دیمانەی حەفتەنامەی فرایدای فینلەندی لەگەڵ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. دیمانەی حەفتەنامەی فرایدای فینلەندی لەگەڵ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
صورة
پێکهێنانی وتووێژ: رۆژنامەنووس و نوسەری ناوداری فینلەندی كريستينا کۆیڤونەن  
 شۆینی وتووێژ نێۆ فرۆکەی نێوان هەولێر    سوید.
پەیتا پەیتا گەمارۆی ئابوری نێونەتەوەیی دەخرێتە سەر ئێران، و تەنگەژە بۆ ئێران دروست دەبێت.
کوردەکانی بندەستی ئیرانیش هەوڵدەدەن لەو هەلانە کەڵکوەرگرن و مافەکانی خۆیان سەربەخۆیی یا ئوتونۆمی بە دەست بێینن. کە ئیستا ئاستی نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دولاری ئەمریکی زۆر جیاوازە، تمەنی ئێرانی زۆر دابەزینی بە خۆیەوە بینییوە.
وڵاتی ئێران پێکهاتووە لە کورد و فارس و ئازەری و عەرەب و تورکمەن  وبەلوچ.
ئەمدابەزینەی ئابوری ئێرانیش وایکردە زۆر لەلاوانی ئێران ڕێگای وڵاتانی دراوسێ بگرنەبەر بۆ ئیشکردن. بە تایبەت کوردەکانی بندەستی ئێران زیاتریان بۆ ئیشکردن بۆ ناوچەکانی کوردستانی نیمجە ئازادی بندەستی ئێراق دێن.  کە زیاتریان بۆ کاری بازرگانی و کرێکاری وپێشەیی، و بیناسازی،  و چێشتخانەکان، شانبەشانی کرێکارانی بەنگلادیشی و فلیپینی و هینددی.

لە پێوەندی بە گەمارۆ ئابورییەکانی سەر ئێران.
عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، دەڵێ  ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە سەرچاوەی سامانەکان، کە زۆربەی سامانی نەتەوەکانی بندەستە، بەڵام خەڵک و نەتەوەکان هەمیشە لە هەژاریدا دەژین. کەسانی دەسەڵاتداری  ئێران دەستیان بە سەر هەرچی سەرەوت و سامانی ئەو خەڵکەدایە گرتووە.  هەموو داهاتەکانی نەوت و گاز و سەرچاوەکانی دیکەی ئابوری ئێران، بێجگە لەوەی کە ئاخوندە دەسەڵادارەکان دەستیان بە سەردا گرتووە،  لە ڕێگەی دیکەشەوە خەرج دەکرێت، وەک لە پێناو مانەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران و کرینی وەسیلەی شرو تێکدان. هەرەها ئاژاوە نانەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین خەرج دەکرێت نەک بۆ خەڵکەکەی. کە بۆ نموونە بە ملیارد دۆلار سەرف دەکرێت لە پێناو مانەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا. هەروەها بەشێکی دیکە لە ئابوری ئێران بۆ سەرکوپکردنی لایەنە سیاسییەکانی نەیاری ئەو رێژیمەیە، گەلێک لایەنی سیاسی لە ئێران و نەتەوەکانی بندەستی ئێران هەن کە خەبات دەکەن بۆ بە دەستهێنانی مافی خەڵکەکانیان.
نموونەی یەکێک لەو لایەنە کوردیانە پارتی سەربەستیی کوردستانە، کە پارتێکی نەتەوەیی و سەرۆکەکەی ناوی عارف باوەجانی و لە ڵاتی نەرویژ دەژی. پ س ک خەبات دەکات لە پێناو بە دەستهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
 باوەجانی دەڵێ من وا پێشبینی دەکەم، کە ئێرانی داهاتوو وەک چارەنووسی یەکێتی سۆڤیەتی پێشووی ساڵی ١٩٩١ ی بە سەردێت. بە هۆی ئەو هەموو زوڵم و زۆر و چەوسانەوەیە لە درێژایی مێژووی دەسەڵاتدارێتیان بەرامبەر بە نەتەوەکان کردویانە. دەبێتە هۆکار کە نەتەوەکانی بندەست لە هەر ئەگەرێکی تێکچوونی ئەم رێژیمە سەربەخۆیی و خۆبەرێوەبەری خۆیان ڕادەگەیەنن.
پارتی سەربەستیی کوردستان جیاوازترە لە پارتەکانی دیکەی کوردستانی بندەستی ئێران، ئەمان سەربەخۆخوازن، لە ئایدۆلۆژیاشەوە پارتێکی لیبراڵ دیمۆکراتن و زیاتر لایەنی ڕاسترەون، جیاوازتر لە چەپەکان کار دەکەن. ئارەزوویان سەربەخۆیی سیاسی و بوژانەوەی ئابوری و کوردستانێکی پێشکەوتووە.

 ............................................

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک : بە داوای لێبوردن لە خۆێنەرانی ماڵپەرەکەمان، ئەم دیمانە چەند ماوەیەکی بە سەرچووبوو ئێمە تازە ئەو نووسخەمان دەستکەوتووە. بە هەزاران  فینلەندی زمانیش ئەم دیمانەیان خۆێندووەتەوە و لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایتییەکانی فینلەندی زمانەوە ئاڵوگۆری پێکراوە.
پەیجی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان https://www.facebook.com/pages/Aref-Bawecani-%D8%B9%D8%A7%D8%B1%D9%81-%D8%A8%D8%A7%D9%88%DB%95%D8%AC%D8%A7%D9%86%DB%8C/197961183628816 Aref Bawecani عارف باوەجانی
ڕێکه‌و 2014-09-25 08:33:35
به‌شی ( وتوێژ )