سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز دەکات.سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز دەکات.هاوڵاتییانی موسڵمانی کوردستان و گشت موسڵمانانی جیهان.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز و لیبراڵدیمۆکرات، کە خۆی بە پارتی گشت چین و تۆێژەکانی کوردستان دەزانێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
هەروەها ئاواتەخوازە کە لەم بۆنە ئاینییەدا ئاشتی وتەبایی لە نێو کوردستانیان زیاتر پەرە بستێنێت و یەکڕیزی و ئاشتی و تەبایی ببێتە هۆکاری پەرەسەندنی بیری نەتەوەیی و بە رەوە سەربەخۆبوونی وڵاتە داگیرکراوەکەمان.
جارێکی دیکە جەژنی قوربان لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێت.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
جەژنی قوربانی ٢٧١١ ی کوردی. ٢٠١١ی زاینی.

ڕێکه‌و 2011-11-05 16:53:25
به‌شی ( ده‌نگوباسه‌کان )