بژی ڕێبازی سه ربه خۆیی و ئازادی , ده‌قی وتاری سه‌رۆكی پ.س.ك له‌ كۆنفرانسی ئه‌ڵمانیا.به ڕێوه به ران و به‌شدارانی به‌ڕێزی کۆنفرانسی كوردی : له ژێر ناوی فیدرالیزم یا سه ربه خۆیی بۆ ڕۆژهه ڵاتی كوردستان، ماندوو نه بن وهه موو لایه كتان به خێر بێن. سه ره تا زۆر خۆشحاڵین له وه ی كه كۆنفرانسێكی به م شێوه پێویست و گونجاوله گه ڵ هه ل ومه رجی سیاسی ئه مڕۆیی كوردستان وبوونی فره حیزبی و فره هزری له كوردستاندا،له لایان ئێوه ی به ڕێز خوشك وبرایانی هاوده نگه وه پێك دێت. به شدارانی به‌ڕێز، منیش وه ك به شدارێكی ئه م كۆنفرانسه ده مه وێ بۆ چوونی خۆم و پارتی سه ربه ستیی كوردستان له سه ر زه روره تی هه ڵگرتنی شوعاری پڕ به پێست ولایقی گه لێكی چه وساوه و بن ده ست،واته گه لی كورد كه سه ربه خۆیی یه بۆ ڕۆژهه ڵاتی كوردستان ده ر ببڕم. ئایا بۆ سه ربه خۆیی , به ڕێزان: ئێمه ی كورد كه چه ندین ساڵه خاك ونیشتمانمان له ژێر ده ستی داگیركه ردایه،هه روه هابه سه دان به ڵگه وفاكتای مێژووی ده یسه لمێنین كه هه زاران ساڵه له م خاكه ده ژین كه پێێ ده وترێت كوردستان،له درێژای مێژووی دابه ش بوونی كوردستان له لایان داگیركه رانه وه ئێمه ی كورد! هه رگیز بۆ ساتێكیش ئه وه مان له یادی خۆمان نه بردووه ته وه, كه زێدوخاكمان داگیر كراوه له لایان داگیركه رانه وه ،هه ربۆێه ش به رده وام خه بات كراوه بۆ ڕزگاری خاكی كوردستان له بن ده ستی داگیركه ران، به تایبه ت له سه ده ی 19 بۆ سه ره وه ئیتر خه بات په یتا په یتا به رده وام بووه له و پێناوه شدا به سه دان وهه زار ڕۆڵه ی ئه م خاك ونیشتمانه گیانیان له ده ست داوه. ئێمه ی كورد گه لێكین كه به 50 ملۆین مه زنده ده كرێین.به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و 50 میلیۆنه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆمان نین وله هه موو گه لان ونه ته وه كانی دیكه ی جیهانیش له بێ ده وڵه تیدا به جێماوین. ئه گه رئێمه ی كورد بۆخۆمان هه ڵگری ئه وشوعاره نه بین ونه وه به دوای نه وه خه ڵكه كه مان بۆبیری نه ته وه یی هان نه ده ین وئاماده یان نه كه ین،هه رگیزناتوا نین بیرله دروست بوونی ده وڵه تی كوردی بکه ینه وه. زۆربه داخه وه كه ئیستاش پێمان ناوه ته ساڵی 2006 ده بینین كه له م چه ندساڵانه ی ئاخریدا چه ندین ئاڵوگۆڕی جیهانی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕواست وجیهان روویداوه، به ڵام هێشتا ده وترێ كه كاتی به رز كردنه وه ی ئه م شوعاره نه هاتووه،وه زعی ناوچه كه ئه مه هه ڵناگرێت كه كورد داوای سه ربه خۆیی بكات،ئێمه وه ك پارتی سه ربه ستیی