خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


بەشداری سەرۆکی و پ س ک و شاندی یاوەری لە حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسێنی.
بەشداری سەرۆکی و پ س ک و شاندی یاوەری لە حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسێنی.

صورة

ڕێکەوتی ٦ی ئاگوستی ٢٠١٧ ی زاینی، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆرێک بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسێنی لە شاری شارشبۆرگی نۆرویژ ڕێکخست.
 لە سەر بانگهێشتی فەرمی:  عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری  لەو ساڵیادەدا بەشدارییان کرد، و لە لایەن بەڕێز بابا شێخ حسێنی  سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی سازمان بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆک و شاندی پ س ک،  کرا.
نۆێنەرایەتی چەندین لایەنی سیاسی کوردستانی و ئێرانی لەو ساڵیادەدا بەشدارییان کرد.
لە درێژەی کاری مراسمەکەدا، بەڕێز عارف باوەجانی چەند خولەکێک لە سەر کەسایەتی شێخ جەلال و شەهیدانی مێژووی گەلەکەمان قسەی کرد. هەر لەو بۆنەدا جارێکی دیکە پێداگری لە سەر یەکریزی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە. ڕایگەیاند کە ئەو هەموو سەرکردانەمان کە کۆچیان کردوە یا شەهید کراون، بۆمان دەسەلمێنێت کە بە یەکگرتووی دەتوانین ڕۆحی شەهیدان شادکەینەوە.
لە درێژەی قسەکانی بەڕێز باوەجانی ئاماژەی بە هەلومەرجی باشوری کورستان کرد، کە مەسەلەی ڕێفراندۆم و دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی لەو بوارەدا.

هاوشاندی سەرۆکی پ س ک بریتی بوون لە بەڕیزان شێرکۆ پاڵانیجافی، عەتابەگ ئەسکەندەری و کاروخ باوەجانی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٦ / ٨ / ٢٠١٧

 
 

نووسه‌ر‌‌ : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2017-08-06 15:12:46
ئه‌و بابه‌ته‌ : 62 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.