خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


خۆێندنەوەی پەرتووکی مام جەلال دیداری تەمەن لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری.



خۆێندنەوەی پەرتووکی مام جەلال دیداری تەمەن لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری.
صورة

بە سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز کاک سەلاح رەشید ئامادەکاری پەرتووکی ( مام جەلال دیداری تەمەن لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری) کە بە دیاری هەردوو بەرگی ئەو پەرتووکە بە نرخەی بۆ ناردم، سوپاس بۆ کاک ئاریا کە زەحمەتی کێشاو ئەمانەتییەکەی کاک سەلاحی گەیاندە دەستم. لە ڕێکەوتی ٢٨ / ٧/ ٢٠١٧ دەستم بە خۆێندنەوەیکرد و لە ٢/٨/٢٠١٧ کۆتاییم بە هەردوو بەرگەکەی هێنا. ئەم پەرتووکە بە سەهاتی ٦٥ ساڵی سەرکردەیەکی مێژوویی کوردە. باسکردنی بە کورتە نووسینێکی فایسبووکی وڵامدەر و پێناسەی ئەم پەرتووکە نییە، بەڵام ئەوەی کە من لەو بەسەرهاتەدا زۆر لام گرنگ بوو، بۆ خۆشم هەمیشە لە سەر ئەو بیروباوەرەدا بووم، ئەویش ئەوەیە ئامادەکار: پرسیار لە مامجەلال دەکات ( تۆ لە سەردەمی لاوێتیدا بیرۆکەی چەپیت هەبووەو لە قووتابخانەش چەند هاورێیەکی حیزبی شیوعیی ئێراقی ت هەبووە، چۆن بوو نەبوویتە ئەندامی ئەو حیزبە، و بوویت بە ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ؟.
مام جەلال لە وڵامدا دەفەرمۆێت تەنیا شتێک وای لێکردم کە نەبمە ئەندامی شیوعی، ئەوە بوو کە حەتا ئەندامە کوردەکانیشیان کە هاوپۆلی قووتابخانەی خۆم بوون، لە سەر ئەو باوەرە بوون کە گوایا کورد نەتەوە نییە، چوون لەو پێناسەی لینین ومارکسدا بۆ نەتەوە، کورد ناگرێتەوە، و کورد مافی چارەخۆنووسیشی نییە.
لە حاڵێکدا ئەمانە هەمێشە خۆیان بە پێشەنگی ئازادی و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ وتاک زانیوە.
وێرای ڕێزم بۆ گشت هەڤاڵە چەپ و کۆمۆنیست و سوسیالیستەکانم لە کوردستان وجیهان، دەڵێم: ئەو هەموو بەڵگەو بە سەرهاتانەی مێژوو سەلماندوویەتی کە بەشۆێنکەوتنی ئەم جۆرە بیرۆکانە، بۆ وڵاتانی خاوەن کیان و سەربەخۆیی خۆیان لەوانەیە دەسکەوتی هەبووبێت لە سەردەمی خۆیدا، بەڵام زیانی زۆری بە جووڵانەوەکانی گەلی کورد گەیاندووە. هەروەک لە پاش تێکچوونی کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان، حیزبی توودەی ئێرانیش هاتە بنهنگڵی زۆربەی چالاکە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،و تووشی ئەو هەواپەتایەی کردن. 
دەشتوانم بە بەڵگەوە بڵێم کە تا ساڵی دووهەزاریش هەر لە نێو زۆربەی لایەنە چەپەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕوونی دروشمی بژی سوسیالیست و مارکسیست، و بروخی ئیمپرالیزمی جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەموو بنکەو بارەگاو رۆژنامەو ڕاگەیاندنەکانیانی داپۆشیبوو. بەڵام هەر ئەوانە ئیستا چاوەرێی هاوکاری مادی و سیاسی ئەو بە ناو کۆنە ئیمپرالیزمەن. کەچی ئیستاش لە کۆروکۆنفرانسەکانیاندا ئەو جۆرە دروشمە کۆنانە هەر دەشەکێنەوە.

دەکرێت بڵێین بە داخەوە کە دەیانساڵ خەباتی چەپگەرایی فارس و عەرەب، کە زیاتر لە سەر خاکی کوردستان تاوتاوێنیان دەکرد، و سەدان و هەزاران ڕۆڵەی کوردی ڕزگاریخوازیان بەو دروشمانە فریودا و بە داخەوە بە کوشتنیشیاندان، کە پێێ دەگووترێت (هاورێی گیانبەختکردوو). ئەو هەموو ئەزموونانە ئاشکرایانکرد کە ئەوە تەنیا خەبات لە پێناو ئایدولووژی سەرتاسەری بوو، کە سەرچاوەکەی لە روسیاو چین بووە، نەک خەبات لە پێناو رزگاریی و سەربەخۆیی خاک و نیشتیمان لە دەست داگیرکەران.
هیوادارم بە هەموومانەوە هەوڵی ئەوە بدەین کە چیدیکە ڕێگە بە رۆڵەکانمان نەدەین بە شۆێن ئەمجۆرە ئایدوولوژیا خەیاڵیانەدا برۆن.
دروسترین خەبات و گیانبەخشین بۆ هەر مرۆڤێکی وڵات و خاک داگیرکراو! لە هەنگاوی یەکەمدا ئەوەیە کە هەوڵبدات داگیرکەر و زاڵم لە نیشتیمانەکەی وەدەرنێت، و دەوڵەتی سەربەخۆیی ڕاگەیەنێت، لە پاش سەربەخۆبوون لە هەوڵی دروستکردنی سیستەمی سەردەمیانەو سەندیکای جۆراوجۆری ناوخۆیی بن. نەک ڕزگاری وڵاتەکەیان بخەنە کۆتایی هەموو دروشمێکی لاوەکی و خەیاڵی. 
بەردەوام شێلگیر بێت خەبات و بەرخۆدان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان.
بەڕێزەوە 


عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢/٨/٢٠١٧







 
 

نووسه‌ر‌‌ : عارف باوەجانی
ڕێکه‌وتی: : 2017-08-06 15:03:39
ئه‌و بابه‌ته‌ : 298 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.