كوردستان: پێمانوایه ئه وشێوه بیركردنه وه به ده یان ساڵی دیكه دووامان ده خات وبه بن ده ستی ده مانهێڵێته وه. ده بێت ئێمه ی کورد بێینه سه ر ئه و باوه ڕه که ته نیا ڕێگایه کی دروست له ژیانی بن ده ستی نه جاتمان ده دات و کۆتای به چه وسانه وه و هه ژاریمان دێنێ سه ربه خۆییه. بۆیه زۆر پێویسته که شوعاریسه ربه خۆیی بکه ینه شوعاری سه ره کی خه بات وتێکۆشانمان. بۆ هه ڵسه نگاندنی سه ربه خۆیی زۆر پێویسته که ئێمه ی کورد چاوێک به وڵاتانی جیهاندا بخشێنین وببینین،که له 30 ساڵی ڕابوردودا چه ندین گه ل و نه ته وه سه ربه خۆیان به ده ست هێناوه، هه روه ها ده بینین که زۆربه ی ئه و وڵاتانه ی سه ربه خۆیان به ده ست هێناوه ژماره ی دانیشتووانیان له نێوان 100 هه زار تا یه ک ملوێنه. به ڵام ئێمه ی کورد که 50 ملۆێنین نه مان توانیوه تا ئیستا ئه و سه ربه خۆیی به ده ست بێنین، بێگۆمان هۆی سه ره کی نه بوونی باوه ڕی ته واوه له نێو لاینه سیاسیه کانمان به سه ر به خۆیی، وه ده ست هێنانی سه ربه خۆیی ئه و گه لانه نیشانه ی بوونی باوه ڕی ته واو بووه له ده رونی تاکه کانی ئه و خه ڵکه دا، چوون خۆیان له گشت بوارێکدا به جیاوازتر زانیوه و بۆیه به پێی جاڕنامه ی مافی مرۆڤی جیهانی سه ربه خۆیان به ڕه وازانیوه وفیداکاراییان له پێناودا کردوه. له بواری خۆڕاگری وفیداکاری وقوربانیداندا که م گه لێک هه یه له م جیهانه بیگه یه نێته گه لی کورد، به ڵام مخابن ئێمه گیانی خۆمان ده که ینه قوربانی داخوازی زۆر له خۆمان بچووکتر وکه م بایه خ. باسه كه ی ئه وڕۆمان كه له سه ر به شی ڕۆژهه ڵاتی كوردستانه ، من لێره دا ڕاسته و خۆ ئاماژه به به شی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان ده كه م. ئه م به شه كه هه میشه له بن ده ستی داگیركه رانی ئێران دا بووه، هه ر له حوكمڕانی 2500 ساڵه ی شاهه نشایی و كۆماری ئیسلامی ئیستاوه، بێجگه له 11 مانگ ته مه نی ده وڵه تی كۆماری كوردستان به سه رۆكایه تی پێشه وای هه رگیز نه مر،به داخه وه بێجگه له هه ژاری كوشتن و به ندو ماڵ وێرانی هیچ خۆشی وسه ربه خۆیی یه كی به چاوی خۆیی نه دیوه، ئێمه ی كورد له و به شه دا هه رگیز ئێرانی نه بووین وناشبینه ئێرانی، به وته ونووسینی هیندێك له به رپرسان ونووسه رانی ناشیونالیستی فارسیش كه گوایا كورد دێرینترین نه ته وه ی ئێرانه فریوناخۆین،نه ته وه ی كورد خه ڵكی كوردستانه نه ئێران،ده بێ هه وڵ و تێكۆشان وسیاسه تمان بۆ وه ده ست هێنانی ئه و ده وڵه ته به رده وام بێت. لێره دا پرسیار ئه وه یه كه ئایا ئه گه ر ئاڵو گۆڕێك له ئێران ڕوو بدات وداگیركه ران له خاكی