خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


وڵامی عەلی ڕەزا نوریزادە و هابیرانی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی . بە ڤیدۆ و تیکست.












 















https://www.youtube.com/watch?v=KdILz3SwBU&feature=youtu.be
ڤیدو / تیکست : ردا على علي نوري زاده ومن يشاطره الفكر بلغتين العربية و الكوردية
وڵامی عەلی ڕەزا نوریزادە و هابیرانی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی . بە ڤیدۆ و تیکست.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان 
1 - 9 - 2017
------------------------------------------------------



صورة
وڵامێک بۆ عەلی نوریزادەو هاوبیرانی. لە لایەن عارف باوەجانی.




لە یەکێک لە بەرنامە تەلەفزۆێنییەکانی خۆت، باست لە چاوپێکەوتنەکانی من لە گۆڤاری ( ایرانپوست ) و هەروەها بەرنامەی ( همسایە الاخباریە ) کە گوایا من وتوومە کورد ئێرانی نییە، تۆش لە بەر ئەوە تووشی هەستیاری بوویت و هات و هاوارت لێ بەرزبووەتەوە.
١ – هەموو مێژوو نووسانی کوردی و جیهانی و عەرەبی، شایەتی ئەوە دەدەن کە گەلی کورد لە چەندین ڕێکەوتننامەی شووم، کە لە سەر ئەم گەلە مامەڵەو سەودایان لەگەڵ یەک کردوە، کوردیان بە سەر ئەم ٤ وڵاتە داگیرکەرەدا کە یەکێکیان ئێرانە بە زۆر و بە بێ ویستی خۆیان دابەشکردوە. ئیتر پێم سەیرە ئێوە مانان دەتانەوێ بە خەیاڵ و لە پشت کاناڵە تایبەتییە پر خەیرەکەی خۆت! مێژوویەکی نۆێ دروست بکەیت، بە زۆر بمانکەیتەوە بە ئێرانی.
٢ – پێم ناڵێێ لە سەدانساڵەی مێژووی ئەم وڵاتە هەمیشە شەر لێدراوەی بەڕێزتان، لە ڕێژیمەکاانی پێشتر و ئیستاو دهاتاووتریش کام شانازییەی بۆ گەلی کورد هەبووە، بێجگە لە سێدارەدان و ماڵۆێرانی و هەژاری دواکەوتوویی ناوچەکەمان نەبێت، تا جەنابت بڵێێ بەبێ ئێران کورد مانای نیە، و بە بێ کوردیش ئێران مانی نییە؟
٣- باشە تۆ خۆت بە چی دەزانی، کامەیە نفووزت؟ چەند کەست لەو ئێرانەی خۆت لە گەڵە؟ کەوا وا بانگی سەرکردە کوردەکانی وەک کاک موسستەفا ، کاک عەبدوڵا، کاک حەسەن کاک خالید دەکەی؟ کە ئەوانە خاوەنی ملۆێنان کەس و شەهید و مێژوون لە کوردستان. نوریزادە ناشێت لەو ڕێزەی ئەوان تا ئیستا لێێان گرتووی، کەڵکی خرابت لێوەگرتبێت و وا بزانی ئەوانە قووتابی جەنابتانن و هەر کات ویستت دەستووریان بە سەردا بدەی؟
٤ – من زۆر بە داخم و بە گلێێم لەو سەرکردە کوردانەی رۆژهەڵات کە هیندە ڕێزیان لە مرۆڤی وەک تۆ و ئەمسالی تۆ گرتووە و زۆر جار ڕاگەیاندنی خۆیان دەخستە ئیختیارت کە ئاوا پرویان کردوی، کە باسکردنی ڕاستەو خۆی سەربەخۆیی ئێوە مانان تووشی شۆک دەکات؟. بەڵام ئاغای نوریزادە ئەوە باش باش بزانە کە ئەو بەرێزانەی تۆ هاواریان بۆ دەکەی، بە خۆشییەوە ئیستا ئەوانیش پشتیوانی تەواوی سەربەخۆیی کوردستانن لە رۆژهەڵات و هەموو بەشەکان، نموونەش ئەوەیە کە هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانیان لە پرۆسەی ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان دەربریوە، لە ناوەرۆکی پپشتیوانییەکەش هەموو ئاماژەیان بەوە کردوە کە بەو هیوایە هەلێکی واش بۆ رۆژهەڵات بێتە پێشەوە.
٥ – دەڵێێ مرۆڤە بچووکەکان باسی شتی بچووک دەکەن، ئایا زانیوەتە کە خۆت چەندە مرۆڤێکی بچووکی کە حەشا لە مافی نەتەوەیەکی ٥٥ ملۆێنی کورد بە گشتی، و زیاد لە ١٢ ملۆین کوردی بندەستی ئێرانی ئیمپراتۆری فارسی دەکەی؟ هەروەها چەندین جار گۆیم لێبووە کە بێرێزیت بە گەلی عەرەبی ئەحواز و بەلوچ و گەلانی دیکەی بندەست کردوە؟ ئیستا دەزانی کێ بچووکەو کێ گەورەیە؟
