خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


سەرەخۆشینامەی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە شەهیدکردنی ئەحمەد مەولا سەرکردەی ئەحوازی، لە لایەن تێروریستانی ئێرانەوە.
سەرەخۆشینامەی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە شەهیدکردنی ئەحمەد مەولا  سەرکردەی ئەحوازی، لە لایەن تێروریستانی ئێرانەوە.
صورة

جەماوەر و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی وڵاتداگیرکراوی ئەحواز  لە  ناوخۆ و درەوەی وڵات:
بەڕیزان بنەماڵەی شەهید و هەڤاڵان و ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی ئەحواز (حركة النضال لتحرير الاحواز ) .
بە داخەوە کە ڕٶژی ٨ / ١١ / ٢٠١٧ سەرکردەی دڵسۆز و چالاکی ئەحوازتتان، واتە بەڕیز ئەحمەد مەولا ناسرا بە ئەحمەد نیسی لە بەر دەرکی ماڵەکەی خۆی لە لاهای، درا بەر گوولەی پر لە قین و دژی ئازادی و مرۆڤایەتی و نا جوامیرانە شەهیدکرا.
شەهیدکردنی سەرکردە ئەحمەد تەنیا خەم و پەژارەی بۆ حیزب و بنەماڵەو ئەحوازییەکانی نەبووە، بگرە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز، بە تایبەت ئێمەی کوردستانی کە هەمیشە قوربانی دەستی تروریستین ناڕەحات کردوە. ئەوەی کە زۆر جێگەی داخەو بۆ من و هەرگیز لە یادم ناچێت ئەوەیە، کە رۆژێ پێش شەهیدبوونەکەی بە تەلەفون پێکەوە قسەمان کرد، قەرار بوو لە ڕێکەوتێکی دیاریکراودا لە ئەمستەردامی پایتەخت یەکببینین، بەڵام مخابن ئەو دیدارەمان کەوتە قیامەت.
هەرچەند تا ئیستا پۆلیسی هۆڵەندا بە ڕەسمی باسی ئەنجامدەرانی شەهیدکردنەکەی نەکردوە. بەڵام هیچ گوومان لەوەدا نییە، کە بوونی کەسانی چالاکی بواری ماف و ئازادییەکانی گەلانی بندەستی وەک کوردستان وئەحواز و بەلوچستان و نەتەوەکانی دیکەی بندەست، هەمیشە بوونەتە نێچیری مرۆڤکووژانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر بۆیەش ئەم کردەوە تروریتسییەش کردەوە و پێشەی ئەم ڕێژیمەیە. هەر وەک ٢ سەرکردەی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستانیان، وەک دوکتۆر قاسملو  لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا، دوکتۆر شەرەفکەدی لە بەرلەنینی پایتەختی ئەڵمانیا شەهیدکردن.

 مخابن هەمیشە بە نەوت و سەروەتی کوردستان و ئەحواز مامەلە و سەودای پێکراوە بۆ شاردنەوەی کردەوە تروریستیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
هیودارم کە دادگای لاهای هەڵکەوتووی  شاری ناوەندی دادوەری جیهانە، نەترسانەو بوێرانە و دوور لە هەر هەڕەشەو چاوسوورکردنەوەیەکی پیاوکوژانی ئێرانی بریاری عادڵانەی خۆی بدات و بکوژان و ڕێژیمەکەی بە جیهان ئاشکرابکات.
 هەر وەک دادوەری بە توانای بەرلین کە چۆن کردەوەی شەهیدکردنی دوکتۆر شەرەفکەندی بۆ جیهان ئاشکرا کرد، کە لە سەرەوەی هەمووشیان عەلی فەلاحیان وەزیری ئەو کاتی دەزگای ئیلاعاتی ئێران بە تۆمەتباری سەرەکی بە جیهان ناساند، و هەروەها ئەنجامدەرانی کردوەکەش لە بەرلین بە چەندین ساڵ حوکمدران. دوای ئاشکراکردنی ئەو جینایەتەش دەیان وڵاتی ئوروپی وجیهانی باڵۆێزی خۆیان لە ئێران کشاندەوە، هەرچەند دواتر لە بەرژەوەندی ئابوری دووبارە گەڕانەوە تاران.

خەمبارانی عەرەبی ئەحوازی: سەرەخۆشی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئەحمەد و گشت ئەندامان و لاینگرانی (حركة النضال لتحرير الاحواز ) . وە هەروەها گشت ئەحوازییانی ڕزگاریخواز لە ناو خۆ و دەرەوەی وڵات دەکەم.
ئەمجۆرە کردەوە خەمبارییانە کە دوژمنە هابەشەکانمان واتە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی فارسی ڕەگەز پەرەستی ئێران، زیاتر ئەو پەیامەمان ئاراستە دەکات، کە پێویستە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی نەتەوەکانی خاکداگیرکراو لە لایەن ئەم دۆژمنە مرۆڤ و ئازادیکوژانە زیاتر پیداگری لە سەر پێوەندی و هاوکاریدا بین.  بە تایبەت زۆر گرنگە کە هەر لە ئیستاوە کار لە سەر  دروستکردنی بناغەیەکی دۆستایەتیدا بین بۆ دوا رۆژی هەردوو نەتەوەی کوردستان و عەرەبی ئەحواز لە ناوچەکەدا وەک ٢ وڵاتی دراوسێی باش. پێویستە بە هۆشیارانەوە هەموو جۆرە پلان و کردوەیەکی داگیرکەران بۆ دروستکردنی ناکۆکی هەردوو نەتەوە پووچەڵکەینەوە.

دوژمنانمان وادەزانن بە شەهیدکردنی سەرکردەکانمان ئیتر کۆتایی بە ڕێشەی خەباتی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆییخوازیمان دێنن. بەڵام خەیاڵیان خاوە، هەر لە شەهیدکردنی شیخ خەزعەلی سەرۆکی ئەحوازی و پێشەوا قازی موحەممەدی سەرۆککۆماری کوردستانەوە بگرە تا ئیستاش، خەبات لە کوردستان و ئەحواز بەردەوامە. پێشەوا قازی موحەممەد لە کاتی دادگاریی کردنەکەیدا و بریاری لە سێدارەدانەکەیدا، بە نادادوەرانی ئەو کاتی تارانی وت، ئێوە ئیستا قازی موحەممەدێک لە سێدارە دەدەن، بەڵام لە پاش من دەیانهەزار قازی موحەممەدی دیکە دیت. هەربۆیە لە پاش پێشەوا و شێخ خەزعەل دەیان و هەزاران شەهیدی دیکە لە کوردساتان ئەحواز هەبووە، کە تێاندا سەرکردەی سەرکیش هەبوون. بەبڵام خەبات نەوەستاوەو  تا لوتکەی سەرکەوتنیش بەردەوامە. بەو هیوایە هاوریێ و هاوخەباتانی شەهید ئەحمەد وەک باشترین وەفا درێژەی دەرێ ڕێگاکەی بن.

جاریکی دیکە هاوخەمیتان پێڕادەگەیەنین.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٠ / ١١ / ٢٠١٧




نووسه‌ر‌‌ : عارف باوەجانی
ڕێکه‌وتی: : 2017-11-10 13:27:05
ئه‌و بابه‌ته‌ : 401 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.