داگیركراوی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان بچنه ده ره وه، دیسانه وه ئێمه ی كورد ده بێت ئه وخاكه ونیشتمانه مان كه چه ندین ساڵه داگیركراوه سه رله نۆی بخه ینه وه به ر ده ستی تارانی پایته خت، دیسان دانیشینه وه بۆ ئه گه رو به ڵێنییه ناڕاسته كان ،كه ئه زموونی مێژووی كوردستان شایه تی چه ندین جاره ی كوردن كه فریوی ئه م جۆره به ڵینیانه یان خواردوه و ئاكامه كه شی به ئاگر وئاسن وكوشتن به ڵێنیه كانیان به جێ گه یاندووه. مه گه ر ئه ولایه نانه ی كه ئیستا خۆیان به نه یاری ئه م ڕێژیمه ده زانن وله تاراوگه ن كێن وكامیانه شیاوی ئه وه یه كورد پشتی پێ ببه ستێ ؟ كامیان له ڕوانگه ی ئێوه به شدارانی به ڕێزی ئه م كۆنفرانسه وسه رجه م گه لی كورده وه ئاماده یه دان به مافی كوردا بنێت، ئه و حیزبه ناشیونالیسته فارسانه كه خاوه نی زۆرینه ی ده نگی خه ڵكن له ده ره وه ی كوردستان واته له ناوچه كانی دیكه ی ئێراندا،نه ك هه ردان به مافی گه لی كورد دا نانێن بگره داواش ده كه ن كه زۆربه ی وڵاتانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست بێته وه ژێر سوڵته ی خۆیان و وڵاتی پارس لاند دروست بكه نه وه، ئه و لایه نه سیاسی یه ئێرانینانه كه وا به شێك له پارته سیاسیه كانی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان ! چاوه ڕێیان لێ ده كه ن له سایه ی ئه وانه وه كوردستانێكی فیدراڵی له ڕۆژهه لاتی كوردستان پێك بێنین، ئه ولایه نانه كه بۆ هه موومان ئاشنان و ده شزانین كێن،ئه وانه که ئیستا خۆیان به نه یاری ڕێژیمی حاکم ده زانن و له تاراوگه دان، داوای ته واوی عێراق وئه فغانستان و هه موو وڵاتان كه ئاخره كه یان به ستان كۆتای دێت ده كه ن بێته وه ژێر ده سه لاتی ئه وان،به خه یاڵی خۆیان ببن به خاوه نی به شێک له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست. هه روه ها به شێكیانیش داوای ده وڵه تێكی ئیسلامی ده كه ن كه بێگۆمان له وه ی ئیستا به رامبه به کورد باشتر نابێت،یا له و ده وڵه ته ئیسلامییه ی ئه واندا هێچ گه لێكیش مافی هه ناسه دانی نییه،له ژێرناوی هه موومان ئیسلامین وله ژێر چه تری ئێرانێكی ئیسلامیدا ده بێ پێكه وه بژین، حیزبێكی دیكه یان که ئه وه نده له سه ربه خۆیی كوردستان ده ترسێ،له ماڵپه ڕه كه ی خۆیان دا بانگه وازێكیان بۆ به ناوگه لانی ئێران بڵاو كردوه ته وه وداوا ده كه ن كه ئاهه نگی نه ورۆز كه م بایه خ بكه نه وه، چونكه نه ورۆز هه ستی كورده كان ده هروژێنی وبیری سه ربه خۆییان وه بیر دێنێته وه، یا لایه نی دیكه یان داوا ده كه ن كه حكومه تی پاشایه تی بگه ڕێته وه بۆ سه ر