بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆکایەتی پ س ک لە ساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداریکرد. بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆکایەتی پ س ک لە ساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداریکرد.
صورة

ڕێکەوتی ٢ / ٧ / ٢٠١٧ رەوەندی ئەمریکی لە وڵاتی نۆرویژ کەرنەڤاڵێکی جەماوەرییان بە بۆنەی  ٢٤١ یەکەمین ساڵیادی وڵاتەکەیان لە ئۆسڵۆی پایتەخت ڕێکخست. هەر بەو بۆنەوە بۆردی پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و بە یاوەری بەڕێز شیرکۆ پاڵانیجافی ئەندامی سەرکردایەتی لەو کەرنەڤاڵەدا بەشدارییان کرد، و پیرۆزبایی ئەو رۆژەیان لە  پارتی کۆماریخوازان و گشت ڕەوەندی ئەمریکی لە ئوروپا و هەروەها گەلی ئەمریکا کرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە شاندی پ س ک لە ئاستێکی بەرزداو بە گەرمی لە لایەن خانەخۆیەوە پێشوازیکران.
هەر لەو پەراوێزی ئەو کەرنەڤاڵ و ساڵیادەدا، سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای دیدارو پێشوازی لە لایەن پارتی کۆماریخوازانەوە، هاوکات چاویان کەوت بە نۆێنەرانی  بۆردی پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا، و چەندین رێکخراو ولۆبی ئەمریکایی لە وڵاتی نۆرویژ و وڵاتانی سکاندیناڤیا.
 زۆربەی ئەو لایەنانە خۆشحاڵیان لە درێژەپێدان بە پێوەندییەکان نیشاندا، و ناونیشان لە نێوان پ س ک و لایەنەکان ئاڵوگۆرکرا.
لە رۆژی ٤/٧/ ١٧٧٦ واتە ٢٤١ ساڵ پێش ئەمریکیەکان بڕیاریاندا لە بەریتانیای گەورە جیاببنەوە و راگەیەنراوێکیان بەناوی "راگەیەنراوی سەربەخۆیی" بڵاوکردەوە. 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕێکه‌و 2017-07-02 11:16:36
به‌شی ( ده‌نگوباس )