وتووێژی گۆڤاری سات لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. وتووێژی گۆڤاری سات لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
صورة
گۆڤاری سات ژمارە ١٨ لاپەرەی ٦ و٧ و ٨ /  ڕێکەوتی ١ / ٤ / ٢٠١٤

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، نۆ ساڵە هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەبینرێت.

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان  و هاوکات تەبێژی فەرمی یەکێتی نەتەوەکانی بندەستی ئێرانە، لە دیمانەیەکی تایبەتدا بە گۆڤاری سات چەند پرسێکی هەنوکەیی لە سەر پرسی کورد لە رۆژهەڵات دەخاتە روو. باوەجانی باس لە هۆکارەکانی نەبەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەکات.

كؤفارى سات : جۆن دەروانيتە بارو دۆخى ئيستاى هەريمى كوردستان.
عارف باوەجانی : بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٠٥ بۆ سەرەوە وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەبینرێت، ڕۆژتا رۆژ پێشکەوتنی پێوە دەبینرێت. دیارە بە هۆی ئاسەواری فەرهەنگی داگیرکەران و حوکمرانی وڵاتانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بێکەم و کوری نییە. بەڵام رۆژانە کەم و کورییەکان کاڵدەبنەوە و باویان نامێنێت، نەوەی نۆێ و ئەزموونی نۆی و سیاسەتی نۆی لە ناوچەکە سەقامگیر دەبێت. هەربۆیەش دەکرێ بڵێین بارودۆخ ساڵ بە ساڵ بەرەو باشی دەروات، بەڵام پێویستە ئەوە بزانین لە هەر هەنگاوێکی پێشکەوتنی کوردستان، چاوەرانی پلانی وڵاتانی ناحەز و داگیرکار و درواسێێ کوردستانیش بین. میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەشیان بۆ بدۆزینەوە.

 كؤفارى سات : پێگەى سياسى ئيستايى كورد و هەريمى كوردستان لة ئاستى جيهان و ئوروبا لە ج ئاستيكدايە ؟
عارف باوەجانی : پێگەی کورد لە ئیستادا لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بە پێچەوانەی دەیانساڵ پێش کە کوردیان قەتل و عام دەکرد و کەس خۆی نەدەکرد بە خاوەنمان، ئیستا لە سایەی بوونی ئابورییەکی باشەوە، بە دەیان وڵاتی گرنگی جیهانی لە کوردستان کۆنسۆڵگەری کردوەتەوە، کۆمپانیاکانیان هێناوەتە کوردستان و بازرگانی دووسەرە بەڕێوە دەبەن. هەروەها دیپلوماتیەتی کورد لە ئاست دونیای دەرەوە باش پێشکەوتووە، کورد لە  زۆربەی کۆر وکۆنفرانسە گرنگەکانی جیهانی بەشداری پێدەکرێت، یا بە واتایەکی دیکە بلێین کورد وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و جیا لە ئێراق لە هیندێک بواردا هەڵسوکەوتی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ دەکرێت.

كؤفارى سات : ئێراق و كوردستان لە ئيستادا بە قەيرانێكى تايبەتدا گوزەر دەكات، شيكارى ئێوە جيە ؟
عارف باوەجانی : هەروەک لە پرسیاری سەرەوە باسم کرد کە پێشکەوتنی کوردستان، هۆکارە بۆ بێزاری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان. ئەمەش کە ئیستا لە بەغداو لە لایەن مالکی بە ناو سەرۆکوەزیرانی ئێراقی فیدراڵە بەڵام سەرۆکی گروپێکی شیعەی باشوری ئێراقە، بەڕێوەیە پلانێکی گەورەی چەن دەوڵەتییە، کە هاندەری مالکین  بۆ ئەوەی فشاری وابخاتە سەر هەرێمی کوردستان و بۆ ئەوەی دەسکەوتەکانی هەرێم لاواز بکرێت.