حوكم له ئێراندا،هه موو كوردێكی نیشتمان په روه ر و له سه ره وه ی هه موویان پارته سیاسی دێرینه كانمان باش ده زانن،كه له له ماوه ی 2500 حوكمداری ئه وان دا، ناوچه كانی كوردستان هه ژارترین ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست بووه، سه ڕه رای ئه وه ش كه سه دان ڕۆڵه ی كوردیان له سێداره داو كۆماری كوردستانیان تێك داوه،سه رۆكی کۆماری كوردستان پێشه وا قازی وهه ڤاڵانیان له سێداره دا. ئایا ئێوه بڵێن ئه گه رئه مانه ببنه وه خاوه نی ده سه ڵات، ئاڵو گۆڕیان لا دروست ده بێت و ده بنه دۆستی كورد؟. دوای ئه م هه موو ئه زموونه تاڵانه به شێک له حیزبه كانی ئێمه! داوا ده كه ن له گه ڵ ئه وحیزبانه ئێرانێكی دیمۆكرات دروست بكه ینه وه،تاران براگه وره بێت وكرماشانی یارموحمه د خان و ئیلامی جوان و لوڕستانی مێژووی كورد وئورمی یه سمكۆی سمایل ئاغا وهه ورامانی به هه شتی كوردستان وسنه ی قاره مان وموكریانی بووكی كوردستان چاوه ڕێێ خێر و به زه یی تارانی براگه وره بن. ئێمه كورد هیچ وه خت دژی دیموكراسی نه بووین ونابین،به ڵام بۆ ده بێت دیمۆكراسی ئێران به كورده وه گرێ بدرێت،بۆ ده بێت پارته كانی كوردستان به یه كگرتووی هه وڵ نه ده ن بۆ پێك هێنانی كوردستانێكی ئازاد وسه ربه خۆو دیمۆكرات و نموونه له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا. باشه بۆ ئێمه ی کورد چیمان له م خه ڵكه ی جیهان كه متره ،كاتێك باسی سه ربه خۆیی كوردستان ده كه ین بێجگه له وشه ی كاتی نه هاتووه و وه زعه كه ناله باره وشه یه كی دیكه ده بیسین كه ئه ویش ئه وه یه كه گوایا ژێر خانی ئابوریمان خرابه ،هیچ ده وڵه تێكیش پشتیوانیمان ناكات، زۆر له م جۆره ووتانه، له وڵامی ئه و پڕوپاگه نده ی كه ته نیا به مه بستی تۆقاندن و ترساندنی خه ڵكه له بواری ئابوریدا، ده توانم به به ڵگه وه بڵیم به س ڕۆژهه ڵاتی كوردستان ئابوری یه كه ی له ده یان ده وڵه تی سه ربه خۆیی لای ڕوسیاو باڵكان وئه فریقاو ئاسیا باشتره ، ڕۆژهه ڵاتی كوردستان خاوه نی نه وت و ده یان سامانی دیکه ی به نرخه ، كوردستان له بواری كشت وكاڵه وه له زۆر ناوچه كانی دیكه باشترن. به ڵام به هۆیی ئه وه ی که ده سه ڵاتی به کارهێنانی سامانه کانی کوردستان له ده ستی خۆمان نه بووه، پێمان وایه ژێرخانی ئابوریمان بۆ پێک هێنانی وڵاتێک ته واو نی یه. با داگیرکه ران لێگه ڕێن که گه لی کورد له ڕۆژهه ڵات بۆ خۆی ئیداره ی خۆی بکات، ئه وکات بۆمان ڕوون ده بێته وه که خاوه نی چی ژێرخانێکی ئابورین. سه باره ت به وه ش كه هیچ ده وڵه تێكیش پشتیوانیمان ناكات، ئه ویش هۆكه ی ده گه ڕێته وه بۆ هه ڵه