بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی ٢رۆژەی پارتی کریستیانی نۆرویژی. بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی ٢رۆژەی پارتی کریستیانی نۆرویژی.
صورة
پارتی کریستیانی نۆرویژی (  پارتییە دی کریستنە PDK ) کە پارتێکی مەسیحی نۆرویژییەوە، و دۆستی گەلی کوردە، بە تایبەت دۆستی نزیکی پارتی سەربەستیی کوردستانە و دۆستایەتییەکی بەهێز و پر لە ڕاوێژ بەیەککردن لە ئاست پێوەندی نێونەتەوەیی لە نیوان هەردوو سەرۆکی پ س ک و پ دک هەیە.
ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی مانگی مەی ٢٠١٧ کۆنگرەی ئاوارتەی خۆی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی سەپتەمبەری ئەمساڵ، لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ ڕێکخست. کە ٣٥% کاری ڕۆژی دووەمی  کۆنگرەی تایبەتکرابوو بە کوردستان. کە پێکهاتبوو لە باس و لێدوان و پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان، پێشکەشکردنی ستران و موسیکی کوردی. سەرۆکی پارتی کریستیانی نۆرویژی (  پارتییە دی کریستنە PDK ) بە مەبەستی پێشاندانی خۆشەویستی بۆ گەلی کوردی لە نیوەی رۆژی دووەمی کۆنگرە تا دوا ساتی کۆنگرە بەرگی کوردی لە بەرکرد.
عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک تەنیا سەرکردەیەکی کوردستان بە فەرمی بۆ هەردووو رۆژی کۆنگرە بانگهێشتکرابوو.
بەڕێزیان وتارێکی گرنگیان بە زمانی نۆرویژی پێشکەشی بەشدارانی کۆنگرەی پارتی ناوبراو کرد، کە بە گەرمی لە لایەن بەشدارانی کۆنگرەوە پێشوازی لێکرا. کە هاوکات نۆێنەری چەندین لایەنی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی دیکەی کوردستانی لەو کۆنگرە بەشداربوون،  ئەوانیش بە ناوەرۆکی وتارەکەی بەریز باوەجانی بە هەستانە سەرپێ و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان خۆشحاڵیان پێشاندا .
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پەیامەکەی خۆیدا سەرەتا پیرۆزبایی لە بەڕێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی و گشت ئەندامانی کۆنگرە و دەستخۆشی لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی دهاتوو کرد.
سەرۆکی پ س ک ئاماژەی بە بوونی چەندین نەتەوەی وڵاتداگیرکراو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کرد، کە گەلی کوردی وەک نموونەی بەرچاوی ئەو نەتەوانە باسکرد، کە چۆن خاک و نیشتیمانی ئەم  گەلە لە چەندین پەیماننامەی نێونەتەوەیی بە تایبەت سایکس بیکۆ دابەشکراوە، کە سایکس بیکۆ دوای ١٠١ ساڵ بەرەو گۆرانکاری دەروات، و سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان نزیکبووەتەوە.
بەڕێز باوەجانی داوای لە پارتی ناوبراو کرد کە هەمیشە بەردەوامبن لە گەلی خۆراگر و ئاشتیخوازی کورد، هەروەها دوای لێکردن کە دەنگی کورد بە وڵاتەکەیان واتە وڵاتی نۆرویژ بگەیەنن بۆ ئەوەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی بۆ گەلی کوردو گەلانی دیکەی بندەست بکەن. لە پەراوێزی ئەو وتارەشدا بەڕێزیان ڕەخنەی تووندی لە میدیا گەورەکانی نۆریژ کرد کە بەردەوام باشوری کوردستان بە شیمالی ئێراق ناودەبن، و بەڵام زۆر ناوچەی دیکەی ئوتونومی وەک فەلەستین و هیدیکە لە جیهاندا هەیە کە ناویان وەک خۆیان دێنن، باوەجانی ڕایگەیاند ئەو جۆرە ناوهێنانەی خاکی کوردستان، کوردستانیان زۆر نیگران دەکات، چوون هەر ئەو بەشەی کوردستان زیاد لە ١٨٢ هەزار قوربانی داوە کە تا توانیوێتی ئەو نیمچە سەربەخۆییە بە دەستبێنێت، حەقوایە میدیای نۆرویژی ڕێز لەو هەموو قوربانیانە بگرن.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا کاک عارف ئاماژەی بە هەلومەرجی گەلی کورد لە بندەستی ئێران کرد، و تیشکی خستە سەر ئەو بەشەی کوردستان کە لە ئیستادا بە دژوارترین بەشی کوردستانی ناوبرد. هەروەها باسی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و حاکمانی فارسیزمی ئێرانی کرد، کە چۆن خاکی گەلی کورد و چەند نەتەوەیی دیکەیان داگیرکردوە.
سەرۆکی پ س ک ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەو جۆرە وڵاتە داگیرکەرانە ناتوانێت تاسەر درێژە بە حوکمداری خۆیان بدەن، بەتایبەت وڵاتێکی وەک ئێران کە بە زۆر چەندین گەلیان لە ژێر دەسەڵاتی ناشیونالیزمی فارسی کۆکردوەتەوە و بە هاوڵاتی ژمارە ٢ هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن، ئاماژەشی بەوە کرد کە لە هەر ئەگەرێکی پێشهاتدا هەروەک چەندین نەتەوەی بندەست  لە یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی باڵکانی پێشوو جیابوونەوە، هەروەها نەتەوەکانی بندەستی ئێرانیش سەربەخۆیی خۆیان ڕادەگەیەنن.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە نۆێنەری چەندین وڵاتی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا و ئەمریکا بۆ ئەو کۆنگرە بانگهێشتکرابوون، کە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە هاوکاری بەرێز ئێریک سەلە سەرۆکی پ د ک ی نۆرویژی، دیداری تایبەتی لەگەڵ زۆربەی ئەو نۆێنەرانە لە کاتەکانی پاش کۆنگرە پێکهێنا.
هەر لەو کۆنگرەدا کاناڵی ١٠ نۆرویژی کە ڕاستەخۆ کۆنگرەکەی بە تەلەفزۆێنی و ئینتەرنێتی وفایسبووکی  و تویتری بڵاودەکردەوە،  پانێلیکی لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و نۆێنەری پارتی کۆماریخوازنی پێکهێنا.

تێ بی نی لە رۆژانی داهاتوو بە فیدۆ بەشێک لەو چالاکیانە بڵاو دەکەینەوە.
بۆ دیتنی چەندین وێنەی پێوەندیدار کلیکی ئەم لینکەی فایسبووک بکەن.
https://www.facebook.com/abawecani/posts/10209510772907853?notif_t=like&notif_id=1496097064271291

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ی جۆزەردانی ٢٧١٧ی کوردی، بەرامبەر  ٢٩  / ٥ / ٢٠١٧ ی زانی.

 

 
ڕێکه‌و 2017-05-29 17:07:21
به‌شی ( ده‌نگوباس )