بەشداری نەدا کوردی بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان لە بەرنامەیەکی تایبەتی نەورۆز تیڤی بە بۆنەی ٨ مارشەوە.بەشداری نەدا کوردی بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان لە بەرنامەیەکی تایبەتی نەورۆز تیڤی بە بۆنەی ٨ مارشەوە.


ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧١١ ی کوردی و ١٠/٣/٢٠١٢ نەورۆز تی ڤی بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ ٣ ژنە کورد کە بریتی بوون لە بەڕێزان نەدا کوردی و چیمەن خانەقینی و ژیلا گوڵعەنبەری ڕێکخست.
تەوەری باسەکەیان لێدوان بوو لە سەر ٨ی مارش و کێشەکانی ژنان لە کوردستان و زووڵم و زۆر و نەریتە کۆمەڵایەتی و سیاسییە داسەپاوەکان بە سەر کۆمەڵگەی کورددا.
خاتوو نەدا کوردی وەک سەرۆکی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، وەک یەکێک لە بەشدارانی ئەو بەرنامە، تیشکی خستە سەر کێشەکانی ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هۆکارە سەرەکییەکانی.

ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
١٠ / ٣ / ٢٠١٢


http://rjskurdistan.kurdblogger.com/ [email protected]

ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان لە فایسبووک http://www.facebook.com/#!/rekxrawijnanis
ڕێکه‌و 2012-03-11 09:48:24
به‌شی ( ژنان‌ )