كانی خۆمان ،زۆر پێویسته كه ئێمه ی كوردبۆخۆمان پێش هه مووكه س باو‌ه ڕمان به سه ربه خۆیی خۆمان هه بێت،جا ئه وكات ده توانین هه وڵ بده ین پشتیوانی وڵاتانی جیهانی بۆخۆمان كۆكه ینه وه . جارێكی دیكه ده ڵێم به داخه وه كه به شێك له حیزبه كانی ئێمه ی كورد له ڕۆژهه ڵاتی كوردستان،له خه ت و به رنامه و دیالۆك وچاوپێكه وتنه كانمان له گه ڵ حیزب و ڕێكخراوه كانی ئێرانی و جیهانی، له گه ڵ یه كه م وشه مان به شانازی یه وه ده ڵێێن ئێمه ی كورد داوای جیابوونه وه له ئێر‌ان ناكه ین، ئێمه سینگی خۆمان ده كه ینه قه ڵغان بۆ ئێرانێكی دیمۆكرات، من وه ك نموونه ئاماژه به دانیشتنێكی‌ ئێمه وه ك پارتی سه ربه ستیی كوردستان له گه ڵ حیزبێكی نه رویجی ده كه م، كاتێك ئێمه وه ك پارتی سه ربه ستیی خۆمان ناساند وتمان خه باتی سه ره كی ئێمه بۆ وه ده ست هێنانی ده و ڵه تێكی سه ربه خۆیی كوردی یه له ڕۆژهه ڵاتی كوردستان ، به شێوه ی خه باتی دیالۆگ و شه فافیه تی دوور له تووند و تیژی،ئه و ژنه نه رویجی یه له وڵامدا به منی گووت ئه مه یه كه م جاره شتی وا ببیسم ؟ منیش لێم پرسی بۆ وتی ئێمه له م ساڵه دا له گه ڵ 9 حیزبی كوردی كۆبوونه وه مان هه بووه،هیچ لایه نێكی كوردی داوای سه ربه خۆیی نه كردوه، هه روه ها ئه وخانمه بۆ خۆی ڕایگه یاند كه من زۆر جار بیرم له و كوردانه كردوه ته وه كه له گشت بوارێكدا له وخه ڵكانه ی دیكه جیاوازترن! بۆ هه وڵ ناده ن بۆ وه ده ست هێنانی حكومه تی خۆیان هه روه ك جوله كه كانی جیهان و ده یان گه لی دیكه ببنه خاوه نی وڵاتی خۆیان. به ڕێزتان : ڕاسته كه وڵاتانی ئوروپا و زلهێزه كان تاڕاده یه ك تاوان بار بوون له وه ی كه ئێمه له ساڵانی پێشوودا نه مان توانیوه ببینه خاوه نی ده وڵه تی خۆمان،به ڵام ئێمه ی كورد كه ئیستا له هه زاره ی سێیه میشداین،هه رهه مان شێوه ی پێشوو خۆمان نیشانی جیهان ده ده ین و باسی سه ربه خۆیی بۆ خۆمان ناکه ین، ئه گه ر ئێمه ی‌كورد به یه ك ده نگ و یه كگرتووی بۆیرن ڕاسته وخۆ ئه و داوا به گۆیی جیهان بگه ینین ،له سه ر كێشه ی نه ته وه یی به زلهێزانی جیهان بلێێن كه خه ڵكی ئێمه ئه زموونی هه زاران ساڵه ی بن ده ستی دیوه وچی دیكه بن ده ستی قبووڵ ناكات وسه ربه خۆیمان ده وێت، بێگومان ئه وانیش ناچار ده كرێن كه به ده نگ داخوازیه كانی 13 ملۆێن كوردی ڕۆژهه ڵاته وه بێن و پشتیوانی لێ بكه ن. به ڵام ئه گه رخۆمان له ئاست خه بات له پێناو ده وڵه تی كوردی وسه ربه خۆیی بۆ كوردستان كزنیشان بده ین، هه روه ها له ئاست پایته ختی داگیركه رانیش هه ربرا بچووك بین ! ئه وا هه رگیز زلهێزه كانی جیهانیش پشتیوانمان نابن