٦ – هەموو کەس دەزانێت کە جەنابتان پارەو سپۆنسەرێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و ئوروپی و ئەمریکی وەردەگری کە گوایە بۆ پەرەپێدانی دیمۆکراسی لە ئێران، و هەروەها بۆ ناوەندەکەت (مركز الدراسات العربية والإيرانية ) ، کە پێچەوانەکەی هەموو ئەو ئیمکاناتە بە کار دەهێنی بۆ بەهێزکردنی ئیمپراتۆری فارسی لە ناوچەکەدا. لەوانەشە بڵێی وانییە، ئەی ئەگەر وانییە ئەوە چۆنە تۆ بە تەنیا خاوەنی کاناڵێکی تەلەفزوێنی رۆژانەی، بەڵام بە دەیان حیزبی کوردی و نەتەوەکانی بندەستی ئێرانی داگیرکەر تا ئیستا نەیانتوانیوە خاوەنی کاناڵێکی وەک ئەوەی بەڕێزتان بن؟ ئاقای نوری ئیستا هەم وڵاتانی عەرەبی و هەم گەلە بندەستەکانی ناوچەکە بۆمان ڕوونبووەتەوە کە هەر کات دەسەڵاتێکی بە هێزی بە ناو ئێرانی و بە ناوەرۆک و دەسەڵات فارسی لە ناوچەکە هەبێت، مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناڤین. ئیتر واز لەو خەیاڵە پڵاویانەت بێنەوە کەم خەو بە تاریخی ئێرانی معاسر (المعاصر) بێنە.
٧ – ئیستا گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست لە ناوچەکە هەموو سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ هەر ئەگەرێک لە ناوچە بێتە ئاراوە تا وەک گەلانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو هەر یەکەو سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیەنێت، تازە گەلی کورد و گەلانی دیکەش بەم جۆرە قسەو قسەڵۆکانەی جەنابت و نموونەی جەنابت فریو ناخۆن. جاری وایە بە خەیاڵ دەڵێیت هیوادارم فڵان سەرکردەی کورد ببێتە رەئیس یا وەزیری ئێرانی داهاتوو؟ کێشەی ئێمەی کورد وەک وەرگرتنی ئەم جۆرە پۆستە فریودانانە نییە، کە لە ئێراقی نۆێش دیتمان و ئاکامەکەشمان دیت کە چی مەترسییەکی بە شۆێندا هات، کێشەی ئێمە ئەوەیە کە نەتەوەیەکی زۆر جیاوازین لە نەتەوەکەی جەنابت، و دەمانەوێ وەک هەموو نەتەوەکانی جیهان سەربەخۆ و خاوەنی کیانی خۆمان بین.
٨ - ئەگەر پێتوایە من و ملۆێنان کوردی وەک من هەڵە بیر دەکەنەوە کە خۆمان بە ئێرانی نازانین، بفەرموو با پێکەوە لە ڕووبەرووبوونەوەیەکی تەلەفزۆێنی عەرەبی یا کوردی لە هەر شۆێنێکی ئەم جیهانە دەڵێی ببینەوە، و پێکەوە لە سەر ئەم مەسەلە دیالۆگمان هەبێت و بینەرانیش دادوەر بن. هیوادوام بتوانی ئامادەیی بۆ ئەو دیدارە تەلەفزۆێنییە دەرببری و هەر بە تەنیا لە کاناڵەکەی خۆت خەیاڵ و مێژوو دروست نەکەی؟
٩ - ئێوە مانان هەموو مێژووی سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و جۆگرافیایی نەتەوەکانتان لە ناوچەکە شێواندووە، بە دڵی خۆتان و بە ویستی خۆتان مێژووتان نووسیوەو مێژوو دەنووسنەوە. چیدیکە ئەو جۆرە پەرتووکانەی کە خۆتان نووسیتانە بۆ ئێمەی کورد وەک نموونە مەهێننەوە. لە خوا بە زیاد بێت ئیستا گەلەکەمان خاوەنی سەدان مێژووناس و پرۆفیسۆرین، هەر ئەو هەڵکەوتووانە بە شۆێن ڕاستییەکاندا گەراون و مێژووی ڕاستەقینەیان بۆ نووسینەتەوە.
١٠ – لە کۆتاییدا دەمەوێ ئەوەت پێ بڵێم کە ئامادە نیم بەو زمانەی کە تۆ قسەی پێدەکەی و خەڵکی پێدەچەوسێنتەوە و لە مافەکانیان دووریان دەخەیتەوە وڵامت بدەمەوە. من دژی هیچ زمانێک نیم، بەڵام بزانم کەسانێک وەک تۆ و ئاخوندەکانتان بەو زمانەی کە ناوتان ناوە فارسی و بەڵام ٩٠ % لە پیتی عەرەبی و کوردی بەلووچی پێکهاتووە، بێ ڕێزی بە گەلەکەم دەکەن، منێش و هەزارانی وەک منیش هەوڵدەدەین ئاسەواری ئەو جۆرە زمانانە لە مێژووی گەلەکەمان بنبر بکەین.
سەرکەوتوو سەربەرزی بۆ خەباتی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆیی خوازی گەلەکەمان.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. ١٠ی خەرمانانی ٢٧١٧ی کوردی بەرامبەر بە ١ / ٩ / ٢٠١٧ زاینی


