پیرۆزکردنی ساڵیادی کۆماری سەربەخۆی کوردستان بەشداری پارتی سەربەستی لە ئاهەنگی ساڵیادی کۆماری کوردستان لە ئۆسڵۆ. پیرۆزکردنی ساڵیادی کۆماری سەربەخۆی کوردستان بەشداری پارتی سەربەستی  لە ئاهەنگی ساڵیادی کۆماری کوردستان لە ئۆسڵۆ.

صورةلە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی نەرویژی حدکا، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرپەرەستی بەڕێزان شێرکۆ پاڵانیجافی و کاروخ باوەجانی ئەندامانی سەرکردایەتی و هەروەها ئەندامانی کۆمیتەی نەرویژ، لە حەفتاودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە پێشکەشکردنی دەسکەگووڵ و بروسکەی پیرۆزبایی،  بەشدارییان هەبوو.

نۆێنەرایەتی چەندین لایەنی کوردستانی لەو ئاهەنگەدا بەشداربوون و لە نزیکەوە شاندی پارتیمان و لایەنەکان ڕاوبۆچوون گۆردرانەوەو، بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان و کاری هاوبەش لە بەرژەوەندی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان..

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ئۆسڵۆ
١٩ / ١ / ٢٠١٨ 

ڕێکه‌و 2018-01-19 18:38:20
به‌شی ( ده‌نگوباس )