خۆپێشاندان لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردوە خۆپێشاندان لە سەرتاسەری ئێران و  ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردوە

صورة

بە گۆێرەی هەواڵ و  سەرچاوە تایبەتییەکانی پارتیمان و سەرچاوە هەواڵییەکانی جیهانی. خۆپێشاندان لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردوە.
لە کاتێکدا وێرای نەبوونی هیچ ماف و ئازادییەک، بەڵام برسێتی و نەداری و هەژاریش لە درێژایی تەمەنی ئەم رێژیمە لە ناوەچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زۆربەی نەتەوە بندەستەکان هەبووە. ئیستا ئەو برسێتیەش گەیشتە ناوەند و شار و زێدی کەسانی سەر بە ڕێژیم و یا شاری دەسەڵاتداران وەک مەشهەد و قوم  هیدیکە. ئەوان بە بیانووی نەبوونی کارو گرانی دەستیان بە خۆپێشاندان کرد. گەلی کوردی قارەمانیش لە کرماشانی پایتەختی ئایندەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە دروشمی یا ئازادی یا مردن ڕژانە سەر شەقام.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە ٢٩ شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆثێشاندان بەردەوامە. وا چاوەرێ دەکرێت سەرتاسەری ناوچەکان بگرێتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان داوایەکی ئاراستەی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردوە. کە بەشدارییان لە خۆپێشاندان بۆ سەربەخۆیی کوردستان و بەدەرنانی داگیرکەرانی کوردستان بێت، نەک لە بەرژەوەندی باڵێکی ڕێژیم بە دژی باڵی دیکە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٩ / ١٢ / ٢٠١٧ بەرامبەر بە ٨ی بەرفرانباری ٢٧١٧ی کوردی.
ڕێکه‌و 2017-12-30 04:16:59
به‌شی ( ده‌نگوباس )