ڕاگەیاندراوی ژمارە ١ی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی نەتەوەکەمان مامجەلال تاڵەبانی. ڕاگەیاندراوی ژمارە ١ی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی نەتەوەکەمان مامجەلال تاڵەبانی.
صورة

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەی ناوداری کوردستانی و جیهانی، بەڕێز مامجەلال تاڵەبانی ئەمرۆ ٣ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ ماڵئاوایی جەستەیی لێکردین.
لەم کات و ساتەدا کە گەلەکەمان بەرەو هەنگاوێکی گرنگی مێژوویی دەروات ئەویش پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستانە. سەرتاسەری جیهان بەو هەنگاوەی گەلی کورد سەرقاڵ و ئاگادارە، بەڵام مخابن سیاسەتزانێکی گەورەو ناسراوی کوردستانی و جیهانی وەک مامجەلال لە کاتی ئەم  پرسە گرنگەدا  کۆچی دوایی کردو بە جەستە بۆ هەمیشە بە جێێ هێشتین.
 حاشا هەڵنەگرە کە کۆچی دوایی مامجەلال لەم کاتەدا کۆسپێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان، بەڵام بەرهەمەکان و ئەزموونەکان و سیاسەتەکانی، ئەم کەڵە پیاوە بوونەتە زانکۆیەکی گشتی لە هزری هەموو کەسایەتییەکی خەمخۆری کوردستانی.

وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی کورد بە گشتی، و هەروەها مەکتەبی سیاسی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن.
داواکارین کە گشت لایەنە سیاسییەکان،  وەک ڕێز و  خۆشەویستیەکی شایستە بەرامبەر بەم کەسە ناودارەی گەلەکەمان، یەکریزی و تەبایی لە باشوری کوردستان بە هێزتر  بکرێت. پێکەوە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی  ئاوات و ئارەزوو ماندووبوونی زیاد لە نیوسەدەی مامجەلال.

ڕۆحت شاد ئەی سەرکردەی  سەربەرزی گەلەکەمان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣/١٠/٢٠١٧  
ڕێکه‌و 2017-10-03 09:38:51
به‌شی ( ده‌نگوباس )