کۆبوونەوەی نێوان پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکاو پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوەچوو.کۆبوونەوەی نێوان پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکاو  پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوەچوو.
http://www.psk2006.org/wenekan/admin_201605100309280d8d8ffb74263dac86c0e50c584f1087appkat20160510030928.png

لە ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەری ٢٧١٦ ی کوردی بەرامبەر بە ١٠ / ٥ / ٢٠١٦ی زاینی، لە سەر ڕێکەوتنی پێشوەخت، دیداری نێوان هەردوو پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا  و پارتی سەربەستیی کوردستان، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ بەڕێوەچوو.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی ئەندامانی سەرکردایەتی.. هەروەها بەڕێز راسمووسەن سەرپەرەستی شاندی پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکای دەکرد.
لەو کۆبوونەوەدا چەندین خاڵ بە شێوەی خوارەوە شرۆڤەی لە سەر کرا.
١ /  بەهێزکردنی پێوەندی هەردوو لایەن لە ئاستێکی بەرنامە بۆ دارێژراو.
٢ / باسی هەڵبژاردنی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
٣ /  باسی سیاسەتەکانی هەردوو پارتی کۆماریخواز و پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا سەبارەت بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست..
٤ /  باس لە دۆزی سیاسی و ئابوری گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
٥ / باس لە سەر سیاسەتی ئیدارەی ئوباما بەرامبەر بە ئێران
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێری خایاند زۆر خاڵ و بابەتی گرنگ ٢ لایەنە شرۆڤەی لە سەر کرا.
لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا لە سەر کۆبوونەوەی دووەم و کات و شۆێنەکەی ڕێکەوتن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان 
ڕێکه‌و 2016-05-10 15:23:07
به‌شی ( چالاکییه‌کان )