دانیمارک: بەشداری نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستی لە وڵاتی دانیمارک لە ئاهەنگی ساڵیادی کۆماری کوردستان. دانیمارک:  بەشداری نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستی لە وڵاتی دانیمارک لە ئاهەنگی ساڵیادی کۆماری کوردستان.

صورة

لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی دانیمارکی حدکا، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرپەرەستی سالار جوانرۆیی ئەندامی سەرکردایەتی پ س ک، بە یاوەری ئەندامانی کۆمێتە لە حەفتاودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە پێشکەشکردنی وتاری پارتیمان، و ئاراستە کردنی چەپکە گووڵی پیرۆزبایی بەشدارییان هەبوو.

شایانی ئاماژەیە کە لە لایەنی خاوەن خۆیەوە پێشوازی گەرم لە شاندی پ س ک کرا. هەر لە پەراوێزی ئەو ئاهەنگدا نۆێنەرایەتی پارتیمان دیداری کورتخایەنی لەگەڵ چەندین لایەنی کوردستانی گۆڕییەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ئالبۆرگ  دانیمارک
١٩ / ١ / ٢٠١٨ 

ڕێکه‌و 2018-01-23 14:52:38
به‌شی ( چالاکییه‌کان )