خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


تکایە تکایە وریابن لە مەترسییەکی گەورەتری کۆماری ئیسلامی ئێران.
تکایە تکایە وریابن لە مەترسییەکی گەورەتری کۆماری ئیسلامی ئێران.

صورة
خەڵکی دڵشکاو خەمباری کوردستان بە گشتی وخوشک و براکانمان لە باشوری وڵات بە تایبەت.
بە پێێ چەندین زانیاری زۆر باوەر پێکراو کە لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستمان کەوتووە. کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بە هاوکاری حەشدی شەعبی و هیندێک گروپی تایبەت بە خۆی، بێجگە لە گەلەکۆمەکەی بۆ سەر کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کێشە لەسەر، دەیەوێ گەورەترین ئاژاوە بخاتە نێو باشوری کوردستان. بە مەبەستی بشێوی و نائارامی و ئاوارەیی و دەربەدەری. هەر لەو ڕێگەشەوە بەرنامەیان هەیە کە بە هاوکاری حکومەتەکەی عەبادی کە هەمانزادەی حەشدی شەعبییە، بە بیانووی ناوژیوانی و پاراستنی خەڵک، باقی شار وشاروچکەکانی دیکە بگرێتە دەست. هەر لەو ڕێگەشەوە مەبەستیانە لەڕێگەی میلیشیا ئێراقییەکان، کە پەروەردەکراوی بەردەستی خۆیانن، بە بیانووی دەرکردنی لایەنی غەیرە ئێراقی لە سەر خاکەکەیان، زەربەیەک لە لایەنەکانی رۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان بدەن.
کوردستانیانی خۆشەویست: هەر وەک دەبینن ودەبیسن کە سەرەتای ئاژاوەکەیان لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکان و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستی پێکردوە. هەرجارەو لە رێگەی دەزگاو کەسانی سەر بە بەغداوە هەواڵی گووماناوی بڵاو دەکەنەوە، کە نموونەشی ئەوەیە لە تەواوی بەیاننامەو ڕاگەیاندنی گشت لایەنەکانی ئێراق و تەواوی دەزگا ڕاگەیاندنەکانیان بە شیعەو سوونەو و تورکمانەوە، بەبیانووی پیرۆزبایی ڕزگاری کەرکوک لە ژێر دەسەڵاتی کوردی، بە مەبەستەوە سوپاسی باڵێک لە لایەنێکی کوردستانی دەکەن لەوەی کە هاوکاریکردوون بۆ ڕزگاری ئەو شارە. بۆ ئەوەی باقی خەڵک ولایەنەکانی دیکە، ڕق و بێزارییان لە نێوخۆیاندا بەرامبەر بە یەک پەرەبستێنێت. ئیدی لەوێشەوە شەری ڕاگەیاندن دەست پێدەکات، مخابن بە پێی ئەزموونی مێژووی پێشووترمان لە پاش شەری ڕاگەیاندن دەبێت بە شەری ئاگر و ئاسن، و کوژاندنەوەی چەند ساڵی دەوێت،
یەکێکی دیکە لە پیلانە ترسناکەکانی ئەم رێژیمە درندەیە ئەوەیە، کە دەیەوێ لە کادیر و سەرکردەکانی هەردوو پارتی دەسەڵات لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بە شێوەی گووماناوی ترور بکات، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەشەوە شک وگوومان وتۆڵەکردنەوە ببێتە هۆکاری هەلگیرسانی شەری براکوژی وخۆکوژی لە کوردستان.

هەر بۆیە تکاو هاواری برایانە ئاراستەی هەموو لایەنە کوردستانییەکانی باشوری وڵاتەکەم دەکەم، کە بگەرێنەوە بۆ سەردەمانی پێش١٣ / ١٠/ ٢٠١٧ کە چۆن لەو پەری یەکگرتوویی ویەکدەنگیدابوون، تەواوی کوردانی هەر چوارپارچەو تاراوگە، و یەکێتی سۆڤیەتی پێشووشتان بەم هەنگاوە پیرۆزە خۆشحاڵکردبوو.
هەر بەو ئاشتەوایی و لەگەڵ یەک کۆبوونەوانەتان، بە هاوکاری لایەنەکانی ڕۆژهەڵات و باکورو رۆژئاوا، دەتوانن بەرەنگاری هەموو هەوڵە مەترسیدارەکانی ڕێژیمی درندەی ئێران و هاوپەیمانەکانی ببنەوە، و پشتیوانی نێونەتەوەییش بە دەستبێنەوە.

براو خەمخۆری و دڵسۆزی هەموو تاکێک و بستێ خاکی کوردستان.
عارف باوەجانی/  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٢٦ ی ڕەزبەری ٢٧١٧ی کوردی، بەرامبەر بە ١٨ / ١٠ / ٢٠١٧ ی زاینی

نووسه‌ر‌‌ : عارف باوەجانی
ڕێکه‌وتی: : 2017-10-17 21:12:28
ئه‌و بابه‌ته‌ : 759 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.