 كؤفارى سات : سەرۆكى هەرێمى كوردستان لێدوانێكى ئاگرين ئاسايى خستەروو، لەهەمبەر ئەو ناداد پەروەریەى لە ئێراقي ئەمرۆدا هەیە، ئێوە جۆن دەروانە ئەو لێدوانە؟
عارف باوەجانی : بەڕاستی ئەگەر دوور لە هەر جۆرە غرور و تەعەسوبێکی حیزبیانە بروانینە لێدوانەکەی جەنابی بارزانی، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە وڵامێکی دروستی مالکی داوەتەوە. مالکی بۆ خۆی لە کوردستان ژیاوە، باش دەزانێت گەلی کورد بەرامبەر بە حکومەتەکەی سەدام حسێن کۆڵی نەداوە، ئیستا بۆ دەبێت هەموو شت لە مالکی قبووڵ بکات. کورد لە ٢٠٠٣ بۆ سەرەوە زۆر نەرمی پێشانداوە، ئەوەی کورد دەیڵێت وباسی دەکات هەموو لە یاسای نۆی ئێراقی بە ناو فیدراڵیدا هاتووە. کەچی بەوەش بە کورد ڕەوا نابینن. کەوابێت بیرکردنەوەیەکی بەو شێوەی سەرۆکوەزیرێکی بە شێوەی مالکی دەبێت چۆن جوابی بدرێتەوە. جا من دووپاتی دەکەمەوە دەڵێم سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵویستێکی پوختەو دروستی هەبووە. هیوادارم چی دیکەش گەلی کورد چاوەرێی گۆرانکاری لە بەغداد نەکات. ئەوە شتێکی چاوەروان نەکراوە. کە بەغداد پایتەختی بەشیك لە مێژووی عەرەب، پایتەختی هارون و رەشید، یا بە واتایەکی دیکە بلێین بەغدادی فرە خاوەن لە رۆژهەڵاتی ناڤین، بتوانێت دان بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردا بنێت. 

كؤفارى سات :  ئەوترێت ئيستاكاتى راگەياندنى سەربەخۆ بوونە و ئەشوترێت سەرۆكى هەرێم لەگەڵ لايەنەسياسيەكان باسى ئەمەى كردوە، ئيوە چ زانياريەکتان لەم بوارەوەهەيە ؟
عارف باوەجانی : هەم ئیستاو هەم ١٠ساڵ پێش کاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بوو، بەڵام هەر دواخرا تا مالکی چاو گۆێ کردەوە، ئەوەی مالکی سەردەمی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانمان وەبیر دێنێتەوە. کە لە سەرەتای شۆرشەکەوە  کە ساوابوو هێزی سەربازی و کەرەسەی پێویستی شەری نەبوو، باسی لە مافی گەلان لە روانگەی خودموختاری ئیسلامی دەکرد. بەڵام دواتر کە چەک و چۆلێکی زۆریان کری  وهێزێکی وشکی مەزهەبییان دروستکرد، یەکەم تاقیکردنەوەی هێزەکەی بۆ سەر گەلی کوردستان بە کارهێنا، کە قەتل وعامی ناوچەکانی قارنێ و قڵاتان و پاشان شەری سێ مانگەی گرتەوە. دواتری شەری ٨ ساڵەی ئێراقی پێکرد. ئیستا مالکی پێشەکی داوەتە روسیا کە چەند جۆر چەک و تەقەمەنی مۆدێرن بۆ ئێراق بکرێت، لە نزیکترین کاتیشدا ئەو چەکانە دەگەنە ئێراق، کە چەندین فرۆکەی مۆدێرینی شەری تێدایە.
جا ئەو کات بە زۆری عەسکەری قسە لەگەڵ کورد دەکات. من هەمیشە وتوومە تا سەربەخۆیی کوردستان دوابخرێت نەهامەتییەکان زیاتر ڕووبەرووی کورد دەبنەوە.

 كؤفارى سات : هۆکاری نەبەستی کۆنگرەی نەتەوەی بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
عارف باوەجانی : ئەوەی من لێی تێگەیشتم کێشەی نێوان هیندێک لە حیزبەکان بوو، کە کامیان دەسەڵاتی لە سەرۆکایەتی ئەو کۆنگرە زیاتر بێت. ڕاستە نەیارانی گەلی کورد لە هەوڵی تێکدانی بوون و هەن، بەڵام ئەگەر کورد لە نێۆ خۆی یەکگرتوو بێت و ڕەزامەندی لە کاری هاوبەش لە نێۆ خۆیاندا بکەن، ئەوا بە دڵنیاییەوە پیلانی نەیاران تێک دەچێت و سەر ناگرێت. هیواداریشم بەمزوانە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بگیرێت، و ئەو ئاوات و ئارەزووەی گەلی کورد بێتە دی.

كؤفارى سات : ئایا هەلومەرجی باشور لەبارە بۆ راگەیاندنی کۆنفیدراڵی یان سەخۆیی؟
عارف باوەجانی: کۆنفیدراڵی لەگەڵ کێ، مەگەر بێجگە لە نەتەوەی کورد چەند نەتەوەی دیکە لە ئێراقدا هەیە. پاشان کورد ئەگەر هەنگاوێکی وای نا بۆ سەربەخۆیی نەبێت، بۆ ببێتە حکومەتێکی ژێر سێبەری ئێراق، و ناوی ئێراق بە گەورەیی بهێڵێتەوە. من پێموایە کورد پێویستە خۆی بۆ سەربەخۆیی یەکجاری ئامادە بکات. کوردەکان دەتوانن بە هۆی هەلومەرجی تایبەتی بەشەکان خۆیان بگەیەن قۆناغی ڕزگاری و کۆتایی بە ژێر دەستی، ئەو کات دەتوانن ٤ وڵاتی کۆنفیدراڵی لە ژێر سێبەری حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی کوردستان بژین. نەک ئەوەی بێن ناوی ئیراقی داگیرکەر بەسەر خۆیاندا بهێڵنەوە.

