بەیاننامەی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ٧ساڵەی دامەزراندنییەوە، وە یادی ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەویەی ژنان. بەیاننامەی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ٧ساڵەی دامەزراندنییەوە، وە یادی ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەویەی ژنان.
صورة

کچان و خوشکان و دایکانی بەڕێزی کوردستان.

حەوت ساڵ پێش بە هاوکاری و پشتیوانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، توانیمان ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان دامەزرێنین، کە تێیدا چەندین ژنی یەکسانیخواز و سەربەخۆخوازی کوردستان تێیدا ڕێکخران. هەروەها پێوەندیمان لەگەڵ چەندین ژنی ڕۆناکبیری ناوخۆی وڵات دروستکردوە.
نایشارینەوەو ڕەخنەش لە خۆمان دەگرین کە بە هۆی سەرقاڵی زۆری بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوە بە خۆێندن و زانکۆ و هەروەها کۆچی ناچاری بۆ زۆربەی وڵاتانی دەرەوەی کوردستان، هۆکاربووەو بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکەمان وەک پێویست چالاک نەبووە.  لە یادی ٧ ساڵەی دامەزراندمانەوە بەڵێن دەدەین کە  لە ئایندەدا هەوڵی زۆر دەخەینە گەر بۆ چالاککردنەوەی ڕێکخراوەکەمان،  و بەستنی کۆنگرەیەکی گشتی بۆ کۆکردنەوەی ئەندامان و هەستانەوەی ڕێکخراوەکەمان لە ئاستێکی باشتردا.

هەروەها ڕۆژێک دوای ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان دەبێتە ٨ی مارش ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، ئەم رۆژە گرنگ و پیرۆزە لە خۆمان لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەین.

هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو یەکسانی کۆمەڵایەتی و سەربەخۆیی کوردستانەکەمان.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان،
  ٧ی  مارشی ٢٠١٧ 
ڕێکه‌و 2017-03-07 03:30:54
به‌شی ( ده‌نگوباس )