بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندانی پشتیوانی لە کۆڵبەران.  بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندانی پشتیوانی لە کۆڵبەران.

صورة

رۆژی شەممە 23 / 9 ، لە لایەن ڕەوەندی کورد لە وڵاتی نۆرویژ، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی له کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،  له به رده م سه فاره تی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئوسلؤی پایتەختی نۆروژ سازدرا . لەو خۆپێشانەدا وێرای بەشداری نۆێنەرایەتی چەندین لایەنی سیاسی  کوردستانی و ڕەوەندی کوردی،  پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک له لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی بوو کە بە پێشكەشکردنی پەیام لەو خۆپیشاندانه بەشداریکرد.
پەیامی پ س ک لە لایەن کاروخ باوەجانییەوە خۆێنرایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ / ٩ / ٢٠١٧

 
ڕێکه‌و 2017-09-24 20:54:17
به‌شی ( ده‌نگوباس )