خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


ئایا بە کانتونکردنی ناوچەکانی کوردستان دابراندن و بچووکردنەوەی نیشتیمان نییە؟ نووسینی عارف باوەجانی.
ئایا بە کانتونکردنی ناوچەکانی کوردستان دابراندن و بچووکردنەوەی نیشتیمان نییە؟
نووسینی عارف باوەجانی.


صورة
پێشەکییەکی پێش خۆێندەوە:
کاتێک کە بابەتێکی پێوەندیدار بە هەلومەرجی کوردستانەوە دەبێتە رۆژەڤ لە رۆژدا،  منیش وەک کەسێکی خەمخۆری ئەم نیشتیمانە پێمخۆشە بۆچوونی خۆمم لە سەر هەبێت . هیوادارم بۆچوونەکانم وەک بۆچوونی کەسێکی دڵسۆز بۆ نیشتیمانەکەم وەرگیرێت، نەک مۆرکی لاینگری لە فڵان سەرکردەو لایەنی لێ بدرێت. من بەردەوام لە هەر رووداوێک کە پێوەندیداربووبێت بە ڕێبازی نەتەوەیی لە بوارەکانی زیانەکانی و قازانجەکانی ئەو رووداوەدا هەڵویستی خۆمم بڵاوکردوەتەوە. بەرامبەر بە باسی دروستبوونی کانتۆنی شنگالیش ناتوانم بێهەڵویست بم، بە شێوەی خوارەوە بۆچوونی خۆم  لە روانگەی دڵسۆزی و نەتەوەییەوە دەخەمە بەردەست خۆێنەران.

شنگال و کارەساتەکەی
ڕاستیەک لە پێناسەکردنی کوردستانی مەزندا هەیە، ەک لە کردەوەو تیوریدا ناکرێت نکۆڵی لێبکرێت، ئەویش ئەوەیە کە بێجگە لە کوردستانی سوور واتە ناوەچەکانی( یەکێتی سۆڤیەتی ) پێشوو. جۆگرافیای کوردستان بە ٤ بەشی داگیرکراودا وەک رۆژهەڵات و باکور و باشور و رۆژئاوا دەناسرێتەوە. شینگالیش هەڵکەوتەی بەشی باشوری کوردستانە، و هەروەها وێرای چەند ناوچەی دیکە تا هاوینی ساڵی ٢٠١٤ بە ناوچە کێشە لە سەرەکانی کوردستان لەگەڵ حکومەتی بەغدا ناو دەهێنران  ومادەیەکی یاساییشیان بە مادەی ١٤٠ لە یاسای ئێراقی نۆێدا بۆ دیاریکرابوو. هەرچەند یاساکە دوای چەند ساڵ نەچووە چوارچێوەی کردارەوە، بەڵام لە هاوینی پارەوە بەشی زۆری ئەو ناوچانەوە کەوتنەوە دەست هێزەکانی پێشمەرگەو ئەو ناوچانە گەرانەوە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی باشوری کوردستانەوە. لە باشوری کوردستانیش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازاد دیمۆکراتدا حکومەت و پەرلەمان و یاسایی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە بووەتە لانکەو رووناکیەکیش بۆ گشت بەشەکانی دیکەی کوردستان. چارەسەرکردنی کێشەکانی شینگال و ناوچەکانی دیکەی باشوری کوردستان لە پلەی یەکەم کاری حکومەتی هەریمی کوردستانە. بەڵام پشتگیری و هاوکاری هەموو کوردێکی جیهان بۆ ئەم پرۆسە نەتەوەیانە گرنگن، بە مەرجێک دەستێوەردان لە کاروباری یاسایی بەشەکانی یەکتردا نەکرێت، و هاوکاریکردنەکەش نەبرێتە چوارچێوەی دەستێوەردان و سەپاندنی یاساو دەسەڵاتی لایەنی یارمەتی دەرەوە، چوون ئەمجۆرە کردارانە ناکۆکی و دڵڕەنجان و شەری براکوژی و نائۆمێدی بە شۆیندا دیت، کە گەورەترین زیانبەخش دەبێت بۆ کوردستانی مەزن.
