ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.



کوردستانیانی خۆشه‌ویست، ژنانی نیشتمان په‌روه‌ر.
له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ وه‌ک( رێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان) ئه‌مرؤ ٨ ی مارشی ٢٧٠٩ ی کوردی، که‌ به‌ ساڵڕۆژی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهانه ناسراوه‌‌، ده‌ستبه‌کاربووونی خۆمان له‌م ڕۆژه‌ گرنگه‌ راده‌گه‌یه‌نین.
ئامانجی سه‌ره‌کی دامه زراندنی ئه‌م ڕێکخراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ له‌ بواری خه‌بات بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و مافی ژنانی کوردستان، و هه‌روه‌ها بۆ ڕێکخستنی ژنان و هاندانیان بۆ خه‌بات له‌ پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌خته‌وه‌ردایه‌.
له‌ یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه‌ داوا له‌ گشت ئێوه‌ی ژنان و پیاوانی خه‌مخۆری وڵاته‌داگیرکراوه‌که‌مان ده‌که‌ین که‌ هاوکاریمان بکه‌ن، تا بتوانین به‌هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه به بؤچونه جیاوازه‌کانمان بابه‌ته‌که‌مان تێر وته‌سه‌لتر ویه کگرتوو بکه‌ین بۆ سه‌به‌خۆیی ودابینکردنی مافه‌کانی ژنانی کوردستان.
ڕۆژی ٨ مارش له‌ خۆمان و گشت ژنانی جیهان وکوردستان پیرۆز ده‌که‌ین.
دۆستان ولاینگران و کوردستانیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ داهاتوودا ڕه‌شنووسی به‌رنامه‌و پرۆگرامی ڕێکخراوه‌که‌مان ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی گشت کوردستانیانی به‌ڕیز و له‌ بیربۆچوونه‌کانی ئێوه‌ی به‌ریز که‌ڵک وه‌رده‌گرین.
هه‌ر شادو سه‌رکه‌وتووبن. بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات و به‌خته‌وه‌ر و یه‌کسانی نێۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.

ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
[email protected] ، [email protected]
http://rjskurdistan.kurdblogger.com





ڕێکه‌و 2010-03-11 13:55:54
به‌شی ( ژنان‌ )