كؤفارى سات : هوکاری رێگری کردنی هاوڵاتیانی ئێران بۆ کوردستان بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟ بە بیانوی نەبوونی ئەمنیەت،، ئەمە تا چەند راستە؟
عارف باوەجانی :ئەگەر مەبەستت ڕێگری کردنی حکومەتی ئێرانە لە هاتنی کوردەکانی رۆژهەڵات بۆ باشوری کوردستان، ئەوە ڕوون و ئاشکرایە، کە ڕێژیم نایەوێ لاوانی کوردستان ئەو ئازاددییەی باشور بە چاوی  خۆیان ببینن. هەرچەند نەیتوانیوە ئەو بەرگرییە بکات لە هاتنی خەڵک. لەبەر ئەو وەزعە ئابورییەی لە ئێران رووداوە، بە دەیانهەزار کوردی رۆژهەڵات و خەلکی ئێرانیش بە مەبەستی کرێکارو کۆمپانیا و بازرگانی هاتوونەتە باشوری کوردستان. کە بەشێک لەوانەش کەسانی تایبەت بە ڕێژیمن و کاری سیخوری  وتێکدەری بۆ رێژیم دەکەن. بۆیە من پێموایە پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێگەی توند بگرێتەبەر بۆ هاتنە ژوورەی خەڵک بە پاسپۆرتی ئێرانییەوە. چوون مێژوو سەلماندوویەتی ئێران لە هیچ شۆێنێک نابێت  و دڵسۆزی هیچ لایەنێک نییە، کە ئەگەر خۆی کاری دەستێوەردانی تێدا نەکات و بە ویستی خۆی نەبێت.

كؤفارى سات : تا چەند ئێران بە بەرپرس دەزانی لە کێشە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان؟ بە تایبەت لە تەداخول کردنی لە ناو یەکیتی نیشتیمانی کوردستاندا؟
عارف باوەجانی : ئێران بە ئاشکرا دەستوەردەداتە کاروباری ناوخۆی ئیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەت، هەروەها ئێران دەستوەردەداتە کاروباری زۆربەی وڵاتانی جیهان. کێشەکانی هەرێم وبەغداو ڕێنەکەوتنی لایەنە کوردستانیەکان لە بۆ کابینەی هەشتەم ئەمانە هەموو دەستی ئێرانی تێدایە. ئێران ئەوپەری هەوڵی خۆی دەدا کە ئەمنیەت وئاسایش لە کوردستان نەمێنێت. گەورەترین پلانی هەیە بۆ ئەوەی کابینەی ٨ سەر نەگرێت، نا ئارامی و ناکۆکی لە نێوان حیزبەکان دروست بکات. هەوڵدەدا کە دەسەڵاتی هیندیک لە پارتەکان لە باشور کەمکاتەوە.

