پەیامی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ ی مارش ڕۆژی نێۆنەتەوەیی ژنان و یادی ٢ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانەوە.پەیامی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ ی مارش ڕۆژی ن


ێۆنەتەوەیی ژنان و یادی ٢ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانەوە.

رێکخراوی ژنانی سەربەستی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی هەموو ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی لە ماف بێبەشی کوردستان بە تایبەتی دەکات
ژنانی چەوساوەو وڵاتداگیرکراوی کوردستان،لە گەڵ ئەوەی ئێوەش وەک باقی ژنانی سەرتاسەری جیهان لە لایەن داگیرکەران و کۆمەڵگا و سیستەمی پیاوسالارییەوە، لە ژێر ستەم و چەوسانەوەی بێوچان دان، ستەمی نەتەوەیش بارێکی قورستری لە سەرشان داناون. بێگومان دەرباز بوون و رزگاری لە هەر دوو ستەم کارێکی یەکجار زۆر دژوار و تاقەت پروکێنە.
لەم رۆژە دا رێکخراوی ژنانی پارتی سەربەستی کوردستان ئاواتەخوازە کە ژنانی ستەم لێکراوی وڵاتەکەمان بە هەوڵ و کۆششێکی هەمەلایەنە وشێلگیر لە هەر دو شێوازە چەوساندنەوەکە رزگارییان بێت و بە ئازادی و سەربەستی تەواو بگەن.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان کە ٢ ساڵ پێش له‌ ڕێکه‌وتی 8 / 3 / 2010 .وه‌ک ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی و پاریزەری مافەکانی بواری ژنانو به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ له‌ بواری خه‌بات بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و مافی ژنانی کوردستان، و هه‌روه‌ها بۆ ڕێکخستنی ژنان و هاندانیان بۆ خه‌بات له‌ پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌خته‌وه‌رداڕاگه‌یاند. هەرم لەم رۆژە پیرۆزەدا بەڵێنی بەتنیکردنی خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەکەمان بە گۆی گشت ژنانی کوردستان دەگەیەنین و ئامادەین بۆ هەر جۆرە هەنگاوێک کە خزمەت بە مافی ژن و مافی وڵاتەداگیرکراوەکەمان بکەن.‌

رێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
٨ی مارشی ٢٠١٢
ڕێکه‌و 2012-03-07 19:38:55
به‌شی ( ژنان‌ )