خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


پیرۆزە یادی ١٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان ! بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پیرۆزە یادی ١٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان !

 

صورة

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەویندارانی سەربەستیی و سەربەخۆیی کوردستان

پارتی سەربەستیی کوردستان! پارتی سەربەخۆخوازو ڕزگاریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێدەخاتە دەیەمین ساڵی دامەزراندنیەوە. دەساڵ پێش لە رێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی سالێ ٢٧٠٥ی کوردی بەرانبەر بە ١٧ فەبرواری ٢٠٠٦ی زاینی، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەستیخوازی کوردستانی لە بەرگێکی نۆی نەتەوەیی و دەوڵەتخوازی ولە سیستەمێکی لیبراڵ دیمۆکراتیدا، دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند .
بۆ گشت لاوانی ناسیونالیزمی کوردی شاراوە نییە کە بە دروستبوونی پارتی سەربەستیی کوردستان‌، گۆرانکارییەکی بەرچاو لە زەقبوونەوەی بیرۆکەی دەوڵەتخوازی لە ناو جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتە ئاراوە، کە بەڵگەش بۆ ئەو ڕاستییە هەر لە یەکەم حەوتووی دروستبوونیەوە بە سەدان لاوی خەمخۆری سەروەری کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە شێوەی نهێنی و ئاشکرا پێوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی پەسەندی خۆیانەوە کرد.

یادکردنەوەی تەمەنی دە ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کاتێکدایە کە مخابن هێشتا جووڵانەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگەداو بە بارودۆخێکی نالەبار و نەخوازراودا تێپەر دەبێت.  ئەمە وێڕای ئەوەی کە نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ بە رۆژ گوشاری زیاتریان دەخرێتە سەر و لاوانمان ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکرێن و لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردا گیان دەسپێرن، کە ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ناشیونالیستی فارسی ئێرانی پێدەنێتە تەمەنی٣٧ساڵەی ده‌سەڵاتدارێتی پر لە جینایەت و دژە مرۆڤایەتی خۆی، و ئیستاش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سیناریوێکی دیکە لە ژیر ناوی هەڵبژاردن. دیسانەوە بە سازدانی سیناریۆێکی نۆێ خەریکی گۆرینی دەم و چاوەکانی باڵادەستانی ڕێژیمەکەیەیەتی، مەبەستێتی کە درێژە بە تاوانەکانی بداتەوە دژ بە نەتەوەی کورد و گشت نەتەوە جیاوازەکانی دیکە لە ناوچەکەدا.
وەک سەرکردایەتی پارتەکەمان جارێکی دیکە داوا لە گشت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە لەو بەناو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەکەن، و بە هیچ شێوەیەک شەرعیەت بە سینارێو و فرت و فێڵەکانی ئەو ڕێژیمە دژی ئازادی و مرۆڤایەتی مەدەن. ئەو رێژیمەی کە سەرتاپا دیکتاتۆر و دژ بە هەر جۆرە مافی هەر تاک و شارۆمەندییەکە، ناکرێت بروا بەهیچ پرۆسیەکی بکرێت کە بۆ فریودانی ڕای گشتی ناوخۆ و جیهانی بێت.

لە پێوەندی بەو قۆناغە دژوارانەی کە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێیدا تێپەر دەبێت، خوازیاری ئەوەیە کە لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوی بە پەلە بنێت بۆ گردبوونەوە لە دەوری سیاسەتێکی هاوبەش لە پێوەندی بە ئایندەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماوەی دە ساڵ تەمەنی دامەزراندنیەوە بەردەوام بانگەشەی نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانمان کردوە، دیسانەوە لە یادی١٠ساڵەماندا بانگەشەی کۆبوونەوەی بە پەلە لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، بۆ ڕێکەوتن لە سەر کاری هاوبەش بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ رووداوە پێشهاتەکان، و بە جیهانی کردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو پێکەوە کارکردنە لە ژێر هەر ناوێکدا بێت ئێمە پشتیوانی دەکەین و هەموو ئامادەییەکی خۆمان بۆ ئاسانکاری ئەو کۆبوونەوە پێشاندەدەین. 

