خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


بەشداری بەرپرسی کومیتە پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شەهیدانی شاری سنەی قارەمان
بەشداری بەرپرسی کومیتە پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شەهیدانی شاری سنەی قارەمان.

صورة

بەڕێز سالار میرابی بەرپرسی کومیتەی پارتی سەربەستی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک ، لە سەر ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی شەهیدانی شاری سنە کرد.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە لە شاری کۆپێنهاگی پایتەختی وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو چەندین لایەن سیاسی  دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون .

هەر لەم ڕێوڕەسمەدا سالار میرابی پەیامی هاوخەمی پ س ک پێشکەشی ئامادە بووان و کومیتە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران کرد.

لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەشدا بەرپرسی کومیتەی پ س ک لە گەڵ بەرپرسی چەندین حیزب و لایەنی دیکە گفتوگۆیان هەبوو لەسەر پەیوەندی زیاتر و کاری هاوبەشی زۆر لە بواری سیاسی و دپڵۆماسی .

دەقی پەیامی سەرەخۆشی کۆمیتەی دانیمارکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە شێوەی خوارەوە.

بابەت : سەرەخۆشینامە

بەڕێز  کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. کۆمیتەی دانمارک.

زۆر بە داخەوەین بۆ شەهید بوونی پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانتان، و هەروەها بە دیلگیرانی پێشمەرگەیەکی بریندارتان.
بە ناوی کۆمیتەی دانیمارکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی و هاودەردیتان ئاراستە دەکەین.
لە ڕوانگەی پارتەکەمانەوە وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دەستدانی پێشمەرگەی هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی یا هەر تاکێکی مەدەنی کە لە پێناو بە دەستهێنانی مافەکانیان گیان لە دەستبدەن، بە کۆسپ و زیانێکی گەورە بەرامبەر خەبات و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان دەزانین.
لێرەدا وێرای  هاوخەمی زۆرمان بۆ شەهیدانی کارەساتی شاری سنەی قارەمان،  ئامادەیی بۆ هەرجۆرە پشتیوانیەکی سیاسی و دیپلوماتی لە پێناو پاراستنی گیانی پێشمەرگەی بە دیلگیراوتان کاک ڕامین حوسین پەنا  دەردەبرین.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان هەمیشە لەو برواداین کە تەنیا یەکێتی و تەبایی بە کردەوەمان، دەتوانێت پلانە گڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پووچەڵکاتەوە.


 

هەر ژیت تەبایی لە نێۆ ڕیزەکانی گەلی کورد.

کۆمیتەی دانیمارکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٠ی پووشپەڕی ٢٧١٧ی کوردی، بەرامبەر بە ١ /  ٧ / ٢٠١٧ زاینی.


نووسه‌ر‌‌ : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2017-07-03 10:37:46
ئه‌و بابه‌ته‌ : 354 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.