...........................................................................................
ردا على علي نوري زاده ومن يشاطره الفكر 
من عارف باوجاني 
في احدى لقاءاتكم التلفزيونية ، تطرقتم الى مقابلتي مع مجلة (ايران بوست) وكذلك الى برنامج (همسايةالاخبارية) وادعيت ، انني قلت ان الكورد ليسوا بمواطنين ايرانيين ، ولذلك اقشعر بدنك واصيبت بالهيستريا وعلا انينك وارتفعت آهاتك. 
لذلك اود ان اوضح وجهة نظري بشأن ادعائتكم عبر النقاط التالية : 
1-جميع المؤرخين الكورد والعرب وفي العالم ، لايختلفون بل يؤكدون على ان الشعب الكوردي تم تقسيمه بين اربع دول محتلة بناءا على صفقات واتفاقيات مجحفة خلف الكواليس واحدى الدول المشاركة في تلك الصفقات السيئة الصيت هي ايران التي هيمنت على جزء من ارض شعب كوردستان بالقوة وبسلب ارادته ، اذن لماذا القفز على الحقائق التاريخية والمحاولة لتشويهها وتزييفها والسعي عبر قناتكم الخاصة المربحة ان تكتبوا تأريخا جديدا مزيفا وتعدوا ابناء شعبنا الكوردي ايرانيون!!!
2-افتيني ياسيادة نوري زاده ، ماذا كان نصيب ابناء شعبي الكوردي في العقود الماضية من تأريخ وسلطة بلدكم وانظمته السابقة والحالية المليئة بالجرائم والحروب والقتل والدمار والسلب والنهب ، سوى اعواد المشانق والدمار والفقر والجهل في المناطق الكوردية ، كي تدعي ان ايران بلا كورد لايعني شيئا والكورد بلا ايران ليس لهم معنى؟؟؟ 
3-ماذا دهاك ولم اصبت بداء العظمة ، ، واين قوتك ونفوذك؟ كم من الايرانيين من ابناء وطنك يؤيدوك ويتبعوك كي ترى نفسك افضل واكبر من قيادات مناضلة ومشرفة كوردية من امثال كاك مصطفى وكاك عبدالله وكاك حسن وكاك خالد؟ هؤلاء القادة المناضلين العظام لهم قاعدة جماهيرية كبيرة يعدون بالملايين تمتد من ايلام الكوردستانية مرورا بكرماشان وسنندج ومهاباد حتى اقصى نقطة من محافظة ارومية فضلا على الاف الشهداء وعوائلهم ولهم تأريخ مشرف في وطنهم كوردستان. ينبغي عليك ، ان لاتستغل احترام هؤلاء القادة لك و تتوهم بانهم تلاميذ عندك ومتى ماشئت ،ان تملي عليهم ماتريد. 
4-أسفي وعتبي على القادة الكورد في شرق كوردستان الذين يكنون لك ولأمثالك الود والاحترام و وضعوا امكانياتهم الاعلامية بين يديك لترى نفسك اكبر من حجمك و ان تصاب بالهلع والهستيريا عندما تستمع لمصطلح استقلال كوردستان.
لكن سيادة نوري زاده.. 
عليك ان تعي ، ان من اصبحت لهم بوقا دعائية ، هم اليوم يدعمون وبشكل كامل استقلال شرق كوردستان والاجزاء الاخرى ، والدليل على ذلك هو ان جميع الاحزاب الكوردية في شرق كوردستان يدعمون وبقوة عملية الاستفتاء والاستقلال في جنوب كوردستان ، وفي مضمون رسائلهم الداعمة اشاروا الى انه يحدوهم الأمل في ان تسنح لهم فرصة مماثلة في شرق كوردستان. 
5-تدعي ان الاشخاص الصغار يتحدثون عن الامور الصغيرة ، هل عرفت كم انت صغير عندما تحاول ان تتنكر وتتهرب من حقوق شعب عريق في المنطقة نفوسه يعادل 55 مليون نسمة ويعيش 12 مليون منهم تحت احتلال وهيمنة الامبراطورية الفارسية؟ 
سمعتكم مرات ومرات تستهزء بالشعب العربي في الاحواز وقائدهم الشهید الشیخ خزعل، والشعب البلوشي والشعوب المحتلة الاخرى في ايران ، اعرفت الان من هو الصغير ومن هو الكبير؟ 
