بانگەوازی پارتی سەربەستی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پێشوازی لە ڕێفراندۆم. بانگەوازی پارتی سەربەستی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پێشوازی لە ڕێفراندۆم.
صورة

هاونیشتیمانیانی خۆرهەڵاتی کوردستان.
تامەزرۆیانی سەربەخۆیی یەکجاری.
وا بە خۆشحاڵییەوە بەشێک لە کوردستانی گەورە بەرەو ڕاپرسی و پاشان سەربەخۆیی خۆی ئامادە دەکات،  لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکەدا بەشی باشووری وڵاتەکەمان، کە لە درێژایی مێژوودا دەیان کارەساتی دڵتەزێنی تێپەرکردوە بەرەو سندووقی چارەنووسساز دەرۆن. هەر وەک دەبینن، هە لە بادینانەوە تا گەرمیان شایی خۆشی و هەڵپەرینە.
هەروەها ٤ وڵاتی داگیرکەری کوردستان سەرقاڵی پلانگێری کۆسپ دروستکردنن بۆ ئەم دەسکەوتە پێشهاتەی گەلەکەمان. ئەوان هەرگیز بە رەوا نابینن ئێمەی زیاد لە ٥٠ ملۆین ببینە خاوەنی کیانی خۆمان. بە تایبەت ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێرانی فارسی شۆفێەنیست، کە داگیرکەری خاکی بەشێکی گەورەی کوردستان و هەروەها خاکی چەندین نەتەوەی دیکەیە. زیاتر ترسی لێنیشتووە وپەلاماری هەموو شۆێنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدەن، و  لەهەولێ زۆریشدان بۆ نا ئارامکردنی ئەو بەشەی کوردستان کە بەرەو سەربەخۆیی دەروات.
پارتی سەربەستیی کوردستان کە نزیک بە ١٢ ساڵ پێش وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆ و ڕزگاریخوازی کوردستانی دامەزراوە. داوا لە گشت ئێوەی بەرێز خەڵکی تێکۆشەرو نیشتیمانپەروەری خۆرهەڵاتی کوردستان دەکات، کە لە رۆژی ٢٥ سەپتەمبەر  کە دەکاتە ٣ی ڕەزبەر،  ئەو رۆژە بەپۆشینی پووشاکی کوردی، بکەن بە رۆژی خۆشێ و شادی و سەردانی ماڵی یەکترکردن بەمەبەستی پیرۆزبایی ئەم رۆژە خۆشە، بە تایبەت بە سەرکردنەوەی ماڵی شەهیدان و بەندییە سیاسییەکان. بەوە دڵخۆشیان کەن کە ناخۆشییەکانی پێشوویان خەریکە بەرەو شادی دەروات. 
خەڵکی پارێزگاکانی کرماشانی پایتەخت، موکریان مەکۆی یەکەم دەوڵەتی سەربەخۆیی مۆدێرنی کوردی، ئیلامی بووکی زاگرۆس، سنەی قارەمان، ورمێی هەمیشە کوردستان. هەورامانی بەهەشتی کوردستان، لورستانی پر لە مێژوو، بەو شێوە پەیامێکی چدی بە گۆی داگیرکەرانی کوردستان دەگەیەنن و پێیان دەڵێن چاوەرێێ رۆژی ئێمەش بکەن و چاوەرێێ ئاخری خۆشتان وەک دیکتاتۆر بکەن.

هەر شەکاوەبێت برایەتی و یەکریزی ماڵی کورد بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٣ / ٩ / ٢٠١٧
ڕێکه‌و 2017-09-23 04:49:33
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )