خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانە بە دژی کۆماری ئیسلامی بکوژی ڕۆڵەکانی کوردستان، دەیان بریندارو گیراو هەیە. سەرکردایەتی پ س ک ئیدانەی ئەو جینایەتە دەکات
لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانە بە دژی کۆماری ئیسلامی بکوژی ڕۆڵەکانی کوردستان، دەیان بریندارو گیراو هەیە. سەرکردایەتی پ س ک ئیدانەی ئەو جینایەتە دەکات.

صورة
وەک پێشەی هەمیشەیی هێزە درندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر پێشدا ٢ لاوی کوردی کۆڵکێش لە سەر سنوورەکانی بانەو باشوری کوردستان شەهید کرد. پیاوانی کۆماری ئیسلامی باش دەزانن کە ئەوانەی کۆڵکێشی دەکەن خەڵکانێکی کاسپن و خەریکی دابینکردنی ژیانی رۆژانەی خۆیان و ماڵ و مناڵیانن. بەڵام هەر بە ئانقەست و مەبەست شەهیدیان دەکەن.

هەزاران کەس لە خەڵکی بە شەرف و بە غیرەتی بانە ئەمرۆ ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دروشمی نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران، و دەرکردنی قائیمقامی بانە، ڕادەستکردنی بکوژان.
کار بە دەستانی کۆماری ئیسلامی ئێراان زۆر بە تووندی بەرەنگاری خۆپێشاندەران بوونەتەوەو تا ئیستا ٤ بریندار و ١٠ گیراو لە خۆپێشاندەران هەیە، هەروەها  ٦ کەس لە هیزەکانی ڕێژیم بە دەست خۆپێشاندەران بریندار کراون.  بە گۆیرەی هەواڵە گەیشتووەکان، ڕێژیمی هەموو ڕێگاکانی هاتووچۆی روو بە شاری بانەی داخستووەو  بە هەزاران هێزی تازەی هێناوەتە ناوچەکەوە.

لە لێدوانێکی کوردی بەڕێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کورستان بۆ ماڵپەری پ س ک ٢٠٠٦ ڕایگەیاند کە ئەوە یەکەمجار نییە ڕٶلەکانی کورد دەبنە نیشانی لوولەی تفەنگی داگیرکەران و شۆفینیستانی فارسی و ئێرانی. بەڕیز سااڵحزادە ڕایگەیاند کە سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئیدانەی ئەو جینایەتە دەکات، و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی خەڵکی دڵبرینداری بانەی خۆشەویست.  هەر لەو پێوەندییەدا ئەمرۆ ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان  ١٢١ ڕاگەیاندنی جیهانی لەم هەواڵە  ئاگادار کردوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ی خەرمانانی ٢٧١٧ی کوردی، بەرامبەر بە   ٥ / ٩ / ٢٠١٧

نووسه‌ر‌‌ : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2017-09-05 04:38:54
ئه‌و بابه‌ته‌ : 288 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.