لە لایەکی دیکەشەوە هەلومەرجی خوشک وبرایانمان لە باکوری کوردستان زۆر دژوارە و رۆژانە بێ بەزەییانە لە لایەن هێزەکانی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە لێێان دەکوژرێت و ماڵۆێران دەکرین. ئێمە وەک پ س ک بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوانەی حکومەتەکەی ئەردۆغان دەکەین.
لە رۆژئاوای کوردستانیش وێرای بوونی سیستەمێکی خۆبەرێوەبەری، بەڵام نەبوونی تەبایی و یەکێتی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ئەو بەشەی کوردستاندا هیندێک نیگرانی لە ئاست کار و سیاسەتی ناوخۆ و دەرەکی دروستکردوە. وایکردوە کە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان بە سەر ٢ بەرەی جیاوازدا لە ناوچەکە دابەش بکرێن.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای خۆشحاڵ لەو خۆربەرێوەبەرییەی رۆژئاوای کوردستان، داوا لە خوشک وبرایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، کە هەوڵبدەن کێشە ناوخۆیی و لە یەک نەگەیشتنە کانیان لە بەین بەرن و پێکەوە بە دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەر بکەن، و بۆ ئەوەی قورسایی خۆیان لە سیاسەتەکانی تایبەت بە سوریاو رۆژئاوای کوردستان زیاتر پێشان بدەن.

باشوری کوردستان کە وەک کیانێکی نزیک بە سەربەخۆیی، وێرای بوونی قەیرانێکی زۆری دارایی و شەری دژە تروریست لە ماوەی نزیک بە ساڵ و نیوێک. بە خۆشحاڵیەوە ئیستا پرۆسەی ڕێفراندۆم لە لایەن سەرۆک بارزانی بۆ یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی بەشی باشوری وڵاتەکەمان لەگەڵ بەغداهاتووەتە ئاراوە. ئەم هەواڵەش بۆ هەموو کوردستان بە گشتی و بۆ خەباتگێرانی سەربەخۆیی کوردستان بە تایبەتی  زۆر جێگەی دڵخۆشییە.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ڕێفراندۆم و ڕاپرسی گشتی پێشاندەدەین، و پێشوازی لەو هەڵویستە نەتەوەییە، لەو ڕێگە یاساییە، لە ئاست جیهاندا دەکەین.

هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا! به‌ڵێن نوێده‌کەینە‌وه‌ که‌ هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەکەمان و لە پێناو سەقامگیری سیاسی و هاوهەڵوێست کردنی گەلەکەمان و گەیشتن بە سه‌ربه‌خۆیی بۆ ساتێکیش لە خەباتی نەتەوەیی ناوەستین.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک چۆن لە رۆژی دامەزراندنی دا بەڵێنی بە نەتەوەکەیدا کە سەربەخۆیی تاکە ئامانجی ئێمەیە، ئێستاش هەر لەسەر ئەو ڕێبازە سوورە و بەردەوام کار دەکات لە پێناو دەرپەڕاندنی هێزی داگیرکەری تاران لە وڵاتەکەمان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

پیرۆز بێت دەیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەرجەم ئەندامان و هاوبیران و دڵسۆزانی پارتی سەربەستیی کوردستان.‌
هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی سەربەخۆخوازی لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەستدا.


ئەنجومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ی ڕێبه‌ندانی ٢٧١٤ی کوردی/  ١٤ / ٢/ ٢٠١٥ ی زاینی. 

www.psk2006.org        sarbastikurd@gmail.com

نووسه‌ر‌‌ : ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2016-02-13 02:22:52
ئه‌و بابه‌ته‌ : 3730 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.