له‌ئاسمانێکی ڵێڵدا
له‌ئاسمانێکی ڵێڵدا
من شیعرم ناوێ‎
له بن سێبه‌ری وه ‌حه‌سێم
بۆ ساتێ خه‌و له‌ بن داری باڵا ت
بێزوو ده‌ که‌م
من وه‌سفم ناوێ
بێ دیتنی چاوه‌کانت
چیمه‌ له‌ دووکه‌ڵی ‌‌‌ئاگرێکی دوور
من گڕوتینی باشم ده‌وێ
چاوه‌کانم ناکه‌مه‌ گه‌ڕۆکی ئاسمانی ڵێڵ
چونکه‌ ئه‌ستێره‌ی به‌ختم ون ده‌بێ
من ماسییه‌کی ڕه‌زا سووکی
ڕه‌نگینم ده‌وێ
له‌ زه‌ریایه‌کی بێ بندا
ئه‌ڤینداری مه‌له‌ بکا
من خولیای ئاوێنه‌یه‌کم
که‌بۆنی گوڵ و عه‌شق
به‌روخساری ژین داداو
وه‌ك باڵایه‌کی شیعراوی
چریکه‌ی ئاوازی بولبولانی
ناو بێسانی پێوه‌ بێت
وه‌لێ من ئه‌وینێکم ده‌‌وێ
هێمای عه‌شق و بێگه‌ردی
پێوه‌ دیار بێت .
ڕێکه‌و 2006-12-27 21:54:14
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌ )