خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: پێشوازی لە بریاری پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەکات.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: پێشوازی  لە بریاری پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک دەکات.

صورة

ئەمرۆ  ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ٢٨ / ٣ / ٢٠١٧ ی زاینی، لاپەرەیەکی دیکەی دڵخۆشکەر بە مێژووی گەلەکەمانەوە زیادیکرد، ئەویش پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای هەمیشە کوردستانی کەرکوک.
لەم پێوەندییەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی کوردستانی بەو پەری خۆشحاڵیەوە پێشوازی  لەو بریارە گرنگە نەتەوەییەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ پەسەندکردنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە سەر دام و دەزگا حکومییەکان لەو پارێزگایە دەکات.
ئەم بریارەی ئەمرۆ دڵخۆشکەرە و مزگێنی دەرە بە گشت شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت کرماشانی گەمارۆدراو، کە ئیستا بێبەزەییانە لە لایەن دەزگا جیاوازەکانی ڕێژیمی داگیرکەی ئەو بەشەی کوردستان لە هەیکەل و مێژوو کورد بوون و نەریتە کوردییەکانی دەدرێت.

جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان و خۆشحاڵی خۆمان بۆ کەرکوکی کوردستان پێشاندەدەین.
هەروەها بەڵێن لەگەڵ گشت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانێش نۆێ دەکەینەوە، کە تا گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری و بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەر دام ودەزگاکان لەو بەشەی کوردستان، خەباتی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆییخوازی پارتی سەربەستیی کوردستان درێژەی دەبێت.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

 

٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ٢٨ / ٣ / ٢٠١٧ ی زاینی

نووسه‌ر‌‌ : ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕێکه‌وتی: : 2017-03-28 05:00:48
ئه‌و بابه‌ته‌ : 701 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.