، ئاسایش و بەرگری باکووری دوای گەورەبوونی ناتۆ
پێر ئێریک، شرۆڤەکاری باڵای بەرگری لە پەیمانگای نێودەوڵەتی نەرویجی
کاروباری و ڕاوێژکاری باڵا لە زانکۆی نۆرد، عەقید (خانەنشین)، نەرویجی شاهانە هێزی ئاسمانی
دکتۆر کریستین ڤین بروسگارد، بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەواڵگری نەرویج، جێگری… سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری حکومەتی نەرویج .
مشتومڕی سیاسی – چی لە داهاتوودا بۆ سیاسەتی بەرگری نەرویج دەبێت؟
بە بەشداری گەورەترین پارتە سیاسییەکانی نەرویج، باس لە سەر چۆن پێیان وایە وڵاتەکەیان دەبێت وەڵامی ئەو دۆخە بداتەوە کە تادێت ژینگەی ئاسایشی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات، چی پێویستە بۆ بەرگریکردن لە نەرویج لە ئاست ڕووداو قەیرانەکاندا بکرێت. بە بەشداری هەر یەک لە :- هارێک ئێلڤێنس، ئەندامی پەرلەمان، پارتی ڕاست (هۆیرە پارتی )
- نیلس ئۆلێ فۆشاگ، ئەندامی پەرلەمان، پارتی کرێکاران
- بێنگت فاستێرۆن، ئەندامی پەرلەمان، پارتی ناوەند
- ئینگرید فیسکا، ئەندامی پەرلەمان، پارتی سوسیالیست چەپ.
- کریستیان تیبرینگ-گێدێ، ئەندامی پەرلەمان، پارتی پێشکەوتنخواز.
- بیۆرنار مۆکسنێس، ئەندامی پەرلەمان، پارتی سوور
بێندێکت ڕۆڤیک، سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی پارتی لیبراڵی نەرویجی ( ڤێنسترە).
عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک و ڕؤلی لە ناو ئەو کۆنگرە گرنگەدا.
لە پەڕاوێزی ئەو کۆنگرەدا کە بەشدارانی بریتی بوون لە: سەرۆکوەزیران ودەیان ئەندام پەرلەمانی نەرویج و، ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، دەیان پلەدارا و شارەزای باڵای سەربازی وشکایی و دەریایی و ئاسمانی، بەرپرسە باڵاکانی ناتۆ، هەروەها باڵوێزی دەیان وڵات لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج. بەڕێزیان لە ڕێگەی دیداری کورت لە کاتەکانی پشوودا ناسراوی و گۆڕینەووەی ناونیشان لەگەڵ زۆربەیان درووست کرد،
لەو دیدارە کورتانەدا بەڕێز باوەجانی ئاماژەی بە دۆزی ئێستای سیاسی و ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد. ئاماژەی بە لە سێدارەدان و کووشتنی کۆڵبەران و مووشکەبارانی ناڕەوای باشووری کوردستان، بە تایبەت شاری هەولێر کرد. داوای هەڵویست وپشتگیری لێکردن.
کە بەشێک لەو کەسانە بەڵێنی درێژەدانی پێوەندی و دۆستایەتیان بە بەڕێز باوەجانی داوە و، داواشیان لێکردوە لە داهاتوودا لە کۆنگرەو کۆنفرانسەکانی وڵاتانی ئەوانیش بەشداری هەبێت.
ناوەندی ڕاگەیاندن وڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٦ / ٢ / ٢٠٢٤ی
PSK Leader Mr. Arif Bawecani attends the 59th Leangkollen Security Conference in Oslo, arranged by The Norwegian Atlantic Committee (DNAK), coinciding with the 75th anniversary of the creation of NATO.
The Leangkollen-Security Conferancea is organized annually by DNAK. This year's conference coincides with NATO's 75th anniversary. In this 2-day conference with intensive work, the conference was opened by the Prime Minister of Norway and Mrs Kate Hansen, Secretary General of DNAK. Many high-ranking NATO officials, members of parliament and government officials from Norway and NATO member countries participated in the conference with panels and speeches. Several important topics and information within security and current events in the world were discussed.
On the sidelines of this important international conference, the PSK leader established close friendships with several international organizations and personalities, telling them about the events in Kurdistan and Iran's violations. Many expressed their satisfaction with the friendship and indicated the continuity of these relationships.
PSK Media Centre.
06.02.2024
2024/02/18 20:45:36
2 مانگ و 13 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©