 شنگاڵ ئیستا بووەتە دووەمین شار کە لە پاش هەڵەبجە بە شاری جینۆسایدی زیندوو لە هەزارەی ٢١دا. کە لە ئان و ساتێکدا کارەساتی شنگاڵ روویداوە و لە رێگەی تەنکنۆلژیای پێشکەوتووی سەردەمەوە سات بە سات و چرکە بە چرکە ڕووداوەکە دەگەیشتە ئەو پەری جیهانەوە. ئەوەی لە شنگاڵ ڕوویدا لە پلەی یەکەمدا کارەساتێکی دیکە بووە بۆ سەر نەتەوەی کورد، لە پلەی دووەمیشدا وەک لایەنی ئاینی، کارەساتێک بوو بۆ سەر ئاینی بەشی زۆری دانیشتووانی شێنگال و دەوروبەر کە ئاینی ئیزیدیە، و بەشێکن لە ئاینە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان. کە وابوو بە جینۆساید و قرکردنێکی دیکە لە بواری نەتەوەیی و ئاینی لە مێژووی گەلی کوردا لە شنگالی یەزیدخاندا روویداوە، هەموو کوردستانی لە جیهاندا غەمبار کردوە.

پێناسەیەکی کورت لە سەر مێژووی دروستبوونی کانتون، و بەراوردێک بۆ ئەمرۆی کورد.
ئەم دەسەتواژە سیاسییە لە ساڵی ١٦٤٨ لە وڵاتی سویسرا بە واتای پارێزگا یا ویلایەت لەو سەردەمەدا بە کار هاتووە، کە تا ئیستاش ئەو وڵاتە  پێکهاتووە لە ٢٦ ویلایەت، هەل ومەرجی هەڵکەوتەی ئەو وڵاتە وایکردوە کە خاوەنی ٢٦ ویلایەتی جیاواز بە ٢٦ ئاڵای جیهاوازەوە بن، لەبەر ئەوەی لەو وڵاتەدا٤ زمانی فەرمی نەتەوە تێکەڵە هاوبەشەکانی  لە ئارادا هەیە، خەڵکی فەرانسی زمان، ئیتالی زمان، ئەڵمانی زمان وسویسری زمان وهیدیکەشیان تێدا دەژی. هەر بۆیەش بۆ ڕازیکردن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان ئەوەیان بە چارەسەریکی گونجاو هەڵبژاردوە. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا لە سەر خاکی کوردستان کە بەشی هەرە زۆری دانیشتوانەکەشی کوردن، و  کەمە ئاینی و کەمە نەتەوەکانی دانیشتووی کوردستانیش و هەموو ئاسانکارییەکان بۆ بەکارهێنانی زمان و فەرهەنگی خۆیان بۆ کراوە. چی پێویست دەکات بیر لە چەمکێک بکرێتەوە کە ٤٠٠ ساڵ پێش بۆ وڵاتێکی تێکەڵ لە فرە  کەڵتورو زمانی هاوبەش بە کارهاتووە.
لە نزیکەی ٨،٧ حەوت ملۆێن وهەشسەد هەزار لە دانیشتووانی ویلایەتەکانی سویسرا ٦٤ % بە زمانی ئەڵمانی کە دانیشتوانی باکور و ناوەندی وڵاتن دەدوێن، و ١٩% بە زمانی فەرانسی کە دانیشتوانی خۆرئاوان دەدوێن ، ٨% بە زمانی ئیتالی کە دانیشتوانی باشورن دەدوێن.١% بە زمانی رۆمانی دەدوێن کە زیاتریان لە خۆرهەڵاتی باشوری وڵاتەکە دەژین و زیاتر بە کۆچبەری هاتوونەتە ئەو وڵاتەوە. وەک ئاینیش لەو وڵاتە، ٤٣% لە پەیرەوانی ئاینی مەسیحن، ٣٥% پەیرەوانی ئاینی کاتولێکن، ٤% پەیرەوانی ئاینی ئەرتودوکس، ٢%پەیرەوانی ئاینی پروتستان، پاشماوەکەی دیکەش لە پەیرەوانی ئاینەکانی دیکەن بە ئیسلامیشەوە.
