خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


٣٥ لایەنی سیاسی: راگەیاندنێك لە حزبە كوردستانییەكان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان
ناكرێ له‌وێ شارێك ببێته‌ گۆڕستان و ئێمه‌یش لێره‌ بێده‌نگ بین
راگەیاندنێك لە حزبە كوردستانییەكان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان
صورة
جەماوەری تێكۆشەری كوردستان...
دانیشتوانی شاری هەولێر...
رۆژئاوای كوردستان لە رەوشێكی زۆر خراپ و دۆخێكی دژواردایە و, لەژێر هەرەشەیەكی گەورەی تیرۆریستانی داعشدایە, بەتایبەت ئەوەی ئێستا كەوا لە كۆبانێ‌ دەگوزەرێ‌ لە جینۆسایدێكی دیكە نزیكدەبێتەوە, بۆیە ناكرێ‌ لە ئاست ئەو كارەساتە چاوەڕوانكراوەدا بێدەنگ بین, ئەو هێرشە دڕندانەیەی تیرۆریستانی داعش كەوا ماوەی 23 رۆژە دەكرێتە سەر كۆبانێ‌ پیلانێكی داڕێژراوە, لە بەرامبەر ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیەدا شەڕڤانانی YPG لە بەرخودانێكی بێوێنەدان و بەڵێنیانداوە تا دواهەناسە بەرەڤانی بكەن.
وڵاتپارێزانی كوردستان ...
ناكرێ‌ لەوێ‌ شارێك ببێتە گۆڕستان و ئێمەیش لێرەدا بێدەنگ بین, بۆیە ئێمە وەك حزبە كوردستانییەكان بڕیارمانداوە, هەموو هەولێكمان بخەینە گەڕ و هەموو رێگایەك بگرینەبەر و فشاری مەدەنییانە دروست بكەین بۆئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی ( كۆبانێ )وە بچن و لەو مەرگەساتە رزگاریان بكەن, بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم چین و توێژو پێكهاتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەین كەوا بەیانی كاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان ئامادەبن بۆ خۆپیشاندانێكی هێمنانە بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان, بەشداریتان لەم خۆپیشاندانەدا ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەهاناوەچوونی رۆژئاوای كوردستانە.
لەگەڵا رێزماندا.

لایەنە سیاسییەكان:
1- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
2- حزبی شیوعی كوردستان
3- یەكێتی نیشتمانی كوردستان
4- بزووتنەوەی گۆڕان
5- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6- بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
7- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
8- حزبی ئایندەی كوردستان
9- بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان
10- پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان
11- كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
12- پارتی ئازادی كوردستان PAK
13 - بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی توركمان
14- سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
15- حزبی شروقی توركمانی
16- حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن
17 - حزبی رزگاری كوردستان RPK
18 - پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD
19 - پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان
20 - پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP
21- كۆمەڵە ( رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران )
22- پارتی گەلی توركمانی عێراق
23- پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان
24- پارتی رزگاری نەتەوەیی توركمان
25 - پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PCDK
26- پارتی نەتەوەیی كوردستان
27- حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان
28- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان
29- بزووتنەوەی گۆڕانی دیموكراتی كوردستان _ سوریا
30 - پارتی پارێزگارانی كوردستان
31 - كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان KNC
32 - پارتی سەربەستی كوردستان
33 - كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
34- كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK
35 - پارتی دیموكراتی كوردستان


7 / 10 / 2014 هەولێر _ كوردستان

 

نووسه‌ر‌‌ : ٣٥ پارتی کوردستانی
ڕێکه‌وتی: : 2014-10-07 13:05:59
ئه‌و بابه‌ته‌ : 3734 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.