خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


بەردەوام نۆێ دەکرێتەوە: سەرەخۆشینامەی گشت و حیزب و لایەن و کەسایەتییەکان بۆ کاک عارف باوەجانی لە پێوەندی بە لە دەستدانی چەندین کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بە کارەساتی زەوی لەرزین لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
 بەردەوام نۆێ دەکرێتەوە: سەرەخۆشینامەی گشت و حیزب و لایەن و کەسایەتییەکان بۆ کاک عارف باوەجانی لە پێوەندی بە لە دەستدانی چەندین کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بە کارەساتی زەوی لەرزین لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

صورة
بە هۆی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی زەوی لەرزین ( زەلزەلە ) کە لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٢ / ١١/ ٢٠١٧  ڕوویدا، تا ئیستا زیاد لە ٢ هەزار کەس شەهید بوون، هەروەها زیاد لە ٦ هەزار بریندار هەیە. وا چاوەروان دەکرێت کە ژمارەی شەهید و بریندارەکان زیاتر بن، لە بەر ئەوەی بەردەوام لە گووند و شارەکان لە نێو خانووە ڕووخاوەکاندا بە شۆێن تەرمی شەهیدان، و هەروەها گۆمانی مانی زۆر کەسیش دەکرێت بە برینداری لە ژێر ئەو خانووە ڕووخاوانەدا بن.
لە نێۆ شەهیدان و بریندارەکاندا، ٨ شەهید و دەیان بریندار لە خزم و کەس و کاری کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بنەماڵەکەیدا هەیە.
وێرای ئەوەی کە لە ڕۆژی ١٥ / ١١ / ٢٠١٧  لە سەنتەری پێشەوای شاری لیلستترۆیمی نزیک ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج کۆرێکی ماتەمی بە بەشداری نۆێنەرایەتی هەموو حیزبەکانی کوردستانی بەڕێوەچوو، کە نۆێنەری حیزبەکان لە نزیکەوە سەرەخۆشیان ئاراستەی کاک عارف و بنەماڵەکەی کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا سەدان کەسایەتی جیهانی و کوردستانی و پارتە سیاسییەکان، و ڕێکخراو و لایەنەکانی مەدەنی پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بۆ کاک عارف ناردوە. کە لەم ماڵپەرەی خوارەوە بەردەوام سەرەخۆشییەکان بڵاودەکرێنەوە.

تێ بی نی :  تکایە سەرەخۆشییەکانتان بە نامەی ڕەسمی بنێرن، بۆ ئەوەی لە ڕاگەیاند بڵاوبکرێتەوە.
تکایە هەر لایەنێکی سیاسیمان لە بیرکردوە لە پریڤات وەبیرمان بێننەوە گەلێک سوپاستان دەکەین.

بەڕێزەوە  ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
......................
بەڕێز  دوکتۆر ئاسۆ حەسەنزادە جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.

بەڕێز  دوکتۆر هاورێ باخەوان دامەزرینەری  ویکەپیدای کوردی و کەسایەتی چالاکی  نێونەتەوەیی.

بەڕێز  فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی ١٢ی پارێزگای هەڵەبجەی  پارتی دیمۆکراتی کوردستان.


دوکتۆر سیروان زەهاوی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئێراق لە لیستی کوردستانی و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.







بەڕێز  ئۆمێد خۆشناو، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسێونی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمان.

بەڕێزان کاک عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان، کاک نزار بۆتانی ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکان و و بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
 
بەڕێزان موحەممەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حیزبی سوسیالیست دیمۆکرات ی کوردستان، و عەبدوڵا حاجی مەحموود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی سوسیالیست دیمۆکرات ی کوردستان. 
  
بەڕێز  ابا شێخ حوسێنی" بەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

غەففور مەخموری سکرتێری گشتی  یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.    ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی نامەی فەرمی و تەلەفونی.
پەیامى هاوخەمى.

برای خۆشەویستم کاک عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستى کوردستان

سڵاوێكی گەرم ... 
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچى دوایى و بریندابوونى ژمارەیەک لە کەس و کارو خزمانى بنەماڵەکەتانمان پێگەیشت, كەوا لە ئەنجامى بومەلەرزەى دوێنێ ئێوارە لە رۆژهەڵاتى کوردستان شەهیدو بریندار بوون، بەناوى خۆمان و مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەى بەڕێز و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و, ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و, لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبووان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت، هەروەها هیواى زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەمان بۆ هەموو لایەک.

براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
١٣ / ١١ / ٢٠١٧ هەولێر _ کوردستان

 

دوکتۆر موسەننا ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەرۆفی فراکسێونی یەکگرتوو لە پەرلەمانی ئێراق. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفونی.

کاتە هانسن،  بەرپرسی ڕێکخراوی ئاتڵانتیک ( بەشی زانستی ناتۆ ) نەرویج، . ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفونی و نامە.

ئیلیسابت روە سترانکبو.  سەرۆکی گشتی پارتی دیمۆکراتەکانی نەرویج، پارتی دیموکراتەنە ئی نۆرگە. . ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفونی و نامە.

 
مەنسور عەزیزی ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

عەلی ئەشرەف مورادی ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفونی و نامە.

کۆیستان گادانی / ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.

ڕەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی  تەلەفونی.

