پیرۆزە لەگەڵی ڕۆژئاوای کوردستان و نوخشەش بێت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان. بەیاننامەی پ س ک بۆ ئەو ڕێکەوتننامە گرنگەی ئەمرۆی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان پیرۆزە لەگەڵی ڕۆژئاوای کوردستان و نوخشەش بێت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان. بەیاننامەی پ س ک بۆ ئەو ڕێکەوتننامە گرنگەی ئەمرۆی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.
صورة

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو،
کوردستانیانی ئاشتی و تەبایی و سەربەخۆخواز.
دوایی ماوەی چەند ساڵ ناکۆکی و لە یەکدووری هیندێک لە هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بە یەکتر لە گرنگترین کات وهەلدا کە بۆ رۆژئاوا لە ئارادابووە. لە هەمانکاتیشدا مەترسی گروپە تیروریستە کانی وەک داعش و چەند لایەنێکی دیکە لە ناوچەکەدا، و شەری ئوپوزوسیونی و حکومەتی سوریا. ئەم هەموو رووداوانە لە مێژبوو خوازیارو چاوەروانی یەکگرتن و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان بوو.
لە کارەساتەکانی ئەم مانگەی کوبانی و لەسەر پێشنیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوایی ماوەی ١١ رۆژ کۆبوونەوەی بەردەوام لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان. پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٣ی کوردی بەرامبەر بە ٢٢ / ١٠ / ٢٠١٤ی زاینی. هەردوو ئەنجوومەنی سیاسی رۆژئاوای كوردستان، وەک ( ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا– ئەنەكەسە) و ( تەڤدەم ) كۆتاییان بە ناکۆکیەکانیان هێنا. بە سەرپەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەردوولایەن،لە ژێر ناوی ڕێکەوتننامەی دهۆک، و لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە پێکەوە رووبەڕووی هەڕەشەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان ببنەوە. هەروەها بە دروستکردنی مەرجەعیەتی سیاسی بۆ بریاردانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە هاوبەشی هەردوو لایەن، یەکێکی دیکە لەدەستکەوتە گرنگەکانی ئەو ڕێکەوتنامەی دهۆک بوو.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هەردوو ئەنجومەن و گشت خەڵکی رۆژئاواوی کوردستان دەکەین. هیوادارین کە چیدیکە ڕێگە نەدەن بە نەیارانی یەکریزی گەلەکەمان ناکۆی بخاتە نێوانیان و بە گرینگەوە کار لە سەر ڕێکەوتنامەی دهۆک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.
جێی خۆیەتی کە دەستخۆشانەش ئاراستەی رۆڵی مێژووی ونەتەوەیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەین، کە زۆر بە گرنگەوە هانی یەکێتی ریزەکانی لایەنە کوردستانیەکان دەدات، و چەند ساڵ پێش لە هەولێر و ئیستاش لە دهۆک بە هەوڵ و هیمەتی بەڕێزیان ئەو ڕێکەوتننامەیەی کوردانی رۆژئاوا هاتە ئاراوە. هەروەها دەسخۆشانە ئاراستەی بە دەنگەوە هاتنی هەموو لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین.
ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، داوا لە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە بەرپرسەکانی باشوری کوردستان دەکەین، کە بەهەمان شێوە هەوڵبدەن بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. بۆ ئەوەی پێش ڕوودانی هەر ئەگەرێک لە ناوچەکەدا، لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئامادەیی پێشوەختیان هەبێت. خۆپێشاندان وپشتیوانییەکانی ئەم دواییەی گشت شارو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە شنگاڵ و کوبانی، ئەوەی پێشانداوین کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەیی تەواوی بۆ یەکریزی گەلی کورد هەیە و چاورەروانی یەکێتی و یەکریزی لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی ڕێکەوتنی دهۆک ئاراستەی گشت ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتییەکانی ئەندامی هەردوو ئەنجومەنی رۆژئاوای کوردستان دەکەینەوە، هەمانکات وەک پارتێکی نەتەوەیی کوردستان ڕەخنەیەک ئاراستەی ئەو ڕێکەوتنە دەکەین، ئەوەیش ئەوەیە کە بە داخەوە ئاکامی کۆتایی ئەو ڕێکەوتننامە کوردستانیە بە زمانی عەرەبی، واتە زمانی٢ وڵاتی داگیرکەری کوردستان خۆێنرایەوە. دەبوایە ئەو ڕێکەوتننامە مێژوییە بە زمانی ڕەسەنی کوردی بخۆێنرایەتەوە.  

بە هیوای یەکریزی و ئاشتی و تەبایی بەردەوامی ماڵی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٣ی کوردی، ٢٢ / ١٠ / ٢٠١٤ی زاینی.

 
ڕێکه‌و 2014-10-22 13:12:09
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )