خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


ئەمجارە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن رۆژنامەو ماڵپەری ( المستقبل الصحراوی ) گەلی (الصحرا الغربی ) سەحرای ڕۆژئاوا لێدوانی لێوەر دەگیرێت.
ئەمجارە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن رۆژنامەو ماڵپەری ( المستقبل الصحراوی ) گەلی (الصحرا الغربی ) سەحرای ڕۆژئاوا لێدوانی لێوەر دەگیرێت.
صورة

لە درێژەی چالاکبوونی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئاست مییدیاکانی جیهان بە گشتی و میدیا عەرەبی زمانەکان بە تایبەتی. وا ئەمجارەش ڕۆژنامەو میدیای( المستقبل الصحراوی ) ناوداری گەلی (الصحرا الغربی ) سەحرای ڕۆژئاوا، لە ڕێکەوتی ١١/٩/٢٠١٧ لێدوانی لە بەڕێزیان وەرگرێت.

لینکی وتووێژ بە زمانی عەرەبی : http://futurosahara.net/?p=36657

ناوەرۆکی وتووێژەکە بە زمانی کوردی.
لە ناوەرۆکی ئەو دیالۆگەی نێوان دەوڵەت بیرۆکی ڕۆژنامەنووسی ناوداری گەلی گەلی (الصحرا الغربی ) سەحرای ڕۆژئاوا و عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.، وێرای ئاماژەکردن بە پێناسەی پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکی پ س ک هەروەها چەندین پرسیاری گرنگ بە زمانی عەرەبی ئاراستەی بەڕێز باوەجانی کراوە..
لە یەکێک لە پرسیارەکان ئاماژە بە پرسی ڕێفراندۆم بۆ باشوری کوردستان دەکرێت، و رۆژنامەنووس دەپرسی گرنگی ئەم پرسە بۆ کوردەکانی بندەستی ئێران لە چیدایە.. بەڕێز باوەجانی لە وڵامدا دەڵێ : مەسەلەی ڕێفراندۆم بۆ باشوری کوردستان ( هەرێمی کوردستان ) لە بواری نەتەوەییەوە پێوەندی بە هەموو کوردەوە هەیە، ئەما لە بواری جۆگرافیای کاری سیاسییەوە پراکتیکی بۆ ئەوەی بەشەی کوردستانە. بەڵام ڕێفراندۆم یا ئازادبوونی هەربەشێکی کوردستان ڕێگەخۆشکەرە بۆ هەموو بەشەکانی دیکەی وڵاتە داگیرکراوەکەمان. خۆی یەکەمجارو یەکەم دەوڵەتی مۆدێرینی کوردی لە پاش شەری یەکەمی جیهان لە رۆژهەڵاتی کوردستان واتە ئەو بەشەی کە لە لایەن ئێرانەوە داگیرکراوە دروستبووە. بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی موحەممەد. هەر لەو کاتەدا کوردی بەشەکانی دیکە، بە تایبەت جەنەرال موستەفا بارزانی و بە سەدان پێشمەرگەوە هات بۆ پشتیوانی کۆمار و لە حکومەتەکەدا بەشدارییان کرد. لە بەشێکی دیکەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسی دیاری ئەو نەتەوەییە ، دەپرسێ : بۆ کوردەکان هەوڵنادەن کوردستانێکی گەورە بۆ هەموو کۆمەڵگای کورد ی دروستبکەن. بەڕێز باوەجانی بەمشێوەیە وڵامی دەداتەوە : بێگومان ئەوە ئاواتی هەموومان بووە، بەڵام بەهۆی دابەشکردنی کوردستان بە سەر دەسەڵاتدارێتی چەند وڵاتی داگیرکەردا و لە درێژایی سەدانساڵدا، وایکردوە کە هیندێک جیاوازی لە شێوەی هەڵکەوتەی جۆگرافیایی و سیاسی بەشەکان دروستبووە. ئەوەش بە کردەوە وانیشان دەدا کە هەنگاوی دروستبوونی ٤ کوردستان لە ٤ بەشیدا ئاسانترە. نموونەش ئیستا هەل بۆ بەشی باشور هەڵکەوتووە. بەشەکانی دیکەش لە کاتی گۆرانکاری لە ڕێژیمەکان شانسی پێکهاتنی ئەو هەلەیان بۆ دەرەخسێت، جا کەوابێت هەر بەشێک بۆی ئاسانتر بوو با کاری خۆی بکات. بوونی ٤ دەوڵەتی کوردستانی و ٤ نٶینەری کوردستانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر قورسایی بە بوونی نەتەوەیەکی وەک کورد دەدات. ئیتر لە دوا رۆژدا پەرلەمانی هەر ٤ بەشەکە بە ڕاپرسی شەقامی کوردی بریار دەدەن، ببنەوە یەک وڵات یا یەک وڵاتی ٤ ویلایەتی؟
هەروەها لە بەشێکی دیکەی پرسیاری درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا، پرسیار دەکرێت : لە کاتی دەرکەوتنی ئاکامی ڕاپرسییەکە، هەڵسووکەوتی سیاسی و سەربازی، وڵاتانی دراوسێی ئەو بەشەی کوردستان تووندتردەبێت، و یا زەختی نێونەتەوەیی زیاتر دەبێت لە سەرتان. لە وڵامدا بەڕێز باوەجانی دەڵێت : لە ئیستادا پروپاگەندەیەکی زۆری ڕاگەیاندنی هەر ٤ وڵاتەداگیرکەرەکەی کوردستان لە ئارادایە بۆ ساردکردنەوە یا ترساندنی خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان لە پرۆسەی رێفراندۆم. هیندێک باس لە سەر هێرشی چەند لایەنە دەکات بۆ سەر کوردستان، هیندێک باس لە بەستنی سنوورەکان دەکرێت لە سەر کوردستان و ۆر شتی دیکە. بەڵام گەلی کورد پێشتر لەو هەموو تاقیکردنەوانەی دیوە و بۆیە شتێکی نۆی نییە بۆمان. هەر ئەو بەشەی کوردستان کە ئیستا سەرقاڵی ریفراندۆمن، ١٨٢ هەزار کەسیان ئەنفالکراوە، هەزاران کەسیان بە کیمیایی خنکێنراوە کە هەڵەبجە نموونەکەیەتی . بە هەزاران گوند و شار و شاروچکەو خۆێندنگاو مزگەوتی رووخێنراوە، تەواوی دارو دارستانەکانی کوردستان سووتێندراون و شاخەکان و جەنگەلەکان هەموو وشککران، بە ملۆێنان خەڵک ئاوارەکران. کەچی هەر وازیان لە بە دەستهێنانەوەی مافەکانی خۆیان نەهێناو، لە ساڵی ١٩٩١ داگیرکەریان لە کوردستان دەرنایەوە، و بە تێپەرکردنی چەند قۆناغێکی ناخۆش تا ئیستاشی لەگەڵ بێت، بەڵام دیسانەوە ئاوەدانی و بووژانەوەیان بۆ وڵاتەکە بە دەستهێنایەوە. سەرەڕای سەرهەڵدانی شەرێکی دیکەی نەخوازراوەی وەک شەری گەورەترین گروپی تروریستی جیهانی، کە بە خۆشییەوە کورد لەو شەرەش سەرکەوتنی مەزنی لە ئاست جیهاندا بە دی هێنا. کورد و پێشمەرگەی زیاتر بە جیهان ناساندەوە. هەروەها بۆ هەموو جیهان روون بووەوە کە کورد دژی تروریستە، و ئاواتیان وڵاتێکی دیمۆکرات و ئاشتیە لە ناوچەکەدا. 
لە لایەکی دیکەشەوە جیهان هەرگیز لەم کاتەدا ڕێگە نادات جارێکی دیکە داگیرکەرانی کوردستان بەر ببنەوە گیانی خەڵک، دۆستی کورد لە ئاست جیهاندا زۆر بووە. هەروەها جیهانی مرۆڤایەتیش قبووڵ ناکات. هەر بۆ نموونە ئەو کارەساتە ناخۆشەی کە لە میانمار لەم مانگەدا سەریهەڵدا، بێجگە لە وڵاتانی ئیسلامی تەواوی ڕێکخراو و پێکهاتە گرنگەکانی جیهانی بە خەبەرهێنا. لە بواری ئابوریشەوە پێموایە کوردستان لە زۆر وڵاتی سەربەخۆی جیهانیش باشترە. بە دڵنیایەوە ئەگەر داگیرکەرانی کوردستان بیانزانیبایە ناوچە کوردستانیەکان سەرچاوەی ئابوری و سامانی ژێر زەمینی نین، لە مێژساڵ بوو بۆ خۆیان داوایان لێدەکردین جیابینەوە. هەروەک ئیستا چۆن دەڵێن دەوڵەتی کوردی دامەزرێنن بەڵام بە بێ کەرکوک؟ کە شارێکی زۆر گرنگی ئابوری کوردستانیە و خاوەنی دەیان کێلگەی نەوتی ئاشکراکراو نەکراوە. لە بواری هێزی پاراستنی سنوورەکانیشەوە ئەوەش بە سەدان هەزار پێشمەرگەی گیان فیدا هەیە، کە تا ئیستاش لە سنوورەکانن و شەری داعشیان کردوەو دەیکەن. بەرگریش لە هەر پێشهاتنێکی حەشدی شەعبی دروسکراوی ئیران بۆ سەر ناوچەکانیان دەکەن. هەر ئەوانەشن لە دوارۆژدا سنوور دەپارێزن، و بە گشتی هەموو لاوێکی کورد ئامادەیە خۆ بەخش لە سەنگەری بەرگریدابێت.