کۆمیتەی نەرویجی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

کۆمیتەی نەرویجی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

کۆمیتەی نەرویجی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

 وریا ساڵح زادە. جێگری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفونی و سەردانی بنەماڵەی باوەجانی.

کۆمیتەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

 کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

کۆمیتەی نەرویجی بزووتنەوەی گۆران، ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمیتەی نەرویجی خەبات ی شۆرشگێری کوردستان. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

ئیبراهیم کۆنەپۆشی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

هاشم  ڕۆستەمی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
برای زۆر بەرێزم کاک عارف!
وێرای رێز و حورمەتی زۆر!
بە بۆنەی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەی "بومەلەرەزە"کە بوو بە هۆی گیان لە دەست دانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتەکەمان و لە نێویاندا خوشکە زاکانی بەریزتان و باوکیان، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشیت پێ دەڵێم و خۆم بە شەریکی خەمتان دەزانم. بە ئەرکی خۆم دوزانی کە لەم ساتەسەختەدا لە پەنات بام و بۆم لوابا کە لە مەراسیمی پرسەکەدا بەشدار بوبام، بەڵام بەو پەری داوای لێ بوردنەوە کە ئەمرٶ بە هۆی گرفتاریەکی تایبەت، ناتوانم بێمە خزمەتتان. بەڵام رۆژی یەک شەممە کە هەر بەو بۆنەوە مەراسیم هەیە، ئەوپەری هەوڵی خۆم دەدەم کە بێمە خزمەتتان. لەگەڵ رێزمدا هاشم.

هونەرمەند قادر ئەلیاسی.  ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین، و سەردانی بنەماڵەی باوەجانی.

موحەممەد مورادی ( دیاکۆ) .  بەندی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سالار میرابی / بەرپرسی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفونی ونامە.

جەواد مەلەکشایی نووسەر و ڕۆشنبیر، ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفون و سەرەخۆشێنامە.

عەبدولباقی حوسەینی / نووسەر و چاودێری سیاسی رۆژئاوای کوردستان. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفون.

هێرش تەییار / کەسایەتی سیاسی و خاوەن کۆمپانیاکانی ٧٧.  ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی  تەلەفونی.

بەرەی بۆ ڕزگاریخوازی ئەحواز. بە نامەی فەرمی سەرۆکی الجبهە.

الجبهة العربية تعزي الرفيق عارف باوه جاني رئيس حزب سربستي كردستان
http://www.alahwazvoice.com/786/788/5332

شێخ  فایق بەرزەنجی / سەرپەرەستیاری مزگەوت و سەنتەری پێشەوا لە لیلسترۆێم/ ئاراستەکردنی سەرەخۆشی لە ڕێگەی سەردانی فەرمی بۆ بنەماڵەو بەشداری لە کۆڕی ماتەمین.

هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی. ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆری ماتەمین.

هونەرمەند موسا مەریوانی.
سلاو رێز بەرێز کاک عارف گیان.
بە داخەوە بیستم کە لە م کارەساتە سروشتیە  لە رۆژهەلاتی کوردوستان چەن کەس لە ئەندامانی خزم و کەسو کارەکەت گیانیان لە دەسداوە, بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە خۆت و کەس و کارت  ئەکەم، بەو هیوایە دوا خەمتان بێ.
موسا مەریوانی.

مەحمود پاڵانیجافی. کەسایەتی ڕۆشنبیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی سەردانی فەرمی بۆ بنەماڵەی باوەجانی، بەشداری لە کۆری ماتەمین و پێشکەشکردنی هەلبەستێک بۆ ئەو کارەساتە.

 

تاریق یوسفی  چالاکی سیاسی.
سڵاو ڕێز. کارەساتی دڵ تەزێنی بومەلەرزە و دەرەنجامەکانی دڵی هەموومانی هەژاندو گەلی ئێمەو خەڵکی ناچەی ئێمە توشی هەرە زەحمەتی بوون.
بە داخەوە لەو ڕوداوەدا خەساری یەکجار زۆری گیانی و ماڵی توشی هاویشتیمانیانمان بونەوە.
هەواڵی گیان لە دەستدانی چەن ئەزیزی ئێوەشمان پێگەیشت, لە ناخەوە هەموومانی ئازیەتبار کرد.
سەرەخۆشی لە خۆمان و ئێوەی هێژا دەکەم و هیوای ئەوەی غەمی ئاخرتان بێت.تەمەنای هەرچی زوتر گەرانەوەی تەندروستی بۆ برینداران و گەرانەوەیان بۆ نێو ژیان.

لە گەڵ ڕێزم.  تاریق یوسفی.

 

مەحبوبە حسێنی نیا.  چالاکی سیاسی، ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی تەلەفونی.
  فایق مەحمودی کەسایەتی سیاسی .  ئاراستەکردنی سەرەخۆشی بە شێوەی نامەی فەرمی و تەلەفونی.
 دوست و رفیق عزیزم کاک عارف باوەجانی از اعماق قلوبم مرگ عزیزانت کە در جریان زلزلە اخیر جان باختند رابە شما و همە بستگانتان و تمامی مردم کردستان، بخصوص مردم ثلاث باوەجانی تسلێت میگویم و خودم را در غم و اندوهتان شریک میدانم

گرامی باد یاد عزیزشان!

   فایق  معمودی

 

 

 

 

 

 

نووسه‌ر‌‌ : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2017-11-16 08:31:51
ئه‌و بابه‌ته‌ : 389 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.