6-الجميع يعلم انك تتسلم مبالغة مالية طائلة من الدول العربية والاوربية والولايات المتحدة تحت عنوان مشروع تنمية الديمقراطية في ايران ولمركزك (مركز الدراسات العربية والايرانية) ، لكنك تنفق تلك الاموال لتقوية نفوذ وامتداد الامبراطورية الفارسية في المنطقة. 
ربما تدعي لا ، لو كان ليس كذلك ، فكيف تمتلك لوحدك قناة فضائية ، وعشرات الاحزاب الكوردية والقوميات الاخرى الرازخة تحت الاحتلال الايراني ، لم يكن بمقدورهم لحد الان من ان تمتلك قناة فضائية كفضائيتكم؟
سيادة نوري زاده .. الدول العربية والشعوب المحتلة في المنطقة على دراية تامة و اصبحت على يقين اليوم انه متى واين ما وجدت سلطة قوية تحت مسمى ايران وبمضمون فارسي ، فأن تلك السلطة ستشكل تهديدا وخطرا على السلام والاستقرار في الشرق الاوسط ، عليك ان تبدد احلامك وان لاتحلم بالتأريخ الايراني المعاصر.
7-اليوم الشعب الكوردي والشعوب المحتلة الاخرى في المنطقة يستعدون ويعدون العدة لأي حدث طارئ في المنطقة كي تعلن كل قومية استقلالها كما حدث في دول الاتحاد السوفيتي السابق ، لم يعد الشعب الكوردي والشعوب المحتلة الاخرى يصدقوا ادعائاتكم الزائفة ولم تعد تنطلي عليهم اكذوباتكم ، تدعي انك تأمل ان يكون القائد الكوردي الفلاني رئيسا لأيران او وزيرا في المستقبل ، لكن عليك ان تعلم ، ان القضية الكوردية ليست قضية تسنم مناصب وهمية ، الجميع رأى ماحدث في العراق الجديد و ماذا كانت نتيجة المشاركة الوهمية للكورد في المناصب وماهي حجم الاخطار والتهديدات التي تلتها ، قضيتنا هي اننا قومية نختلف عن قوميتك ونسعى من اجل ان نكون مستقلين واسياد على انفسنا وان يكون لنا كيان خاص بنا كما للقوميات الاخرى في المنطقة والعالم. 
8-لو انك تعتقد انني والملايين من الكورد نخطأ عندما لانعد انفسنا ايرانيين ، انا على استعداد للقيام بمناظرة تلفزيونية على الهواء معك ، سواء باللغة العربية او لغة اخرى في اية نقطة من العالم تراها مناسبة ، كي نتناقش بشأن الموضوع وليكن المشاهدين هم الحكماء والفيصل في الامر. اتمنى ان تعلن استعدادك لتلك المناظرة والا تحاول يائسا ان تكتب تاريخا جديدا عبر قناتكم. 
9-انت ومن يشاطرك الفكر شوهتم التأريخ السياسي والثقافي والاجتماعي لشعوب المنطقة ، تكتبون وتدونون التاريخ على مزاجكم وحسب اهوائكم ومصالح قوميتكم ، لذلك لانريد ان تعرضوا ماكتبت اقلامكم المأجورة الزائفة انموذجا لنا ، الحمد لله شعبنا اليوم يمتلك مئات المؤرخين والعباقرة وحملة شهادات عليا في مجال التأريخ وتمكنوا من ان يخطوا خطوات كبيرة في البحث و تدوين الحقائق التاريخية وكتابة التأريخ الحقيقي لشعبهم وشعوب المنطقة. 
10-في الختام اود ان انبهك ، انني لست مستعدا ان اجيبك او الرد عليك بلغتك التي تستعبد بها الشعوب الاخرى وتتنكر لحقوقهم ، انا لست بالضد من اية لغة ، لكن انت والمعممين من امثالك الذين تسمون لغتكم بالفارسية و 90% منها هي مفردات مقتبسة من اللغات العربية والكوردية والبلوشية وتحاولون ان تستهزئون بشعبنا ، نحن ايضا سنحاول ان نمسخ و نقطع جذور تلك اللغة المزيفة من تأريخ شعبنا ، آملا ان تكون اللغة الثانية في الدولة المستقلة الكوردية في شرق كوردستان هي اللغة الانجليزية.
النصر والرفعة للنضال التحرري ولأستقلال شعبنا من الاحتلال الايراني
عارف باوجاني 
رئيس حزب استقلال كوردستان 
1/9/ 2017
.................  .................................................













قسەکانی عەلی رەزا نوریزادە  لە سەر  کاک  عارف لەم لینکەی خوارەوە

عەلی رەزا نوریزادە لە بەر قسەو لێدوانەکانی کاک عارف بوەجانی پەنا بۆ سەرکردەکانی رۆژهەڵات دەبات کە وڵامی کاک عارف بدەنەوە.
لە پاش چاوپێکەوتن و لێدوانە بەردەوامەکانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە بەرامبەر داگیرکاری ڕێژیمەکانی پێشوو ئیستای ئێران، ناساندنی گەلی کورد وەک گەلێکی وڵات داگیرکراو بە میدیا عەرەبی و جیهانییەکان، چەندین فارسی ناشیونالیستی بە ناو نەیاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیشی بە زاڵە هێناوەو کەوتوونەتە هات و هاوار.
لەم گرتە ڤیدۆێیەد ا عەلی ڕەزا نوریزادە هاواری کاک موستەفا هیجیری و کاک عەبدوڵا موعتەدی و هیدیکە دەکات، کە وڵامی ئەم سەر کردە کوردە بدەنەوە کە دەڵێت کورد ئێرانی نییە.

لە نزیکترین کاتدا کاک عارف وڵامی ناوبراو دەداتەوە

نووسه‌ر‌‌ : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2017-09-02 05:37:53
ئه‌و بابه‌ته‌ : 237 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.