كؤفارى سات : پارتە کوردیەکان لە رۆژ هەڵات داوای هاوپایمانی لەگەڵ ریفۆرمخوازەکانی ئێران دەکەن ئەمە تا چەند لە بەرژەوەندی کوردە، ئایا سەر دەگرێت؟
عارف باوەجانی : بەبۆچوونی من هەرجۆرە هاوپەیمانی و هاوکاریکردنێک لەگەڵ حیزب ولایەنە فارسییەکان، بە واتای تر ئەوانەی داوای یەکێتی خاکی ئێران و فەرهەنگی ئێران دەکەن، چ ئەوانەی لە ناوخۆی ئێرانە و چ ئەوانەش خۆیان بە ئوپوزوسیوینی ئێران دەزانن هەڵەیە. لەبەر ئەوەی ڕێفورمخوازانی ئێران باس لە مافی نەتەوەیی کورد و نەتەوەکانی دیکە ناکەن، ئەوان باس لە گۆرینی هەیکەلەی رێژیمەکە دەکەن، بەڵام هەر بە بەرگ و قەوارەی ئەو سیستەمە ئیسلامییەی خۆی بمێنێتەوە. ئەوانیش لە ئاست کوردەوە هیچیان لە ڕێژیمە حاکمەکە باشتر نییە. دیتمان کە کورد لە ناوخۆی وڵات و هیندیک لایەنی سیاسیش لە دەرەوە ناڕاستەوخۆ هاوکاری موسەوی و کەروبیشیان کرد. چەندین لاوی کوردیش خۆینیان رژا و بە دەیان کوردیش ڕاپێچی بەندیخانەکان کران. بەڵام لە لایەن سەرانی ئەو شۆرشەوە بچووکترین ئاماژە بە گەلی کورد نەکرا. هەروەها هاوکاریکردنی ئەو لایەنە سەرتاسەری خوازانەی ئێران لە دەرەوەی وڵات لەوانەی ناوخۆ مەترسیدار ترە، من ئاماژە بە نموونەی  یەکێک لەو حیزبە گەورانەی ئێران لە دەرەوەی وڵات دەکەم، کە دروشمی کۆنگرەکەیان ٢ ساڵ پێش ئەوە بوو کە ئێرانی یەک خاک و یەک نەتەوەو یەک زمان. ئەمە بە ئاشکرا حەشا لە بوونی نەتەوەی کورد و٤ نەتەوەی دیکەی گەورە دەکات لە ناوچەکە، کە ئەم نەتەوە غەیرە فارسانە لانیکەم ٧٠% ئێرانی ئیستا پێکدێنن. من پێموایە  با ئیتر بەس بێ خۆ بچووککردنەوەو کورد بچووک کردنەوە. من تێناگەم بۆ هیندێک حیزبی رۆژهەڵاتی لە ئوروپا بەوە خۆشحاڵ دەبن پرۆژەی هاوبەشی١٠٠%  بە هزر ئێرانی، لەگەڵ ڕێکخراوێکی  چەند کەسی فارسا بکەن، بەڵام  بۆ هاوکاری ڕێکخراوێکی کوردی ئەوەندە بەرامبەر بە یەک دژوارن. نموونەیەکی دیکە باسی خۆپێشاندانێکی گەورەی  کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆی پایتەختان بۆ باس بکەم کە بەدژی ئێران ڕێکخرابوو، زیاد لە ٨٠٠ کەس کوردی هەر چوارپارچە بەشدارییان هەبوو، ڕێکخراوێکی ئێرانیش بە ٤ کەس لەو خۆپێشاندانە بەشدار بوون هەر ژمارەشیان ئەو ٤ کەسەیە لەو وڵاتە، کە چی لە میدیاکانی ئەو حیزبانەی ڕۆژهەڵات وا باسکرا ئەو خۆپێشاندانە گەورە لە لایەن حیزبی ئەو٤ کەسەو ئەو حیزبە کوردییەوە ڕێکخرابوو. لێرەدا مەبەستەم ئەوەیە کە بەشێک لە حیزنەکانی رۆژهەڵات خەڵکی بچووکی غەیرە کورد گەورە دەکەینەوە، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەم فەرهەنگە تاکەی؟؟.

كؤفارى سات :  نيوان دەسەڵاتی نەژاد و رۆحانیدا بەرامبەر بە کورد چ جیاوازیەک بەدی دەکرێت؟
عارف باوەجانی : یەک لە یەک بۆ کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ئێران وەک بەلوچ و عەرەبی ئەحواز  و تورکمەنسەحرایی و ئازەری و هتد،،، خرابترن، بۆ نموونە لە٦ مانگی تەمەنی کۆتایی سەرۆکایەتی ئەحمەدی نژاد دا ١٩٨ کەسی ئیعدام کردوە، و لە ٦مانگی دەسپێکی کاری حەسەن ڕۆحانی ٣٧٣ کەسی ئیعدام کردوە کە بەشی زۆری ئەو ئیعدامانە کورد و عەرەبی ئەحواز و بەلوچن. ئەمەش جیاوازییەکانیانە، ئەحمەدی نژاد بە ئاشکرا دیاربوو کە چۆن سیستەمێکی دەویست، بەڵام شوعارەکانی حەسەن رۆحانی لە کاتی پروپاگەندەی هەڵبژاردن وای پێشانی خەڵک دەدا، کە گوایا زۆر لە ئێران دەگۆرێت. دەبێت بڵێم بە داخەوە دیسانەوە هیندێک کورد بروان بەو پروپاگەندانە کردەوە. ئەوەش گۆران کارییەکەی بوو کە لە ماوەی ٦ مانگدا٣٧٣ کەسی ئیعدام کردوە.

عارف باوەجانی لە چەند دێرێکدا
لە ٤ی نەورۆزی ١٩٧٣ لە گوندێکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەربە پارێزگای کرماشان لە دایکبووە. دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانە، کە پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز و لیبراڵدیمۆکراتە، جۆگرافیای ئیستای خەباتی روو بە رۆژهەڵاتی کوردستانە.
هەروەها وتەبێژی فەرمی یەکێتی نەتەوەکانی بندەستی ئێرانە.
ڕێکه‌و 2014-04-09 02:58:05
به‌شی ( وتوێژ )