ئەو گەل و نەتەو و ئایننانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکرا، گەل و نەتەوەیەک نین بۆ زۆر هێنرابێتنە ئەو شۆێنانە یا نەتەوەیەک هاتبێت بە زۆر خاک و نیشتیمانی ئەوانی داگیرکردبێت. بگرە هەر لە درێژایی مێژوودا خەڵکی ئەو دەڤەرانە و خاوەنی ئەو خاکە بوون، بۆیەش ئەو چارەسەرەیان بۆ ڕازیکردنی هەموو دانێشتووان بۆ دێتوونەتەوە.
بەڵام ئایا دەکرێت عەرەبێکی هاوردە بۆ سەرخاکی کوردستان، بە هێنانەوەی نموونەی کانتۆنی ئەو وڵاتانەی دیکەو بە هەمان چارەنووس خاک و زێدی کوردستانیان بۆ حەڵال و  یاسایی بکرێت؟ ئەو کانتونانەی کە بۆ کوردستان باسی لێوەدەکرێت، ئەگەر بە شێوەی ڕیشەیی و بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆێندنەوەی بۆ بکرێت ئەوە بۆمان روون دەبێتەوە کە چەندە مەترسیدار و زیانبەخشە.  هەر لەو ڕێگەوە کەسی هێنراو بۆ سەر خاکەکەت بەو یاساییە خاوەنداری و هاوبەشی دەکەی لە موڵک و مێژووی ئەو دەڤەرەی کە وەک نموونە شنگال و زۆر ناوچەی دیکەش لە رۆژئاوا کە باس لە کانتۆنی تێداکراوە. باشە بۆ لە باتی ئەو دەستەواژەیە حکومەتی کاتی ڕۆژئاوای کوردستان بە کار ناهێنرێت، کە سەرۆکایەتی و وەزارەتەکان لە هەموو چین و تۆێژەکانی رۆژئاوای کوردستان بە غەیرە کوردیشەوە پێکبهێنرێت. هەروەک چۆن ئەو گەلانەی کە خاوەن  مێژوو خاک و مافن لە گشت بەندەکانی جارنامەی مافی مرۆڤ یاسای دیکە دانراوە کە بە پێی ئەو یاسانە ئەو نەتەوانە دەتوانن خاوەنی دەوڵەت و یاسای  خۆیان هەبێت، کە ئەو یاسایە لە گشت شارو ناوچەیەکدا کاری پێبکرێت، کەوابێت کوردیش پێویستە لەو یاسانە کەڵکوەرگرێت.

دروستکردنی کانتون بچووککردنەوەی کارەساتەکەی شینگاڵە.
دروستکردنی کانتۆن بۆ شارو ناوچەکانی کوردستان مەترسی سیاسی و لە یەکدابرانی دەسەڵاتەکانی کوردستانییە، ئەمرۆ باس وبیانووی ئاینی بۆ شنگال دەبینرێتەوە. لەوانەیە سبەی پێکهاتەی وڵاتەکەمان وەک هەورامی و زازاکی و کاکەیی و یارسانی و کرمانجی و سۆرانی و لوڕ و هیدیکەش هەمان داواکاری بەرزکەنەوە. ئەمەش بە بۆچوونی من دیسانەوە پارچە پارچە کردنەوەی کوردستان و لە یەکدابراندنێکی کۆمەڵایەتی دروستدەکاتەوە. گونجاوترین ڕێگا بۆ گەلی وڵاتداگیرکراوی کوردستان لە پاش ڕزگارکردن و پاککرنەوەی نیشتیمانەکەی لە داگیرکەر و ئاسەواری داگیرکەران، هەر بەشەی کوردستان حکومەتێکی گشتی هەڵبژێردراوی خەڵکی هەبێت کە یاساکانی بۆ گشت شارو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی  بێت، نەک هەر شارەی کوردستان بۆ خۆی حکومەتێکی هەبێت و خۆی بریار بدات. ئەم جۆرە کانتونانە دەمانگەرێنێتەوە بۆ سەردەمی ئەمارەتەکانی سەدانساڵەی پێشوومان کە بە ناچاری و بە هۆی نەریتی نالەباری ئەو سەردەمە هەر ناوچەیەکی وەک بابان و سۆران و هیدیکە دەسەڵاتی ناوچەی خۆیان بەرێوە دەبرد و زۆرجار بە دژی یەکیشدا بوونەتەوە.
