خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌ له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌سته‌ بۆ گه‌لی کوردستان
In Kurdish
In English
In Farsi
In Arabic
 
کار و چالاکی ڕابردووی پارتیمان

ڕه‌نگاوڕه‌نگ


پلۆنۆمی چوارەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تاوتٶیکردنی هیندێک خاڵی گرنگ و شرۆڤەکردنی ڕاپەڕینەکانی ئێران و کوردستان! بەڕێوەچوو.
پلۆنۆمی چوارەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تاوتٶیکردنی هیندێک خاڵی گرنگ و شرۆڤەکردنی ڕاپەڕینەکانی ئێران و کوردستان! بەڕێوەچوو.

صورة
ڕێکەوتی١٠ی بەفرانباری ٢٧١٧ کوردی، بەرامبەر بە ٣١ / ١٢ / ٢٠١٧ / زاینی، بە سەرپەرەستی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بەرپرسی ناوەندە گرنگەکان و بەرپرسی ڕێکخستنە ناوخۆییەکان و ڕاوێژکارانی بوارە جیاوازییەکان. پلۆنۆمی چوارەمی پ س ک لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ تا کاتژمێر ١٨ی پاشنیوەرۆ بەڕێوە چوو.
لەو ٦ کاتژمێرەی کاری پلونۆمدا لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە شرۆڤە کراو بریاری لە سەر درا.

١ –  باسێکی گشتی لە سەر ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران، ئەندامانی نهێنی پ س ک و ئەرکەکانیان لە ناوخۆی وڵات. پلانی خۆ ئامادەکردن بۆ ئەگەری ڕووخانی ڕێژیم و گەڕانەوە بۆ رۆژهەلاتی کوردستان،  بە وردی لەلایەن بەشدارانی پلۆنۆمەوە تاوتۆێکرا و بە پێی دەنگی زۆرینە! ئەرکەکان دیاریکران و بریاریان لە سەر درا.

٢ - پلۆنۆم: بانگەشەی گشت چین وتۆێژەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، لە کرماشانی پایتەخت، لە لوڕستانی سەربەرز، لە موکریانی پایتەختی ناسیونالیستی کورد، لە سنەی قارەمان، لە هەورامانی بەهەشتی کوردستان، لە ورمێی مەکۆی سمکۆی قارەمان، لە ئیلامی پایتەختی ئابوری کوردستان:  کە زۆر بە وریاییەوە لەو ڕاپەڕینانەی کە لە شارەکانی ئێران سەریهەڵداوە، و لە کرماشانی پایتەختیشەوە چریقەی ڕاپەرینی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لێداوە بەشداری بکەن، و ئەم خاڵانە لە بەرچاو بگرن.
ئا: لە بەشداریکردن لە ڕاپەرینەکانی ئیستادا، خۆیان نەکەنە نێچیری تیری دوژمنانی ڕق لە قین بۆ شەهیدکردنی ڕۆڵەکانیان، یا بەشداریکردنیان لە بەرژەوەندی کێبەرکێی و ناکۆکیەکانی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمدا نەبەبێت. با بەشداریکردنتان بۆ بەدەرنانی داگیرکەرانی کوردستان بێت.
ب: داوا لە گشت خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکات: کە لە کاتی ڕاپەریندا ئاگادارای دام و دەزگاو ئیدارەکان بن کە موڵکی خەلکن، و بیانپارێزن لە هەر جۆرە کردارێکی تێکدەرانە و لە بەینچوون، بە تایبەت لە پاراستنی بەڵگە کۆمەڵایەتیەکانی ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگا، و هەروەها بەڵگەی دەزگاکانی پێشووتری داگیرکەرانی کوردستان.

٣ - پلۆنۆم لە درێژەی کارەکانیدا، پێداچوونەوەیەکی گشتی بە سەر پێوەندییە دیپلوماتییەکانی پ س ک لەگەڵ هێز و لایەنە کوردستانی و جیهانیەکان کرا. بە چەندین پێشنیار و بۆچوونی بەشداران باسەکە پوختترکراو، بریاری گونجای لە سەردرا.
٤ - بەشێکی دیکەی کاری گرنگی پلۆنۆم لە سەر چالاککردن و ڕێکخستنەوەی هێزی سەربەرستی کوردستانە لە  بواری پێشمەرگایەتی و لۆجیستیکی، و دروستکردنی پێوەندی هێزی سەربەستی لەگەڵ  هێزەکانی دیکە لە ناوچەکەدا. کە لەو بوارەدا پلۆنۆم بریاریدا بەڕێزان ڕەهەند مەریوانی و ئاراس باوەجانی کە هەردووکیان ٢ کەسی شارەزاو  پلەداری بواری سەربازین لە ئاست کوردستان و لە ئاست گەورەترین دەزگای سەربازی جیهانی( ناتۆ)دا،کە  بەو ئەرکەوە  هەستن و ڕاپۆرتی کارەکانیان ئاراستەی سەرکردایەتی بکەن.

٥ - پلۆنۆم بریاریدا لە سەر کات و سات و شۆێنی بەستنی کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٦ - بەشی کۆتایی کاری پلۆنۆم، بریاردان بوو لە سەر هەڵبژاردنی ئەندامێکی نۆی بۆ سەرکردایەتی پارتیمان. بەهۆی ناجێگربوونی بواری لەشساخی یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، و مانەوەی بەردەوام لە نەخۆشخانەو  لە ژێرچاودێری پزشکدا، و هەر لە سەر پێشنیاری بەڕێزیان، بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە لە ناو سەرکردایەتی پ س ک. بە دەنگی زۆرینە بریاری هەڵبژاردنی کاک  ( سالار جوانرۆیی) بە ئەندامی سەرکردایەتی درا.

پلۆنۆم پاش ٦ کاتژمێر کۆتایی بە کارەکانی هێنا. و سەرکردایەتی داسپارد بە جێبەجێکردنی بریارەکانی پەسەندکراو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەوتی١٠ی بەفرانباری ٢٧١٧ کوردی، بەرامبەر بە ٣١ / ١٢ / ٢٠١٧ / زاینی،

 

نووسه‌ر‌‌ : ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی: : 2017-12-31 09:24:02
ئه‌و بابه‌ته‌ : 502 خوێندراوه‌ته‌وه‌‌
 
 
■ مافی کۆپیکردنی وتار و وێنه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خاوه‌ندارێتیان ده‌کاتن، ئازادن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ و کۆپی کردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به خزمه‌تکردن به نه‌ته‌وه‌‌که‌مان بێت، به مه‌رجێک ئاماژه‌ به سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێ. 

 
■ زانیاری په‌یوه‌ندی بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن
مه‌کته‌بی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌، هه‌روه‌ها پارتیمان له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا له به‌رنامه‌دا هه‌یه‌ که ئۆفیسی خۆی بکاته‌وه‌.