لە بروکسل پایتەختی ئوروپا: بەشداری پارتی سەربەستی لە کۆنفرانسی ئایندەی ئێران و نەتەوەکانی ناوچەکە. لە بروکسل پایتەختی  ئوروپا: بەشداری پارتی سەربەستی لە کۆنفرانسی ئایندەی ئێران و نەتەوەکانی ناوچەکە.

لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ ی مانگی یانواری ٢٠١٨، لە لایەن جووڵانەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز (حركة النضال العربي لتحرير الأحواز، )  بە هاوکاری دەزگای ڕاگەیاندنی ڕۆژی کورد، بە بەشداری چەندین ئەندام
صورة
پەرلەمان و کەسایەتی گرنگی وڵاتە عەرەبی و ئەفریقی و ئوروپی، چەندین کاناڵێ ڕاگەیاندن، کە ڕاستەخۆ ڕووماڵیان دەکرد، هەروەها بە بەشداری لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان /  بەلجیک. و هەروەها پارتە سیاسییەکانی ئەحواز و ئازەربایجان و بەلوچستان، کۆنگرەیەکی دوو رۆژی لە ژێر ناوی پێکەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تێرۆریستی ئێرانی،و ئایندەی ئێران و نەتەوەکانی بندەست.  لە ناوشاری بروکسل لە نزیک پەرلەمانی ئوروپا بە ڕێکخرا.

 ڕۆژی دووەمی کۆنگرە تەرخانکرابوو بۆ نۆێنەری لایەنە سیاسیەکانی نەتەوە بندەستەکان، بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتیمان لە نۆرەی خۆیدا وتارێکی گرنگی بە زمانی عەرەبی پێشکەش بەشدارانکردن.  کە لەو وتارەیدا ئاماژەی بەم چەند خاڵەی خوارەوە کرد.
١ –   سەرەتا سوپاسی هاوکاری خەڵکی ئەحوازی کرد بۆ لێقەوامانی کارەساتی زەلزەلە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، و داوای پشتیوانی بەردەوامی نەتەوەکانی بندەستی کرد لە یەکتر بە پێجەوانەی ویستی ڕێژیمی ئێرانی و  فارسی داگیرکەر.


٢ –  پیرۆزبایی کردنی حەفتاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە زمانی عەرەبی و لەگەڵ کورتە باسێک لە سەر ئەو رۆژە گرنگە.
٣ – گرنگی پێکەوە کاردنی نەتەوە بندەستەکان لە ئاست وڵاتانی عەرەبی و ئوروپی و ئەمریکی و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانەوە. 


٤ –  باسێک لە سەر زوڵم و زۆر و جیناتەکانی ڕێژیم لە ناوچەکانی کوردستان

٥ –  باسێک لە سەر مەترسی بوونی حکومەتێکی بەهێزی ئێرانی و  فارسی لە درێژای مێژووی پێشتووتر و ئەگەری داهاتووش.

٦ –  باسێک لە سەر دەستپێکردنی چالاکی هاوبەش لە چەندین وڵاتی دەرەوە.

٧ – باسی خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچی دروشمێک بەڕێوە چووە.

٨ –  باسێك لە سەر پیلانی ڕێژیم بۆ تێکدانی پێوەندی نێوان لایەن و نەتەوە بندەستەکان، گۆڕینی ناوی شار و ناوچەو  دەریا و ئاو  ورووبارەکان بە فارسی. هەوڵدان بۆ نەهێشتنی زمانی دایک و پووشاکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە.

لە پاش پێشکەشکردنی وتاری بەڕێزیان زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی نەتەوەکانی بندەست و کەسایەتی ومیوانەکانی کۆنگرە خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر بەو وتارەی سەرۆکی پ س ک پێشاندان.
هەر لەو کۆنگرەدا بەڕێز جەمال پورکەریم بەرپرسی دەزگای ڕۆژی کورد و چەند کەسێکی دیکەی ئەو دەزگایە و هەروەه بەڕێز بەها بەرپرسی کۆمیتەی حدکا لە وڵاتی بلژیک وتاریان پێشکەشکرد.


هەر لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسە ٢ رۆژییەدا وێرای دیدار نٶێکردنەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکان، سەرۆکی پ س ک  چاوی کەوت بە چەندین کەسایەتی عەرەبی و ئوروپی و بیروڕایان لە سەر هیندێک خاڵی گرنگی پێوەندیدار بە ناوچەکە گۆڕییەوە.
 هەر لەو کۆنفرانسەدا ٤ کاناڵی تەلەفزۆێنی عەرەبی وەک کاناڵێ العربیە، الاخباریە سعودی، احوازنا، و هەروەها دەزگای ڕاگەیاندنی حفریاتی عەرەبی، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرۆکی پ س ک پێکهێنا، کە بەڕێزیان لەو چاوپکەوتنانەدا چەندین زانیاری گرنگیان لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسکرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ژمارەی بەشدارانی کۆنگرە ٢ رۆژییەکە زیاد لە ٧٠٠ کەس دەبوو.


سوپاس و پێزانینی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان:
 بەڕێز باوەجانی سوپاسی خۆی بۆ میوانداری و بانگهێشتن و کاری هاوبەش لەو ٢ رۆژەدا  ئاراستەی  هەر یەک لە: جووڵانەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز (
حركة النضال العربي لتحرير الأحواز،
بەڕێز جەمال پورکەریمی بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندنی  ڕۆژی کورد  و هاوکارانی.
ئەندامانی کۆمیتەی بەلجیکای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

 


لە پاش کۆتایهاتن بە کۆنفرانسی ئوروپا سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان بەرەو پایتەختی وڵاتێکی دیکەی ئوروپی بەڕێکەوت کە بەفەرمی وبۆ هیندێک دیداری تایبەتی ئەو لایەنانەو پ س ک  لە بەرژەوەندی گەلی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان، بانگهێشت کرابوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٢٢ / ١ / ٢٠١٨

بروکسل
ڕێکه‌و 2018-01-29 09:22:06
به‌شی ( چالاکییه‌کان )