خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ ده‌كات
هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ ده‌كات

صورة
(
باسنیوز)- تروسکە سادقی
لیژنەی کاتی پەرلەمان بۆکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ماوه‌ی١٠ ڕۆژی داناوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ خۆیان بۆ کۆمیساریای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هەرێم بپاڵێون. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:پەلەکردن له‌پێكهێنانی ئه‌وکۆمسیۆنە بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسییە. دەشڵێت: پڕۆژە یاسای ڕاپرسیکردنی سەربەخۆی لە پەرلەمان ئامادەیە.

لیژنەی کاتی پەرلەمانی کوردستان بۆکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لەدواکۆبوونەوەیدا کاتی بۆخۆپاڵاوتنی ئەندامانی کۆمیساریا کە دیاریکرد.

(مەلامەروان گەڵاڵی)سەرۆکی لێژنەی کاتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم  بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: کڵێشە بۆ وەرگرتنی سیڤی پاڵێوراوان ئامادەکراوەو، ئاشکراشیکرد: دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی سیڤی پاڵێوراو بۆ ئەندامانی کۆمسیۆنەکە ١١١٠٢٠١٤ دیاریکراوە.

ئەو ڕوونیشیکردەوە: هاووڵاتیان دەتوانن لەماڵپەری پەڕلەمانی کوردستان فۆرمی تایبەت بۆخۆپاڵاوتن وەربگرن و، پڕی بکەنەوە.

بەپێی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان هەرکەسێک کەدەیەوێ خۆی بپاڵێوێت، دەبێ ئەم مەرجانەی تێدابێت:

یەکەم:هاوڵاتى كوردستان – عێراق بێت و به‌ به‌رده‌وامى تێیدا نیشته‌جێ بێت. دووەم: به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌رایی زانكۆ بێت.

سێیەم: نابێت ته‌مه‌نى له‌ (30) سى ساڵ كه‌متر بێت .

چوارەم: خاوه‌نى ئه‌زمون بێت و به‌توانا و ده‌ست پاك و بێلایه‌ن بێت.

پێنجەم: خاوه‌ن ڕفتارو رابردویه‌كى چاك بێت و به‌ تاوانى ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت.

شەشەم: به‌شدارى نه‌كردبێت له‌و تاوانانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ پیلانى بۆ داڕیژرابێت یان ئه‌نجام درابێت بۆ سه‌ركوتكردنى گه‌لى كوردستان و گشت گه‌لانى عێراق هه‌روه‌ها به‌عسى نه‌بوبێت به‌ گوێره‌ى یاساى ژماره‌(18)ى ساڵى 2003 .

حەوتەم: ئینتماى بۆ هیچ پارتێكى سیاسى نه‌بێت له‌كاتى ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌ن.

تەرکیزکردنی پەڕلەمانی کوردستان لەسەر یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم دوای تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانی هەرێم وبەغدا هات، کە (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە پەڕلەمان وداوای لەپەڕلەمانتاران کرد کەبەزووترین کات یاسایەکی تایبەت بەهەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێم پەسەند بکەن.

بەگوتەی پەڕلەمانتارانیش دیاریکردنی کات بۆ خۆپاڵاوتنی ئەندامانی کۆمسیۆن ئەگەری راپرسی سەربەخۆی نزیکتر دەکاتەوە.

دکتور(ڤاڵا فەرید) ئەندام پەڕلەمانتاری پارتی و ئەندام لەلێژنەی کاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە(باسنیوز)ی راگەیاند: پەلەکردن لەجێبەجێکردنی یاساکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەدوای دەرچوونی یاساکە دەبێ لەماوەی٩٠ رۆژدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێکبێت و، لەپەڕلەمان دەبێ دەنگ لەسەر کاندیدەکان بدرێت.
دکتور (ڤاڵا) گوتیشی: دەرکردنی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەئان وساتی ئێستاداو لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم بۆ ڕاپرسیکردنی سەربەخۆییە و، نەشیشاردەوە کە سەرۆکی هەرێم پێشتر داوای لە پەڕلەمان کردووە، کەدوای یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پەڕڵەمان دەبێ کار بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی بکات.

دکتور (ڤالا فەرید) گوتیشی: بۆ راپرسییەکەش دەبێ یاساییەک پەسەند بکرێت و، ئاشکراشیکرد کەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆژە یاساییەکی بۆ ڕاپرسی لەهەرێم ئامادە کردووەو، پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەڕلەمان کراوە.

نووسه‌ر‌‌ : basnews
ڕێکه‌وتی: : 2014-10-30 15:42:06
ئه‌و بابه‌ته‌ : 6671 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.