خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


داوا و تکا لە ڕاگەیاندنەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان.
داوا و تکا لە ڕاگەیاندنەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان.
صورة


بەڕێزان : دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردی و کوردستانی، ڕاگەیانکاران و ڕۆژنامەنووسان.

هەروەک هەمووتان ئاگادارن کە ئیستا ژمارەی راگەیاندنی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە بە بینراو بیسراو و کاغەز و ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ژمارەیان لە هەزار بۆ سەرەوەیە.

ئیستا تەنیا ١٨ ڕۆژمان ماوە بۆ ڕۆژە مێژووەکەی ڕێفراندۆم. بێگوومان نەیاران و دەزگا سیخورییەکانی داگیرکەرانی کوردستان، هەوڵێکی زۆر دەخەنە گەر بۆ دروستکردنی چەند کۆسپی سیاسی، دیپلوماسی و ناوخۆیی. کێشەی ناوخۆییش لە هەموو کۆسپەکان دژوارترە و کوشەندە ترە. ڕووداوەکانی پشدەر و بانە ئەتوانرێت وەک چەخماخەی دژایەتیکردنی قووتابیانی ئیمپراتۆری فارسی بۆ ئەم رۆژە پیرۆزەی کوردستان بخۆێنرێتەوە.

هەر بۆیە وەک خزمەتکارێکی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان، داوا و تکام لە هەمووتان ئەوەیە کە تا ئەم سێ حەفتەیە : هەموو جۆرە کارەکانتان بخەنە خزمەت پشتیوانی پرۆسەی ڕێفراندۆم. .گۆرانکاری لە جەدوەلی کاری خۆتان بکەن، واز لە فیلمی دوبلاجکراوی بیانی و هیندێک لە بەرنامەکانی رۆژانەتان و زۆر شتی دیکە بهێنن. مێژووی پر لە شانازی بۆ خۆتان و دەزگاکانتان تۆمار بکەن.  بۆ ئەم سێ حەفتەیە هەموو بابەتەکانتان بکەن بە باسی ڕێفراندۆم و هاندانی خەڵک بۆ ئەم پرسە گرنگ و مێژووییە. خوشک وبرایانی دڵشکاو تۆراو عاجز لە دەسەڵاتی کوردی ئاشت بکەنەوە، بۆیان روونکەنەوە کە پرسی ڕێفراندۆم زۆر جیاوازترە لە هەڵەو گەندەڵی بەرپرسێک یا دزێکی سیاسی. باسی نموونەی نەتەوەکانی پێش ئێمە بکەن، کە چەندە خاوەنی کەم و کوری و پر کێشەبوون، بەڵام کە بوون بە دەوڵەتی سەربەخۆ! توانیان ببنە وڵاتێکی مۆدێرن و دیموکرات. بە مێزگردو پانێل و فیلمی دوکۆمێنتێاری لە سەر چۆنیەتی سەربەخۆبوونی وڵاتانی دیکە، ڕاستیەکان بخەنە بەر دەستی گەلە سەدانساڵ چاوەروانەکەمان.

بە دڵنیاییەوە لە ٢٦ی سەبتەمبەرەوە ئێوە و هەموومان دەستدەکەینەوە بە بەرنامەی شایی و خۆشحاڵی.

.

براتان عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٥ ی خەرمانانی ٢٧١٧ی کوردی / ٦ / ٩ / ٢٠١٧

 

نووسه‌ر‌‌ : عارف باوەجانی
ڕێکه‌وتی: : 2017-09-06 11:05:17
ئه‌و بابه‌ته‌ : 264 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.