بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماتەمینی شەهید وەحید کۆڤیلیبەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماتەمینی شەهید وەحید کۆڤیلی

صورة

لە ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠١٧ بە پێی ئاگادارکردنەوەی لێژنەی ناوچەی ئۆسڵۆی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ بەشداری پ س ک لە ماتەمینی شەهیدی بەرگری لە خاکی کوردستان شەهید لیواو فەرماندە وەحید کۆڤیلی، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی سەرکردایەتی پارتیمان لەو ماتەمەنینە بەشداریان کرد.
بەرێوەبەرانی ئەو ماتەمینە و بنەماڵەی شەهید، بە گەرمی پێشوازیان لە سەرۆکی پسک و شاندی یاوەری کرد، هەروەها داوایان لە بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە وتەی خۆی پێشکەش بکات. بەڕێز باوەجانی باسێکی گشتی لە سەر بە سەرهاتەکانی کوردستان لە پاش تێکچوونی کۆماری کوردستان، و تا ساڵی هەشتاکان و ئەنفالکردنی گەلەکەمان لە باشور، پاشان لە ڕاپەرینی ١٩٩١ تا ڕوخانی ڕێژیمی بەعس،  هەروەها لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٤ وەک نموونەی هەنگاو بە سەرهاتەکانی باشور باسکرد. پاشان باسی شەری داعش کرد کە چۆن ڕۆڵەکانی گەلی کورد خۆراگرانە وەک باقی بە سەرهاتەکانی دیکەی پێشووتریش بە بەخشینی گیانیان بەرگریان لە خاک و نیشتیمان کردوە. هەروەها ئاماژەیان بە ڕٶڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە چۆن لە ڕێگە جیاوازەکانەوە پەلاماری دەستکەوتەکانی باشوری کوردستانی داوەو بەردەوامیش لە پلانگێری بە دژی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاکامی خۆراگری گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو هەموو کارەساتانە بە دڵنیایەوە بەرەو پێشوازی سەربەخۆیی یەکجاری دەروات. لە کۆتایی وتەکانیدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید وەحید و پارتی دیمۆکراتی کورسستان کرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە هەر لەو کۆری ماتەمینەدا کاناڵی کوردستان تیڤی دیدارێکی کورتی لەگەڵ سەرۆکی پ س ک پێکهێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٢ / ٢ / ٢٠١٧  

 
ڕێکه‌و 2017-02-12 13:02:46
به‌شی ( ده‌نگوباس )