وامان تێده گه ن كه ئێمه لایقی ده وڵه تی سه ربه خۆنین. ئێمه ی كورد له ژیانی ژێر ده ستی و داگیركراویدا ئازارمان زۆر دیوه،با له پێناو سه ربه خۆیش چه ند ساڵیك خه باتمان به رده وام بێت تا زلهێزانیش بزانن ئێمه له سه ر داوای خۆمان سوورین وازناهێنین،ئێمه ی كورد له پێناو بچووكترین مافی ڕه وای خۆمان ده یان هه زارخه باتگێڕمان شه هید كراوه وده یان سه ركرده مان ترور كراوه، ئه گه ر داوای سه ربه خۆیش بكه ین هه رهه مان كاره ساتمان ڕوو به ڕوو ده كه نه وه،به ڵام با ئه وه شمان له یاد بێت كه كوردستانی ئیستا وه ك ساڵانی پێشوو نه ماوه،كه كه س نه یده زانی چیمان به سه ر دێنن، ئێستا به خۆشی یه وه ده نگمان گه یشتووه میدیاكانی هه موو جیهانه وه. ناتوانن وه ک جاران قه تڵ و عام و ئه نفالمان بکه ن وکه س ڕه خنه یان لێ نه گرێت، ئایا بۆ فیدراڵی نه گوونجاوه بۆ کورد : به شدارانی به ڕێز : فیدراڵی هیچ وه خت گونجاو نی یه بۆ خه باتی گه لی كورد له ڕۆژهه ڵاتی كوردستان،چوونکه ئێمه ی کورد نه ته وه یه کی جیاوازین له گه ڵ فارس و گه لانی دیکه ی وڵاتداگیرکراوی ئه و ناوچانه، من نامه وێ كاتتان له سه رباس كردن و شیكردنه وه ی فیدراڵیزم بگرم،به ڵام زۆر زه ق و به رچاو ده بینین که هێج كات فیدراڵی شیاوی گه ڵیك نی یه كه له گشت بوارێكدا له گه ل داگیركه ردا جیاوزی هه بێت وه ک گه لی کورد،له و بواره دا زۆر پێویسته كه ‌ئێمه ئاورێك له وڵاتانی فیدراڵی جیهان بده ینه وه بۆ ئه وه ی بۆمان ڕوون بێته وه كه ئایا فیدراڵی بۆ كام وڵات وگه ل پێویسته، بۆ ئه وه ی باش بزانین كه ئه و وڵاتانه ی وا فیدراڵن گه لێكیان تێدا نییه كه جیاوازی زمان و مێژوو فه رهه نگ و جیاوازی دیكه ی هه بێت. بۆ نموونه باسی وڵاتێكی وه ك ئه ڵمانیا بكه ین كه ئه مڕۆ ئێمه له وڵاتی ئه واندا كۆبووینه ته وه و باسی كێشه ی وڵاته كه ی خۆمان ده كه ین،له ئه ڵمانی فیدراڵی هه موو خه ڵكه كه یان یه ك زمانیان هه یه ئه ویش زمانی ئه ڵمانی یه، خه ڵكه كه ش هه موو به ڕه گه ز ئه ڵمانین،جا باکوری ئه ڵمان بێت یا باشوور،به ڵام فیدراڵی یه تی ئه م ڵاته ووڵاتانی دیكه جیاوازیی نه ته وه یی وزمان وفه رهه نگ نیشان نادات، ته نیا مه سه له ی خه ڵكه كه یانه له باشور وباكورو ڕۆژ ئاوا وڕۆژهه ڵاته وه. كه وا بۆ ئێمه ی كورد كه له گشت بوارێكدا جیاوازی به رچاومان هه یه له گه ڵ گه لی فارس وگه لانی دیكه، ئایا بۆ ئێمه فیدراڵی به گونجاوترین ماف بۆخۆمان بزانین؟ بۆ ئێمه ببینه به شێك له وفیدراڵی یه ی بۆئاینده ی ئێران باسی ده كه ن،ڕاستی یه كه ی ئه وه یه كه ئه گه رئێمه ی كورد فیدراڵی قبووڵ بكه ین كه وابوو بۆ جیهانی ده سه لمێنین كه ئێمه كوردستانی نین و بگره ئێرانین وزمانه كه‌شمان هه ربه شێكه له زمانی ئێران و فه رهه نگه كه شمان به شێكه له فه رهه نگی ئه وان. فیدراڵی یا كۆنفیدراڵی ته نیا كاتێك بۆ كورد پێویسته باسی لێ بكات كه وڵاتێكی یه كگرتووی كوردستانی دروست بكرێت وبه شه كانی ڕوژهه ڵات و باكور وباشور و ڕۆژئاوای كوردستان، هه ربه شه و به شێوه ی به فیدراڵی له سایه ی حكومه تی كوردستاندا بژین، ئێمه‌ وه‌ک "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" وێرای ده ست خۆشی له به ڕێوه به رانی ئه م كۆنفرانسه،له هه مان كاتدا داوكارین له پێك هێنانی كۆڕ وكۆنفرانسی له م شێوه به رده وام بن. بۆ ئه وه ی بتوانین به رده وام به شێوه ی دیالۆگ و گۆێگرتن له یه كتری بتوانین به ڕاستی یه كان بگه ین ، له هه مان كاتیشدا داوای پێك هێنانی به ره یه كی نیشتمانی و نه ته وه یی ده كه ین ! كه له م سه رده مه دا زۆر پێویسته هه بێت و ئه ركه نیشتمانی یه كانی ڕاپه ڕێنێت، پێمان وایه دوا خستنی ئه م به ره نیشتمانی یه دواخستنی دۆزی كورده له گه ڵ گه مه ی سیاسی زلهێزانی جیهان وحیزبه ناشیونالیسته كانی ناوچه . لێره شدا جێی خۆیه تی که ده ست خۆشانه ئاراسته ی ئه ونووسه روکه سایه تی و ڕێکخراوه جۆراجۆره‌ کانی دیکه ی کوردستان بکه ین،که زۆرهه وڵیان داوه بۆ ئه وه ی لایه نه کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان به ره یه ک پێک بێنن، وێرای ڕێزی زۆر له تێکۆشانیان، هیوادارین که که نووسه ران وکه سایه تی یه نه ته وه ییه کانمان به رده وام بن،له زیاتر هه وڵدان بۆ ڕازی کردن وله یه ک گه یشتنی حیزبه کوردی یه کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان بۆ پێک هێنانی به ره یه کی گشتی ونیشتمانی. به وهیوایه هه موومان به یه كگرتووی له خزمه تی بیرۆكه ی سه ربه خۆیی خوازیدا بین وئه وبیره هه رچی خێراتره له نێۆ خه ڵكه كه ماندا بایه خداربكه ین،به هه موو ده زگا ڕاگه یاندنه كانمان كاری بۆ بكه ین، من هیوادارم له قسه كانمدا دڵی هیچ كه س و لایه نێكم نه ڕه نجاندبێت، وه ك مه به ستم له هیچ لایه نێكی تایبه تی نه بووه و مه به ستم گشتی كێشه ی كورد ولایه نه كان بووه. له وه زیاتر كاتی پیرۆزتان ناگرم، كاته كه ده دته م به به شدارانی دیكه و بۆ ئه وه ی ئه وانیش بتوانن باسه كه ی خۆیان پێشكه شه بكه ن، بژی ڕێبازی سه ربه خۆیی و ئازادی . شه كاو ه بێت خه باتی كوردایه تی له پێناو وه ده ست هێنانی ده وڵه تی كوردستان . براتان عارف باوه جانی 2ی بانه مه ڕی 2706 كوردی ، ڕێکه‌و 2006-07-19 16:05:50
به‌شی ( وتار‌ )