بە دڵنیایەوە دەزانین کە هەر ٤ وڵاتەداگیرکەرەکەی کوردستان زۆر دژی ئەو ڕیفراندۆمەن و لە مێژیشیە دەستیان کردوە بە کۆبوونەوەی چەند قۆڵیان و هەر دۆێنی دیسانەوە ئێران و تورکیا ئەمرۆ لە کازاخستان پێکەوە لەو بوارەوە کۆبوونەوە، هەرەشەیان بە ردەوامە و هەوڵدەدەن زەختی نێونەتەویی دروستبکەن. هەروەها سەردانی رۆژی (شەممە 9-9-2017) ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بۆ هەولێر. یەکێکی دیکە لەو هەوڵانەبوو، بەڵام هیچیان نەیانتوانیوە پرۆسەکە ڕاگرن. کوردیش هەرگیز بە چاوترساندن و هەرەشە دەستبەرداری مافەکانی خۆیان نەبوون.
لە پرسیارێکی دیکەدا کە تایبەتە بە گەلی عەرەبی سەحرای ڕۆژئاوادا، رۆژنامە نووسەکە دەپرسێت ئایا دەوڵەتی داهاتووی کوردستان یارمەتیدەری نەتەوەکانی دیکەی بێوڵات، وەک نموونەی سەحرای غەربی دەبێت، بەڕێز باوەجانی دەڵێت : من پێموایە کە دەوڵەتی داهاتووی کوردی پشتیوان دەبێت بۆ هەموو نەتەوە بندەستەکانی دیکەی جیهان. کورد خوازیارە کە کێشەی هەموو نەتەوەو کەمە نەتەوەکان لە گەڵ حاکمانی دەسەڵات بە دیالۆگ و پرۆسەی دیمۆکراتی چارە سەر بکرێت. بە تایبەت کێشەی گەلی عەرەبی الصحرا غربی ئەوانیش مافی خۆیانە کە وەک هەر نەتەوەیەکی سەر گۆی زەمین بژین. من نموونەیەکی هەڵویستی باشوری کوردستان لە سەر الصحرا غربی باسدەکەم، جارێکیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان خولێکی تۆپی پێی نەتەوە بێ وڵاتەکانی جیهان کرایەوە. هەوڵێکی زۆر درا کە رێگە بە الصحرا غربی بگیرێت کە بەشداری نەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەکی بۆ کردن و بەشداریشیان کرد.
لە بەشی کۆتایی پرسیارەکەدا رۆژنامەنووس دەپرسێت: گرنگی ئەم ڕاپرسییە بۆ گەلی کورد لە چیدایە، هەروەها دەوڵەتێکی کوردی چی جۆرە پێوەندییەکای لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەبێت: باوەجانی لە وڵامدا دەڵێت : گرنگی ئەو ڕێفراندۆمەو بۆ گەلی کورد، سەلماندنی خۆراگری و کۆڵنەدانی ئەو گەلەیە کە لە درێژایی مێژوودا تا گەیشتن بە قۆناخی سەربەخۆیی هەر بەردەوام بووە، زۆر هەوڵدراوە و پێناسەو هەویتی کوردی، زمان و جل و بەرگ و مێژووی کوردی لە بەرین ببرێت، بەڵام هەمیشە کار بۆ پاراستنی کراوە. دەتوانم بڵێم گەلی کورد نموونەترین گەلانی بندەستی جیهانە کە تا ئیستا توانیوێتی زمان و نەریتی خۆی بپارێزێت. 
هەروەها دروستبوونی دەوڵەتی کوردی دراوسێیەکی باش دەبێت بۆ وڵاتانی عەرەبی وناوچەکەش.، لە بوارەکانی دیپلوماتی و ئابوریدا.

نووسه‌ر‌‌ : المستقبل الصحراوی
ڕێکه‌وتی: : 2017-09-13 11:49:22
ئه‌و بابه‌ته‌ : 148 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.