لەم سەردەمەی ئیستادا لە سەرتاسەری جیهان باس باسی گەلی کورد و خۆراگری  پێشمەرگەو گەریلایە. کەیسی سەربەخۆیی کوردستان و بە بە دەوڵەتبوونی کوردستان زۆر ئاسانکاری و ڕێگەی بۆ خۆشکراوە. دەرکردنی داگیرکەری کوردستان لە سەر خاکەکەمان بووەتە پرۆژەی رۆژانەی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا، و هەستی نەتەوەیی و یەکگرتوویی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە. هەر بۆیەش کە دەڵێین ئیستا سەردەم سەردەمی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردە، بیرکردنەوە لە دروستکردنی کانتۆن و رێکخراوی بچووک بچووک لە گەورەیی کارەساتەکەی شنگاڵ کەمدەکاتەوە.
ئەو گەل و نەتەوانەی دیکە لە درێژایی مێژوودا جینوسایدیان بە سەردا هاتووە و هەمیشە هەوڵیان داوە دەنگی خۆیان بگەیەنە ئاست جیهانەوە، بەڵام دەنگ و هێز و توانایان لەو ئاستەدا نەبووە کە بری لایەنی دەسەڵاتدارو پێوەندیدار بکات. نموونەی ئەرمەنییەکان کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆشن کە تا ١٠ساڵ پێش کەیسەکەیان جووڵەی پێنەکرابوو، گەلی کوردیش لە درێژایی مێژوودا تووشی کوشتن ئەنفال و جینووساید بووە، بەڵام تا ساڵای ٢٠١٤ وەک پێویست لە ئاست جیهاندا گۆیی لێنەگیراوەو نەبووەتە جێگەی بروا. کەوابێت بە جیهانی بوونی دۆزی کورد بە تایبەت لە ( باشوری کوردستان ) و خۆراگرییەکی کوبانی لە رۆژئاواش. هەروەها جێگەی وپێگەی قورسایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاست وڵات و رێکخراوە زلهێزەکانی جیهان، ئەو ڕاستییەمان پێدەسەلمێنێت کە جووڵاندن و بە جیهانی کردنی دۆسیەی شینگاڵ بە بێ هاوکاری و پشتگیری ئەو دەسەڵاتەی باشور و سەرۆکەکەی زۆر ئاستەمە پشتگیری لێبکرێت. چوون لە تەمەنی داگیرکراوی خاکەکەمان و بەرژەوەندی داگیرکەران و جیهان لەم چەند ساڵەدا فێری ئەو ڕاستیەی کردووین.
گەورەترین خزمەت بە هەستانەوەی شنگال و بە جیهانی کردنی دۆزیەکەی یەکگرتووی و یەکدەنگییە لە باشوری کوردستان بە هاکاری گشت بەشەکانی دیکەی کوردستان، و پشتیوانی وهاوکاری کردنی سەرۆکی هەریمە، کە چۆن بەسیاسەتی دروست و  قورسی لە ئاست جیهاندا گەورەترین وڵاتانی زلهێزی هێنایە هەولێر بۆ پشتیوانی پێشمەرگە، و هەروەها داوای هاوکاری فرۆکەکانی شەری لە رێگەی هەواییەوە بۆ پشتیوانی لە کوبانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، کە لەو ڕێگەشەوە گۆێ لە داواکەی گیرا. هەروەها لە ئاست وڵاتانی مەزنی جیهانیش وەک سەرۆکی وڵاتێکی سەربەخۆ بانگهێشت دەکرێت و پێشوازی دەکرێت.
هەر بەو شێوەش دەتوانێت کەیسی شینگال بباتە نێۆ دادگای جیهان و شان بە شانی کەیسی ئەرمەنی و هۆلاکۆست و بۆسنێا و زۆر ناوچەی جینوسایدکراوی جیهانی، بخرێتە نێۆ رۆژەڤ و کۆبوونەوەی دادگاکانی جیهان و پەرلەمانەکانی وڵاتە مەزنەکانی جیهاندا.

نووسه‌ر‌‌ : عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2015-01-27 15:57:31
ئه‌و بابه‌ته‌ : 4612 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.