بەشداری عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە بەرنامەی ئەحوازونای سەفا تیڤی. لەسەر دوورخستنەوەی ئێران لە هاوپەیمانیەکان بە دژی داعش. بەشداری عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە بەرنامەی ئەحوازونای سەفا تیڤی. لەسەر دوورخستنەوەی ئێران لە هاوپەیمانیەکان بە دژی داعش.

صورة
لە ڕێکەوتی ١٨/ ٩ / ٢٠١٤ کاناڵی سەفای عەرەبی لە بەرنامەی ئەحوازونا بە زمانی عەرەبی،  هەر یەک لە حامد کەنانی شارەزای بواری ئێران. عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. عەبدولرەحمان حەیدەری چالاکی سیاسی ئەحوازدا بەشدارکرد.
لەو بەرنامەدا بەڕێز باوەجانی دوورخستنەوەی ئێران لەو هاوپەیمانییە بە سیاسەتێکی دروست دەزانێت، ئێران بە تروریست و ترورستپەروەری جیهانی دەزانێت. هەروەها باس لە پلانەکانی ئێران دەکات کە لە ڕێگەی داعشەوە دەیەویست بیری سەربەخۆیی باشوری کوردستان کە٣مانگ پێش لە جیهان دەنگی دایەوە لە بەین بدات، بەڵام ئێران و هاوپەیمانەکانی پێچەوانەکەی دەبینەوە، شەری داعش شەریکی کاتییەو کۆتایی دێت، بیری سەربەخۆیی شەپۆل دەدات.
لە بەشی پرسیارێکدا کە ئایا بیرکردنەوەی بارزانی چۆن دەبینن. بەرێز باوەجانی ئاماژەی بە لێهاتووی و نەتەوەیی بەرێز مەسعود بارزانی کرد کە زۆر بە جدی کار لە سەر سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
بەشی دیکەی باسەکە لە سەر کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکانی نەتەوەکانی بندەست لە ئیران، و نەبوونی جیاوازی لە نێوان حکومەتەکانی ئێران و لایەنە سیاسییەکانی سەرتاسەری خوازی ئێران لە تاراوگەدا.
گشتی کۆی بەرنامەکە ٥٣ خولەکە، بۆ ئاگادری ئەو بەرێزانەی کە تەنیا دەیانەوێ گۆی لە قسەکانی بەڕێز عارف باوەجانی بگرن. قسەکانی بەڕێزیان لە خولەکەکانی١٥تا خولەکی ٢٠، هەروەها لە خولەکی ٣٩تا خولەکی٤٤، هەروەها لە خولەکی ٤٦ تا ٤٩.  لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن گۆی لەو دیمانە بگرن               http://youtu.be/rqFqGfTpd2k

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٩ /  ٩ / ٢٠١٤
ڕێکه‌و 2014-09-19 08:47:51
به‌شی ( وتوێژ )