خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


بۆ یەکەمین جار لە عەمانی پایتەختی ئۆردون باسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت.
بۆ یەکەمین جار لە عەمانی پایختی ئۆردون باسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت.

صورة

لە گەشتێکی چەند رۆژەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێوان ٦ بۆ ١٢ی ٥ ی - ٢٠١٧،  بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین، و لە سەردانێ بۆ عەمانی پایتەختی ئۆردن، توانی لەگەڵ چەندین کەسایەتی دیار و بەرپرسی وڵاتی ئۆردون دیدار پێکبهێنێت، لەو دیدارانەدا باسێکی گشتی لە سەر وەزعی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، و هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست لە ناوچەکە کرد.  هەروەها بەرێز باوەجانی باسی مەترسی بوونی ئەم رێژیمە لە سەر ئاشتی و ئارامی  لە رۆژهەڵاتی  ناوەڕاستکرد، و لە درێژەی گەشتەکەیدا داوای پێشاندانی هەڵویستی بۆێرانەی لە  وڵاتانی ناوچەکە کرد بە رامبەر بە رێژیمی ئێران.
لە ماوەی ٦ رۆژدا و بێجگە لە چەندین دیداری  سیاسی و دیپلوماتی، بەرێز باوەجانی حەوت دیداری تەلەفزۆێنی و ڕاگەیاندنی و رۆژنامەوانی پێکهێناوە.

ئەو بەشەی لە دیدارەکانی بەڕێز باوەجانی کە ئاماژەیان پێکراوە بریتین لە:
١ -  دیدار لەگەڵ بەریز ساڵح ئەلقولاب، وەزیری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پێشوو، ئەندام لە مەجلیسی ئەعیان ( سیناتۆر) ئۆردونی ئیستا و ٣ دەورەی پێشووتریش.  کەسایەتیەکی دیارو بەرچاوی سیاسی و ڕاگەیاندنی عەرەبییە، کە بەردەوام لە ڕێگەی پێنووس و بەرنامە تەلەفزۆێنییەکانی دژایەتی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشانداوە. هەروەها سەرپەرەستی مەجلیسی گشتی کاناڵ و تەلەفزۆێنەکانی ئۆردون بووە.  سەرۆک و دامەزرێنەری کاناڵی بە ناوبانگی ئەلعەرەبییە بووە،
لە چەندین رۆژنامەو  راگەیاندنی بە ناوبانگی عەرەبی گۆشەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ نووسین. بە گشتی کاریگەری زۆری لە حکومەت و ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی هەیە.

٢ - دیدار لەگەڵ بەرێز:  موعتەز ئەبو رومان ئەندامی پەرلەمانی ئۆردون . کە ناوبراو وێرای کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ بەڕیز باوەجانی، هاوکات میوانداریشی کردوە بۆ ئێوارەخوانێک لە ماڵەکەی خۆی، کە هاوکات چەندین کەسایەتی دیاری ئۆردونێشی بۆ ئەو میوانیە بانگهێشت کردووە، هەلێکی باش بووە کە سەرۆکی پ س ک لە نزیکەوە لەگەڵ زۆربەیان ئاشنایی پەیدا کردوەو باسی نەهامەتیەکانی گەلی کوردی بۆ کردون.  
٣ - دیدار لەگەڵ بەرێزان:  موحەممەد ئەلحوسەینی سەرۆکی ناوەندی پێناسە ( مرکز هویە)ی ئۆردونی و نێۆنەتەوەیی، و بەڕێز سوهاد تاڵەبانی سەرۆکی دەزگای قەندیلی نێۆنەتەوەیی لە ئۆردون. کە ئەوانیش پێوەندییەکی بەهێزیان لە نێۆ ئۆردون و ڵاتانی عەرەبی و دەوروبەر هەیە.

هەر لە درێژەی ئەو گەشتەدا  لەگەڵ چەندین لایەنی دیکەی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران دیدارو کۆبوونەوەی داخراوی پێکهێناوە، کە لایەنی بەرامبەر پێشنیاری بڵاونەکردنەوەی کۆبوونەوەکانی کردوە.
بە پێێ دانپێدانانی زۆربەی ئەو لایەنانەی لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە کە وا یەکەمجارە لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەبنەوەو گۆی بیستی ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان دەبن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک

١٣ / ٥ / ٢٠١٧

بۆ دیتنی وێنەی زیاتر پێوەندی بە باتەکەوە تکایە کلیکی ئەم پەیجەی خوارەوە بکەن
https://www.facebook.com/Aref-Bawecani-%D8%B9%D8%A7%D8%B1%D9%81-%D8%A8%D8%A7%D9%88%DB%95%D8%AC%D8%A7%D9%86%DB%8C-197961183628816/

نووسه‌ر‌‌ : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2017-05-14 04:29:40
ئه‌و بابه‌ته‌ : 786 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.