پیرۆزبایی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار. پیرۆزبایی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار.
صورة
کوردستانی ئێمەش وەک زۆربەی ناوچە دێرینەکانی جیهان خاوەنی دەیان مێژووی گرنگی سیاسی  وکۆمەڵایەتییەوە، کە ساڵانە ئەو مێژووانە یاد دەکرێنەوە. یەکێک لەو بۆنە مێژوویانەی کوردستان جەژنی خاوەنکارە کە جەژنێکی ئاینی و مێژوویی بەشێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەم جەژنە تایبەتە بە کوردە یارسانەکان، کەزۆربەیان لە پارێزگاکانی کرماشان وئیلام و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.
هەروەها کوردە کاکاییەکانی باشوری کوردستان و کوردانی چەندین بەشی دیکەی کوردستان و کوردەکانی ناوچەکانی پێشوی یەکێتی سۆڤێتی کۆن یادی ئەم ۆژە مێژوویە دەکەنەوە. بە پێێ سەرچاوە مێژوویەکان جەژنی خاوەنکاری یارسانییەکان بەشێکە لە ئایینی کۆنی زەردەشتیی.

لەم رۆژەدا پیرۆزبایی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەی گشت خوشک و برایانی پەیرەوانی ئاینی یارسانی لە کوردستان  وجیهان دەکەم. هیواخوازم کە هەموو پێکهاتە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان کوردستان، پێکەوە لە ژێرسایەی کوردستانێکی ئاشتی و ئازادی و مافی بەرامبەر بژین. پێکەوە زیاتر هەوڵبدەین بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر جۆرە پلانێکی داگیرکەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان پێکهاتە ئاینییەکانی کوردستان ، هەموو تێکرا و یەکگرتووانە کار بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکەین.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان هەر لە سەرەتایی دەروستبوونمانەوە، و لەبەرنامەو پرۆگرامی کاریمشان ئاماژەمان بە گشت پێکهاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردوە، بە تایبەت ئایینی یارسان وەک دووەمین ئاینی گەورە لە کوردستان کە پەیرەوانی زۆرن، بۆ ئیستا و دوارۆژ خۆمان بە یار و یاوەر و پشتیوانی خوشک و برایانی یارسانی و گشت پێکهاتەکانی کوردستانی دەزانین.

بە هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەکمان.
جارێکی دیکە ئەم جەژنە پیرۆزبێت لە گشت یارسانیانی کوردستان لە ناوخۆ و سەرتاسەری جیهان.

 

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ / ١١ / ٢٠١٤

پەیجی فەرمی سەرۆکی پ س ک لە فایسبووک
.
Aref Bawecani عارف باوەجانی
ڕێکه‌و 2014-11-09 04:38:38
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )